ئیدانەکردنی تۆپبارانی دەڤەری سیدەکان

سپای تیڕۆریستی پاسدارانی ئێران بۆ شاردنەوەی شکستەکانی لە بەرانبەر ئیرادەی گەلی کورد و حیزبی دێموکرات، زۆر ناجووامێرانە و بەشێوەیەکی دڕندانە و دوور لە پڕەنسیپی ئەخلاقی نێونەتەوەیی دەستی بە تۆپبارانی گووند و ڕەز و باغ و  کوێستانەکانی کوردستانی باشوور کردووە
ئەمڕۆ، کاتژمێر ١٢:١٠ خولەکی نیوەڕۆ، تۆبخانەی ڕێژیمی ئێران لە لای "دۆڵ مەیدانـ"ـەوە، بۆمبارانی دەڤەری سیدەکان، لە گوندەکانی: "بەربەزین، دێرێ، داسنیا، تەلان، بێ قەپوشک و دوستانا"ی کرد و لە ئەنجامدا و لە گوندی "دێڕێـ"دا، کچێکی ١٨ ساڵە بە ناوی "زەیتوون قادر" شەھید بووە و دوو برایشی بە ناوەکانی "سیروان قادر"، تەمەن ٢٣ ساڵ و "ئیسماعیل قادر"، ١٤ ساڵە، بەسەختی بریندار بوونە.
لەم تۆپباران و کاتیووشابارانەدا، خەسارێکی زۆر بەر ژینگەی ناوچەکە گەیشتووە و ئاگری دارستان، ڕەز و پاوانی ئەو شاخانە، هەتا ئێستاش بەردەوامە.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەم کردەوە تیڕۆریستیانەی ڕژیمی دژە مرۆیی ئێران پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدەکە و خەڵکی دەڤەری سیدەکان دەکات و داواش لە کۆمەڵگایی نێونەتەوەیی دەکات پێش بە کاولکاری زیاتری ڕژیمی تیڕۆریستی ئێران بگرن و ئیزن نەدەن لەوە زیاتر سەروەری خاکی وڵاتێکیتر پێشێل بکات.
هیوادارین سەرجەم خەڵکی دەڤەرەکە و پارتەسیاسییەکانی کورد لەم ئاگربارانەی تیڕۆریستانی ئێران سڵامەت بن.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
۱۹/٤/۱۳۹۸

Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.