ڕاگەیەندراوی یزاکا لە بەرەبەری تیڕۆڕی ڕێبەری گەلەکەمان، دکتۆر قاسملو

ڕاگەیاندراوی یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران به‌ بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ری تیرۆری شه‌هید دکتۆر قاسملو

خه‌ڵکی مافخوراو و چه‌وساوه‌ی کوردستان،
مامۆستایانی ئایینی نیشتمانپه‌روه‌ر، رۆڵه‌ تێکۆشه‌ره‌کانی دێموکرات.
 ۳۰ساڵ به‌ر له‌ ئێستا تیشکی خۆری نیشتمانه‌که‌مان به‌ده‌ست تیرۆریستانی مرۆڤکوژی جه‌ماران کوژایه‌وه‌،، تیرۆریستانی ترسەنۆکی کۆماری پەت و سێدارە ویستیان بە لەناوبردنی رێبەری هەمیشە زیندووی گەلەکەمان، هیوا لەناو دڵی هەر تاکێکی کورد بخنکێنن و ئیتر چرای هومێد بۆ رزگاری ئەم گەلە چەوساوە بۆ هەتا هەتایە بکوژێننەوە.

رێژیمی دژەگەلی بەنێو ئیسلامیی ئێران هەر لە سەرەتاوە بە هەموو هێز و دەسەڵاتی خۆی بۆ لەناو بردنی هزری مافویستیی گەلەکەمان لە هەر چەشنە پیلانێکی ناجوامێرانە کەڵکیان وەرگرتووە، هەر لە فتوای جیهادەوە بگرە تاکو رەشەکوژی و سێدارە و بەندکردنی درێژخایەنی رۆڵە بە ئەمەگەکانی ئەم نیشتمانە خۆشەویسته، بەڵام ئەوەی کە ئەمڕۆ لە رەوتی خەبات لە ئێران و بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بە تایبەتیتر لە پڕۆژەیەکی بەهێزی وەک ڕاسان دەبینرێت بێ ئاکامی سیاسەتە چەپەڵەکانی کۆماری سێدارە و تیرۆرە لە گەیشتن بە ئامانجە نگریسەکانی.

پاش تێپەڕبوونی نیزیک بە ۳۰ ساڵ لە تیڕۆڕی قوتابخانەی کوردایەتی و وانەی شۆڕشگێڕی و ئازادیخوازی واتە قاسملوی ڕێبەر ڕۆڵەکانی ئەم قوتابخانەیە هەروا خۆڕاگر و پۆڵایین قوتابی ئەم ڕێبەرە مەزنەن و بەهێزتر و خۆڕاگرتر لە جاران ڕاسانیان لە هەموو ڕەهەندەکانی گەییشتن بە ئامانجی گەلەکەمان دەست پێ کردووە و دوژمنی ترسەنۆکی تیڕۆریست پەروەریان وە لەرزین خستووە، پاش تێپەرینی ۳۰ ساڵ بە سەر تیڕۆڕی ڕێبەر و سەرداری گەل و حیزبەکەمان ڕژیمی چەپەڵ و تیڕۆری ویلایەتی نابەحەقی مەزهەبی ئێران نەک هەر بە مەبەستە نگریسەکانی خۆی نەگەییشت بەڵکو ئێستاکە ناوەرۆکی شەڕخووازی و ئاژاوەگێڕی و تیڕۆریسمی دەوڵەتی بۆ گشت جیهان ئاشکرا بووە و کەوتۆتە بەر پەلاماری گەمارۆی نێوەوڵەتی و لە هەموو لایەکەوە گۆشەگیر کراوە، بە پێچەوانە ڕۆڵەکانی قوتابخانەی قاسملو ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەنگیان بۆ ئازادی و مافەڕەواکان بەرزتر بووە و شکستیان بە تیڕۆریسمی کۆماری ئیسلامی ئێران هێناوە.

یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بۆ جارێکیتریش پشتیوانیی خۆی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان دەردەبڕیت وهاودەردی خۆی لە ساڵوەگەری تیرۆری شەهید د

کتور قاسملو لەگەڵ حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دووپات ‌دەکاتەوە.

سڵاو لە روحی پاکی شەهیدی رێبەر و هەموو شەهیدانی رێگای رزگاری، سڵاو لە پێشمەرگە، سڵاو لە ڕاسان.
یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
۱۷ی پوشپەڕی۱۳۹۸ی هەتاوی بەرانبەر بە ۸ی ژوئیەی ۲۰۱۹ی زایینی

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد