پیرۆزبایی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆز

بە ناوی خوداوەندی دلۆڤان
بە بۆنەی جێژنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە سەرجەم باوەڕدارانی موسوڵمان و هەر چووارپارچەی کوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی خۆڕاگر و کادرو پێشمەرگەکانی کوردستان دەکەین، هیوادارین ئەم جێژنە جێژنی خۆشی وشادی هەموو لایەک بێت و ئاشتی و ئازادی لە ژێر دەستی داگیرکەرانی کوردستان بەدی بێت.
وەک یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران داوا لە هەموو لایەک دەکەین بە بۆنەی ئەم جێژنە ئایینییە سەردانی گۆڕی شەهیدان و بنەماڵەی ڕێزداریان و زیندانیانی سیاسی بکەن و سەخاوەت بنوێنن و دڵشادیان بکەن کە بێ شک بێبەش نابن لە ئەجر وپاداشی خوداوەندی بەخشەندە، جێژنتان پیرۆز و ژیانتان شاد و سڵامەت بێت
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
۱۲/۳/۱۳۹۸ 


Comments

Popular posts from this blog

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

ئیخوانییەکانی پیرانشاربە پاڵپشتی ئیتلاعات ڕێگری دەکەن لە دامەزراندنی مامۆستایانی خۆشناو لە مزگەوتەکان.

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..