بێ ڕێزی و زەخت و گووشار لە سەر مامۆستایانی ئایینی سووننەی کورد بەردەوامە.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپا جارێکیتر مامۆستای ئایینی شاری بانە، مامۆستا عبدالباقی سعیدی پێشنوێژ و خووتبەخوێنی پێشووی مزگەوتی تەرخان ئاوای شاری بانە بە هۆی ڕەخنە لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی جارێکیتر بانگهێشتی دادگای شاری هەمەدان کرایەوە و بە پێی ڕاپۆرتی ئەم سەرچاوەیە، ناوبراو دەبێت ڕێکەوتی ۹ی پووشەپەڕی ئەمساڵ خۆی بە دادگا بناسێنێت، پێویستە بڵەین مامۆستا عبدالباقی سەرماوەزی ساڵی پاریش بانگهێشت کرابوو و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بێ ڕێزی پێکرابوو و تەهیدیان کردبوو بە زندان کردن. ناوبراو ماوەیەک بوو لە پیشەی مامۆستایەتی بێبەش کرابوو.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای پشتیوانی خۆی لە ئەم مامۆستایە و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی کورووستان ئەم جۆرە کردەوە و گووشارانەی ڕژیمی ئێران ئیدانە دەکات و داواش لە خەڵکی باوەڕمەندی کوردستان دەکات پاڵپشتی خۆیان بۆ مامۆستایانی ئایینی نیشتیمانپەروەردووپاتە بکەنەوە و دەنگی ناڕزایەتی خۆیان بگەیەنن بە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی .ئێران
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٤/٤/۱۳۹۸ هەتاوی
Comments
Post a Comment