کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی خۆشناو لە دەڤەری نەغەدە
کل نفس ذائقة الموت
کۆچی دووایی زانا و خۆشەویست و کەسایەتی دەڤەری نەغەدە و پیرانشار مامۆستا حوسێن قەزا کۆچی دووایی کرد:
مەلا حوسێن ناسراو بە مەلا قەزا کوری رەسوول
لە سالی 1313لە گووندی پووکەی باشووری کوردستان لەدایک بووە، لە تەمەنی دووساڵی باوک و دایکی لەدەس داوە، پاشان نیڕدراوەتە رۆژ هەلات لای خزمانی، پاشان وەبەر خۆیندنی وانەی ئایینی نڕاوەو، لەخزمەت مەلا ئەحمەدی حاجی عەدەو مەلا ساحب سرف و نەحوی خۆیندوەو درێژەی خۆیندنی لای قازی خزر و مەلا ئەحمەدی ئیسکی بەغدادی و مەلا تەهای شامخی مەلا بداغی داوەو لەسالی 1342لای مەلا عەلی دربکەی ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتوە و هاوسەرگیری کردووە، پاشان لە گووندی بەرکەمران بۆتە خووتبەخوێن و پێشنوێژی مزگەوت ، زیارەتی حەج دەکات و لەسالی 1361نیشتەجێی پیرانشار دەبێ و لەتەمەنی هەشتاو شەش سالی لە کاتی نۆێژی تەراویح تووشی جەڵتە دەبێت و سەرەنجام لە جۆزەردان1398 لە نەخۆشخانەی نەغەدە کۆچی دوایی دەکات.ماموستا کەسێکی خۆش نێوی مەنتیقەو باوەر پێکراوی خەلک بوو کەسایەتی بەرێزیان ببوە هۆی رێزی تایبەتی خەلک و تەنانەت هەلس و کەوتی بەریزیان بەجۆرێک بووە کە هەموو کەس بە چاوی باوکانەوە لێیان دەڕوانی و هەربۆیە تەرمەکەشی بە بەشدارێکی بێ ۆینە جەماوەری شار بەخاکی پاکی نیشتیمان ئەسپاردە کرا . یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای خەم و پەژارەی خۆی پەرسە و سەرەخۆشی دەکات لە سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەی خودا لێخۆشبوو و لە خودا نزا ئەکەین جێگای فردەوسی بەرین بێت.
انا للە و انا الیە راجعون.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
جۆزەردانی ۱۳۹۸ی هەتاوی
Comments
Post a Comment