کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەکی سیستماتیک خەریکی لە ناو بردنی گەلی کوردە

کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەکی سیستماتیک و بەرنامەداڕێژ خەریکی لە ناوبردنی گەلی کوردە.


پاش دزینی دەسکەوتەکانی شۆڕشی گەلانی ئێران لە لایەن کۆمەڵێک ئاخووندی  تاریکپەرەست بە کەڵک وەرگرتن لە ساویلکەبوونی خەڵکانی ئێران و بانگەشەی ئیسلامی محەممەدی و بوونیاتنانی شەریعەتی خودا لە سەر کۆمەڵگای ئێران، دەسەڵاتی تاکڕەوانەی وڵاتی ئێرانی گرتە دەست و سیستمێکی چەواشەکارانەی بە ناوی کۆماری ئیسلامی ئێران دامەزراند.


بەم شێوەیە خاوەندارییەتی تەواوی ئێرانی گرتەدەست و هەر جۆرە جۆڵانەوەیەکی جەماوەری و نەتەوەیی بۆ ماف و ئازادییە ڕەواکانی سەرکووت کرد، دیارە گەلی کورد بە هۆی هیزر و بیری هۆشیارانە کە لە بوونی پارتی سیاسی کورد سەرچاوەی گرتبوو لە شانۆی بە ناو هەڵبژاردنی جەمهووری ئیسلامی خۆی بووارد و دەنگی بە ملهووری و تووتالیتاریسم نەداو شلگیرانە داوای مافەڕەواکانی خۆی کرد، ئەم هۆشیارییەی گەلەکەمان بووە هۆی ڕق وکینی لە مێژینەی فارسە شۆڤێنییە بە نێو ئایینەکان و کەوتە بە شێڵاوی تاڵان و کووشتاری بێ بەزەیانەی دڕندە تاریکپەرەستەکانی جەهل وخووڕافات ونەفامی، کە جیهادی خوومەینی بە دژی گەلەکەمان و کووشتاری قاڕنێ وقەڵاتان و چەندین شوێنیتری کوردستان تەنیا نموونەیەکی بچووکن لە خوێنمژی و دژایەتی ئەم داگیرکەر و خوێنمژانە، ڕژیمی ویلایەتی جەهل ونەزانین هەر بەوەش نەوەستا بە چەندین شێوازیتر دەستی کرد بە خاپوور کردنی کوردستان بۆ وێنەی دزینی شوێنەوارە مێژووییەکانی نیشتیمانی کوردان و بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە کوردستان. بەو حاڵەش لاوانی تینووی ئازادی لە خەبات بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادییەکان نەوەستان و بەردەوام ڕێبازی پڕ شکۆی شۆڕش و بەربەرەکانیان لە گەڵ شەمشەمەکوێرەکانی تاریکایی درێژە پێداو و ئەوە بە تێپەڕینی ٤۰ ساڵ لە تەمەنی نگریسی کۆماری پەت و سێدارەی ئاخووندی هەروا بەردەوام دەنگی ئازادیخووازی کوردستانی تەنیوە و زیاتر لە پێشوو چڕای ڕزگاری گەلیان درەوشاندۆتەوە، زیندان و سێدارە و دەربەدەری نەیتووانی کوردستان کپ بکات، بۆیە ڕژیم بە پیلانێکی زۆر چەپەڵانە ئەمجار هەویستی کوردستان بە چۆک دابێنێت واتە بە درووست کردنی بێکاری ویستی لاوان بە نرخێکی هەرزان بکرێت و لە دیاردەیەکی دزێو بە نێوی بەسیج بیانخاتە ژێر ڕەکێفی خۆی، بەڵام لاوانی ئازاو زانای گەلەکەمان بە هەستێکی هۆشیارانە بەرپرچی ئەم سیاسەتە دزێوەی ڕژیمیان دایەوە و پووچەڵیان کردەوە، لاوانی کورد بۆ ئەوەی لە ژێر زەختی ئابووری کە ڕژیم سیستماتیک لە کوردستانی ڕێکخستبوو ڕێگای کۆڵبەریان هەڵبژارد تاکو لەم ڕەهەندەوە پاروە نانێکی سەربەرزانە بۆ خێزان و بنەماڵە دابین بکەن، بەڵام تیڕۆریستانی نگبەتی ئاخووندی ئەم ڕێگایەشیان بە ڕەوا نەزانی و ڕۆژانە لە فاسیلەیەکی زۆر کەمدا لوولەی چەکانیان دەخستە سەرسینگی ڕێبووارانی ڕێگای نان، . ڕۆژانە لە سنوورەکانی کوردستان چەندین کۆڵبەر دەکەونە داوی پاسداڕانی تیڕۆریست و گیانیان لێ ئەستێندرێت یان بە سەختی بریندار دەبن. 


ئەرکی هەموو خەڵک و بەتایبەت مامۆستایانی ئایینیە ئەم کردەوە چەپەڵانەی ڕژیم بایکۆت بکەن و بە یەکگرتوویی دەنگی ناڕزایەتی خۆیان بخەنە سەرشەقام و ڕێگری بکەن لە :کوشتاری زیاتری کۆڵبەرانی بێ پشت و پەنا، بە پێی سەرچاوەکان تەنیا لە ساڵی ۱۳۹۸ی هەتاویدا نیزیک بە ٦۰ کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوونە، دڕێژەدان بەو کردەوە چەپەڵانە لە لایەن دوژمنانی گەلەکەمان بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ بێ دەنگی جەماوەری کورد لە کوردستان.


یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پاڵپشتی خۆی بۆ خەڵکی مافحووراوی کورد لە کوردستانی ئێران دووپات ئەکاتەوە وجارێکیتر بەڵێن نوێ دەکەینەوە تا وەدیهاتنی ئامانجی گەلەکەمان پشتیوانی ئازادیخووازانی کوردستانی ئێران بین.

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد