ڕاگەیاندراوی یزاکا بە بۆنەی تیڕۆڕی مەولانا ئیبڕاهیم سەفیزادە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران

هاو نیشتیمانیان بەڕێز و تێکۆشەران و ئازادیخووازان و رێکخراوە کۆمەڵایەتی و  سیاسی و مرۆڤدۆستەکان:

هەروەک ئاگادارن کۆماری ئیسلامی ئێران  هەر لە سەرەتایی دامەزرانی تاکوو هەنووکە لە هەموو جۆرە زەبر و زەختێک بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی خەڵکانی ئێرانی و نەتەوە و ئایین و مەزهەبە جیاوازەکان کەڵکی وەرگرتووە و بە سێدارە و زیندان و دەربەدەری وبرسی کردن و تۆقاندن بە ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسڵام کەڵکی وەرگرتووە و کۆمەڵگای ئێرانی بە گشتی و مەزهەبی سووننە و گەلی کوردی بە تایبەتیتر خستۆتە ژێر بێ ڕێزی لەم پێناوەشدا لە تیڕۆڕی چالاکانی مەزهەبی  و نیشتیمانپەروەرەکان بە شێوازێکی سیستماتیک بە بەر چاوی خەڵکانی جیهانی موودێڕن و پێشکەوتوو پەرەی زیاتری بەم کردەوە دژە ئینسانی و ئایینییەی داوە.
ڕژیمی دژە ڕەوشت و ئازادییە سرووشتییەکان، ترسی لە هەر جۆرە ئاخافتن و هەڵوێستێکی ئازادیخووازانەیە، بۆیە ترس هەمیشە وجوودی سەپێندراوی ناڕەوای خۆی داگرتووە و دەیهەوێت بە درووست کردنی سناریۆی جۆراوجۆر بۆ پەرەپێدانی ناتەبایی و شەڕی ئایینی و مەزهەبی چالاک بکات و کۆمەڵگای جیابیری ئێران تووشی خوێنرشتنی یەکتر بکات، یەکێک لەو بێ ڕێزی و تیڕۆری کەسایەتیانەی ئەم دووایانە کە ڕاستەوخۆ دەستی بەرپرسانی سەرەکی ئەم ڕژیمەی پێوە دیارە تیڕۆڕی مەولانا ئیبڕاهیم سەفیزادە بەر پرسی بەڕەی ئەهلی سووننەتی ئێران بوو لە وڵاتی ئەفغانستان بەوەش پەڵەیەکی ڕەشی دیکەی زیاد کرد لە سەر دەروونی چەپەڵ و دژە ئازادی لە ناو ئەم سیستمە ناشەرعییە هەروەها پاش تێپەرینی چەند ڕۆژ زۆر بە ئاشکرا لە شەبەکەی ٥ی خۆیدا بە هۆی مەدداحێکی خوڕافی هەرچی بێ ڕێزی بوو بە جێنشینان و هاوسەری  پێغەمبەر (درود وسڵاوی خودای لە سەر بێت)عائیشە دایکی باوەڕداران، دریغی نەکرد، ئەم تیڕۆڕ و بێ ڕێزیانە بە مەبەستی ئاژاوەگێری پێکهاتوون و کۆماری ئیسلامی ئێران سووننە و کورد وەک گرنگترین لەمپەر لە ئاست سیاسەتە نگریسییەکانی خۆی دەبینێت.
ئێمە یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی تیڕۆری شەهید مەولانا ئیبراهیم سەفیزادە و بێ ڕێزی شەبەکەی پێنجی ڕژیم، داواکارین خەڵکی ئازادیخوواز و ئاشتیخووازی کورد و سووننە نەکەونە پیلانی ئەم ڕژیمە چەپەڵە و بە دژی کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوەستنەوە و نەهێڵن چیتر ڕژیم بێ ڕێزی بە بەها پیرۆزەکانمان بکات و ڕۆڵە ئایینی و نیشتیمانپەروەرەکانمان تیڕۆر بکات، چوونکە ئەوە ئەرکی ئایینی و ئەخلاقی هەر مسوڵمانێک و نیشتیمانپەروەرێکە.
بە هیوای ڕووخانی ڕژیمی دژە ئایینی و مرۆیی بە نێو کۆماری ئیسلامی ئێران:

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
۳۱ی مەی ۲۰۱۹ی زایینی

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد