Posts

Showing posts from July, 2024

ڕاگەیاندراوی یزاکا لە سەر تێرۆر و شەهیدکردنی کەسایەتی تەریقەتی قادری و مامۆستا و شێخێکی نیشتیمانپەروەری شاری سەقز

Image
[پیلانەکانی پشت پەردەی شەهید کردنی شێخی تەریقەتی قادری شێخ ئازاد شەهابی، لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و تووندئاژۆکانی دژی ئیسلامی کوردی و نیشتیمانی کوردان] هاو نیشتیمانیانی خۆشەویست، زانایانی ئایینی ئیسلام ونیشتیمانپەروەر، ڕۆڵەکانی گەل، حیزب و لایەنە سیاسی و ڕێکخراوە مەدەنییەکان.. سەرەتا لەیادمان نەچێت، خوێنی بە ناحەق ڕژاوی شەهید شێخ ئازاد و هاوڕێیانی لە پێناو کورد و کوردستاندا بوو کە بە پیلانێکی پێشوەختە لە لایەن ڕژیمی تیڕۆریست  و کوردکوژی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام درا بۆ چاوترسێن کردنی زانکۆی ئیسلامی کوردی و مامۆستایانی نیشتیمانپەروەر و تەریقەتەکانی قادری و نەقشبەندی، دیارە ئەو دوژمنکاریە لە ماوەی ٤٦ ساڵی دەسەڵاتی ئاخووندەکان بە سێدارە و کوشتن و ئەشکەنجەی لاوان و تیڕۆری کەسایەتی سیاسی و ئایینی کورد و کوشتنی کۆڵبەران و شەهیدکردنی دایکان و خوشکانمان بۆ وێنە ژینای کورد لە شاری تاران کە بوو بە هۆی شۆڕشێکی هەمەلایەنە هەمیشەیی بووە و تیڕۆریستانی دژە کورد، هیچکات لەکوشتنی تاکی کورد سڵیان نەکردوە. ئەم دوژمنە چەپەڵە نە ئایین دەناسێ نە ڕەگەز و کەسایەتی  نە ڕێز دەگرێ لە پیرۆزیەکانمان چ

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

Image
تیڕۆڕی شێخ شەهاب و دوو لە دەروێشەکانی بە دەست کەسانی نەناسراو شەوی چوارشەممە ٢٧ی پووشپەڕ شێخ ئازاد شەهابی کەسایەتیی خۆشناوی شاری سەقز لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تەقەی لێ دەکرێ و هاوکات لەگەڵ دوو کەس لە دەروێشەکانی  بە ناوەکانی پەیمان و پەرویز کوژران... ڕێبوارانی ڕێبازی تەریقەتەکانی قادری و نەقشبەندی کە زۆرینەیان هەڵقۆڵاوی ئیسلامی کوردین و زۆر نیشتیمانپەروەرن، هەمیشە لە لایەن وشکە ئیسلامیە سەپاوەکەی سەر کوردستان لە ژێر هەڕەشە و تووند و تیژی دابوونە، ئیسلامی تووندئاژۆ چ لە جۆری شیعی ویلایەتی فەقیە کۆماری سێدارە و تیڕۆری ئێران و، چ لە جۆری ئیسلامی سووننەی بیرتەسکی داعشی کە بە مەبەستی خۆسەپاندن بە سەر کوردستان و داگیرکاری مێشکی تاکی کورد، خەریکی لێدان و سڕینەوەی ئیسلامی کوردی بوونە بە تایبەت تەریقەتەکانی قادری و نەقشبەندی ڕوون و ئاشکرایە کە لە هەموو کەرەستە و ئامرازێک و کوشتن وتۆقاندنی دانیشتوانی کوردستان کەڵک وەردەگرن، هەرچەند تاکو هەنووکە هیچ بەڵگەیەکی قەبوڵکراو لە چۆنیەتی کوژرانی ئەم مامۆستا نیشتیمانپەروەر لە بەر دەست دانییە بەڵام تەنیا هۆکارێک کە دەکرێ ئاماژەی پێ بدەین لە سەر تیڕۆ

ڕاگەیاندراوی یزاکا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی تیڕۆری ڕێبەری هەمیشە زیندووی کورد دکتۆر قاسمڵو

Image
ڕاگەیاندراوی یزاکا بەبۆنەی ساڵوەگەڕی تیڕۆری ڕێبەری هەمیشە زیندووی کورد دکتۆر قاسملۆ هاونیشتیمانیان و ئەویندارانی ڕێبازی پڕشکوی دێموکرات" ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگەو بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی ڕیبازی قاسملو: ئەم ساڵیش یاد و ناوی ڕێبەری گەلەکەمان شەهید دکتۆر قاسملو زیندوو ڕادەگرین و پەیمان وبەڵێن نوێ دەکەینەوە کە تا وەدیهاتنی ئامانجەکانی شەهیدانمان درێژەدەری ڕێگایان بین. ٣٥ ساڵ لەمەوبەر لە ٢٢ی پوشپەڕ ناخی ڕەشی وەیشوومەی تاریکپەرەستی ئەستێرەی پڕشەنگداری کوردی خامۆش کرد. لە ساڵوەگەری تیڕۆری ناجووامێرانەی شەهید دکتۆر قاسملو و هاوڕێیانی لە ڤیەن پایتەختی وڵاتی ئوتریش کە لە لایەن تیڕۆریستانی دژە ئازادی و مرۆیی کۆماری پەت و خوێنی بەناو ئیسلامی ئێران شەهید کران، یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران جارێکیتر پاڵپشتی خۆی بۆ ڕێبازی پڕشکۆی دێموکرات و شەهیدانی ڕێبەر نوێ دەکاتەوە و، وێڕای ئیدانە کردنی  تیڕۆڕی ڕێبەرانی شەهیدمان بە دەست شەمشەمە کوێرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکیتر داوا لە وڵاتی ئوتریش دەکات کە بکەرانی ئەو تیڕۆڕە و، هەروەها دەوڵەتی ئەوکات کە کەوتە سات و سەودا لە سەر خوێنی بە

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی

Image
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە ....ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ به‌ناوی پەروەردگاری بێ هاوتا (إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا...) التوبة:٤٠. مسوڵمانان، هاونیشتیمانیانی باوڕداری کورد" به‌بۆنه‌ی  سەری ساڵی کۆچی (1446) پیرۆزبایی گەرممان ئاراستەی هەموو ئێوە ئازیزان دەکەین، به‌و ئومێده‌ی ساڵی تازه‌ پاڵنه‌رێكی به‌هێز بێت بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌و كۆچكردن له‌ كه‌م و كورتییه‌كانی ژیان و پڕکردنی هەمبانەی چاکەکاری و، لێخۆشبوون و ئازادی و ڕزگاری گەلانی ستەمدیدە بێت. یادی کۆچی پێغەمبەری ئیسلام (سڵاوی خوای لەسەر بێت) سەرەتای ژیانێكی نوێ‌و گۆڕانكارییەكی گەورەی سایکۆلۆژی کۆمەڵگای بەشەری  بوو، هەنگاوێکی گرنگ بە ئاراستەی ئامانجگەلێک لە پێناو سەرخستنی ئایین و خۆشکردنی زەمینەی بانگەشەو بانگەوازی، کۆچ لە میژووی موسڵمانان وەرچەرخانێکی گەورەو هێمای رزگاربوون له‌ زوڵم و قۆناغێكی نوێی دا

پرسەو سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دووایی مامۆستا عوسمان تابان کەسایەتی ئایینی نیشتیمانپەروەری دەڤەری تەرگەوەڕی ورمێ

Image
موت عالم موت علم کۆچی مامۆستایەکی ئایینی و نیشتیمانپەروەر لە دەڤەری تەرگەوەڕی ورمێ.. ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٥ی پوشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی حاجی مامۆستا مەلا عوسمان تابان پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی شیبان بە هۆی پیری و نەحۆشی کۆچی دووایی کرد و لە ناو ئاپۆڕای جەماوەر تەسلیم بە خاکی پاکی نیشتیمان کرا.. یەکیەتییەکەمان کۆچی مامۆستای نیشتیمانپەروەر و دڵسۆزی گەل و ئایین بە خەسارێکی گەورە دەزانێت و سەرەخۆشی دەکات لە ماڵباتی خودا لێخۆشبوو و هەموو توێژی ئایینی و خەڵکی شیبان و ناوچەکە بە گشتی.. لە خودای دلۆڤان ئەپاڕێینەوە بە بەهەشتی بەرین شادی بکات و سەبووری ببەخشێ بە بنەماڵەی خودالێخۆشبوو.  کورتەیەک لە ژیان نامەی مامۆستا عوسمان تابان..ــــــــــــــــــــ مامۆستا عوسمان تابان کوڕی خورشید لە ساڵی ١٣١٣ی کۆچی.  لە گوندی شێمێلکان سەر بە شاری ورمێ چاوی بەڕووی جیهاندا کردەوە.  دوای ئەوەی چەند ساڵێک لەم گوندە نیشتەجێن، بەهۆی هەندێک کێشەوە لەگەڵ خێزانەکەیان ڕوویان لە گوندی گوجار لەتەگەوەڕ کرد. لە ساڵی ١٣٢٠ لەگەڵ بنەماڵەکەی لە گوندی گوجارەوە ڕوویان لە گوندی سیڤانا ( ئێستا) کردووە و لە تەمەنی حەوت ساڵیدا بە هاندا

بانگهێشتی دوو مامۆستای ئایینی سەردەشت بۆ دادگای بەناو ڕووحانیەت لە پارێزگای ورمێ

Image
ئاگادار کراینەوە کە بۆ جاری چەندەهەم دو مامۆستای خۆش ناو و نیشتمان پەروەری سەردەشت، بە ناوەکانی بەڕێزان، مامۆستا دکتۆر سەلام مەحمودیان پێشنوێژو وانەبێژو وتارخوێنی گوندی بێورێی خوارو و، مامۆستا حەسەن خزری پێشنوێژو وتار خوێنی بێورێی سەرو بانگهێشتی  دادگای ویژەی ڕۆحانیۆن لە ورمێ کراون لە مەڕ لێپێچینەوە لە هەڵوێستی بوێرانەی ئەو دوو مامۆستایە سەبارەت بە چەندین بابەت یەک لەوان شۆڕشی ژینا.  ئەو دو مامۆستایە دوابەدوای ناڕەزایەتی خەڵکی وەزاڵەهاتوی کوردستان و سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا لە بەرەی خەڵک و گەل و جەماوەری ناڕازیدا بوون و لە پەنای خەڵکی بریندار و بنەماڵەی شەهیدان وەستان و لەو کاتەوە چەندها جار  لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتیەکانی سەردەشت بانگیان کراون و هەڕەشەو گوشاریان خستونەتە سەر و لە ئاکامدا کەیسی قەزاییان لە دادگای ڕووحانیەت بۆ ئامادەکراووە، بە پێ زانیاریەکان کە بەدەستمان گەییشتوون سبەی ڕۆژی چوارشەنبە ڕێکەوتی 13پوشپەڕ لە دادگای بەناو ڕووحانیەتی ورمێ ئامادە بن  جێگای ئاماژەیە ئەو دو مامۆستا خەمخورە لە کوشتنی ناڕەوای کۆڵبەرانیشدا خاوەنی هەڵوێستی جووامێرانە و نیشتمان پەروەرانە بوون، هەربۆیە تر