بەرز ڕاگرتنی ١٠ی خاکەلێوەی ساڵوەگەڕی شهیدکرانی پێشەوای کوردان
هاونیشتیمانیان، ئەویندارانی ڕێبازی ڕزگاری و سەربەستی، شۆڕشگێرانی تێکۆشەری دێموکرات. ١٠ی خاکە لێوەی هەموو ساڵێک یادی ڕێبەری گەلەکەمان پێشەوا قازی موحەممەد بەرز ڕادەگرین و بەڵێن و پەیمان نوێ دەکەینەوە کەتا دووایین هەناسەی ژیانمان ڕێبواری ئەم ڕێبازە پڕشکۆیە بین کە پێشەوا و هاوڕێیانی لە پێناویدا گیانی پاکی خۆیان فیدا کرد. پێشەوامان بە بینینی ئەو ڕاستییە کە فیداکاری و گیانبەخت کردن لە پێناو ئازادی نیشتیمان دەبێتە هەوێنی ڕاپەڕین و زیندوو بوونی هەمیشەیی شۆڕش و بەرخودان بۆ وەدی هاتنی ئامانجەکانمان، بوێرانە گیانیان بەخشی بە سەربەرزی نەتەوەیی و نیشتیمانی داگیرکراو. ڕژیمی دیکتاتۆر و دژە کوردی سەڵتەنەتی پەهلەوی لە دژایەتی ئازادیخوازانی کورد و گەلانی ژێر ستەمی ئێران بە هەموو پیلان و ئاژاوەگێڕییەک بۆ مانەوەی دەسەڵاتی فاشیستی خۆی، هەوڵیدا سەرکردایەتی و ڕێبەرایەتی کورد بە پاڵپشتی زلهێزان لە ناوبەرێت و لە لایەکیترەوە یەکیەتی سۆڤیەتیش پشتی کردە گەلی کورد، بۆیە دەسەڵاتی شا بە هێرش کردنە سەر کوردستان بە مەبەستی سووتمان و قەڵاچۆ کردنی گەلی کورد و، هێزی کوردیش ئەو کات لەو ئاستەدا نەبوو بتووانێت ڕێگر یان