یزاکا سپاسی لێدوانەکانی پاپ فراسیس دەکات سەبارەت بە ئیدانەکردنی سیدارە

 یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران پاڵپشتی لە لێدوانەکانی بەڕێزیان پاپ فرانسیس ڕێبەری کاتوولیکەکانی جیهان دەکات و سپاسی هەڵوێستی ئەرێنیان لە مەڕ لە سێدارەدانی لاوانی ئێران بەدەست جینایەتکارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.


١٩/١٠/١٤٠١ی هەتاوی بەڕێز پاپ فرانسیس ڕێبەری کاتوولیکەکانی جیهان لە لێدوانێکدا ئیدانەی لە سێدارەدانی خۆپێشاندەرانی ئێران دەکات کە لە لایەن ڕژیمی تیڕۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران ساڵانێکە بە شێوەیەکی نامرۆڤانە ئەنجام دەدرێت، بەم هۆیەوە یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران، بە نوێنەرایەتی سەرجەم زانایانی سووننەمەزهەبی کورد و ئێرانی وێڕای پاڵپشتی لە لێدوانی بەڕێزیان سپاسی ئەم هەڵوێستە مەرۆڤانەیان دەکەین و هیواداریشین هەمیشە پاڵپشتی ئازادیخوازان بێت بە دژی دیکتاتۆری و سەرەڕۆیی تیڕۆریستان.


یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران

٢١/١٠/١٤٠١ی هەتاوی




Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد