Posts

Showing posts from November, 2020

پرسەنامە بە هۆی کۆچی دووایی پارێزگاری هەولێر

Image
 کل نفس ذائقة الموت ثم الینا ترجعون ڕۆژی چووارشەم ڕێکەوتی ١٨ی ١١ی ٢٠٢٠  زایینی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر کۆچی دووایی کرد. خودالێخۆشبوو مرۆڤێکی دڵسۆر و لە بنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەری باڵەکایەتی هەرێمی کوردستان گووندی گەزنە لەداییک بووە، بنەماڵەکەی لە شۆڕشی گەلی کورد لەم بەشەی کوردستان بەشداری چالاکیان هەبووە، فرسەت سۆفی یەکێک لە ڕۆڵە دڵسۆز و خەمخۆرەکەی گەلەکەمان بوو کە چەندین پۆستی گرنگی هەرێمی کوردستانی بەو پەڕی هۆشیاری و کوردایەتیەوە دەگرێتە ئەستۆ وەک ئەندام پاڕڵمان و پارێزگاری هەولێر، بەداخەوە زیاد نەژیا تاکو زیاتر خزمەت بە گەل و نیشتیمان بکات و بە هۆی پەتای کڕۆنا لە تەمەنی٤٢ ساڵیدا کۆچی دووایی کرد. یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای بەداخ بوونی سەرەخۆشی لە حکومەتی هەرێم و خەڵکی باشوور و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکات، لە خودای دلۆڤان ئەپاڕێینەوە بە فیردەوسی بەرین شادی بکات وسەبووری بدات بە هەموو لایەک. انا للە وانا الیە راجعون یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی

کۆچی دووایی کەسایەتی نیشتیمانپەروەر و باوکی شەهید مەلا حوسێن قادری لە شاری سەڵماس

Image
  وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا َِالَيْهِ راجعون. ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، کەسایەتی خۆشناو و نیشتیمانپەروەری شاری سەڵماس حاجی دەروێش قادری باوکی شەهید مەلا حوسێن و کادری حیزبی دێموکرات کاک محەممەد ساڵح قادری لە تەمەنی ١٠١ ساڵیدا کۆچی دووایی کرد خودا لێخۆشبوو مرۆڤێکی دڵپاک و خاوەن ڕەوشتێکی جووان و نیشتیمانپەروەر و ناسراوی شاری سەڵماس و ورمێ بوو، بەم هۆیەوە یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران هاوخەمی خۆی لە گەڵ بنەماڵەی بەڕێزیان بە تایبەت بەرێز کاک محەممەدساڵح قادری ڕادەگەیەنین و سەرەخۆشیان لێدەکەین، لە خودای گەورە ئەپاڕێینەوە بە فیردەوسی بەرین شادی بکات و سەبر و خۆڕاگری ببەخشێتە  ئەندامانی بنەماڵەکەیان، انا للە وانا الیە راجعون ئامین یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

پرسەنامە بە هۆی کۆچی دووایی مامۆستا قادر بەیزاوی لە پارێزگای ورمێ.

Image
 کل نفس ذائقەالموت ثم الینا ترجعون رۆژی پێنج شەنبە ڕیکەوتی ١٥ی خەزەڵوەریی ١٣٩٩ی هەتاوی زاناو کەسایەتی دیار وخؤشناوی پارێزگای ورمی و شارەکانی دەوروبەر، حاجی مامۆستا قادر بەیزاوی بە هۆی پەتای کڕۆنا کۆچی دووایی کرد. حاجی مامۆستا خووتبەخوێن وپێشنوێژخوێنی مزگەوتی سوونەکانی پارێزگای ورمێ، نموونەیەکی جووان وڕەوشت بەرزی مامۆستایەکی ئایینی کورد بوو لە شارەدا، کەسایەتی خودالێخۆشبوو لە نێوان کورد وئازەری و ڕۆڵی پێکەوەبوون و تەبایی ئەو جێگای متمانە و ڕیزگرتن و باوەرکردن بوو، حاجی مامۆستا دۆستی هەموودانیشتووانی ئەو شارە بە تایبەت سووننەکان و هەروەها کەمینە ئایینی ونەتەوەییەکان بوو، خودالێخۆشبوو مرۆڤێکی دلسۆز وبە ئیمان ولە خوداترس و لە سەرخۆبوو، سیفەتەجووانەکانی ئەو مامۆستایەی زۆر بەرز وبەڕێزتر کردبوو، هیچکات بە هیچ پاساوێکیش سەری بو ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران نەچەماند و پشتی لە کورد وسووننە نەکرد، هەربۆیە ڕژیم ئیزنی بەردەوامبوونی وەک خووتبەخوێنی مزگەوتی لی ئەستاندەوە بەڵام بەوحاڵەش ئامادە نەبوو بچێتە ژێرباری سیاسەتە نگریس ودوژمنکارانەی ویلایەتی نابەحەقی فەقیهی ئێران. یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان

کورد وسکۆلاریسم. هیوا ئەحمەدی

Image
 یزکا yzaki, [02.11.20 17:47] کورد و سکۆلاریزم     )suecularis‌) و (sueeculu  ده‌سته‌واژه‌ی سکۆلاریزم له ریشه‌ی لاتینی ( وه هاتووه و به مانای ڕۆژگار یان دونیایه. له وڵاتانی ڕۆژئاوادا به مانای دونیا له به‌رابه‌ر دین ـ دا به‌کار ده‌بردرێ. واته به مانای پڕۆسه‌یه‌کی سیاسی‌یه که پێوه‌ندی به دیارده جۆراوجۆره‌کانی دونیاییه‌وه هه‌یه و له باس و خواسه‌کانی دینی و ئۆخره‌ویدا خۆ، به بێ‌به‌هره ده‌زانێت.  دوای سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست و کاتێ ڕێنسانس کرا ، زۆربه‌ی روناکبیران و بیرمه‌ندانی ڕۆژئاوا، هاتنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که کلیسا ده‌بێ ئه‌رکی مه‌زهه‌بی و ئایینی خۆی، به بێ ده‌ست‌تێوه‌ردان له کاروباری حکوومه‌تی، له فۆڕم و قه‌واره‌یه‌کی دیاریکراودا( فه‌ردی و شه‌خسی) به‌ڕیوه‌به‌ری و خۆی له ئه‌رکی حکوومه‌تداری جیا بکاته‌وه. هه‌رچه‌ند بۆ یه‌که‌مین جار جۆرج‌ هالی‌اوک ـ که نووسه‌رێکی بریتانیایی بووـ له ساڵی 1846 وشه‌ی سکۆلاریزمی به‌کار هێناوه، به‌ڵام له ڕاستیدا دیارده‌ی سکۆلاریزم به مێژوو ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ زه‌مانی ئورۆسیسمه‌کان که داواکاری جودایی دین له فه‌لسه‌فه‌ بوون. دیاره بیرۆکه‌ی سکۆلاریزم به شێوه‌گه‌لێکی جۆ

پەیامی هاوخەمی یزاکا بە بۆنەی کۆچی دووایی شاعیری نەتەوەییمان مەلەکشای

Image
 هاونیشتیمانیانی بەڕێز، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان وشاعیر وئەدیبانی کورد بەداخەوە هەواڵی کۆچی دووایی شاعیری گەورەی نەتەوەییمان لە وەرزی بەدشوومی کڕۆنادا، هەموومانی تاساند وخەمباری کردین. جەلال مەلەکشا ئەو شاعیرە بەتووانا ونیشتیمانپەروەرەی گەلەکەمان کە هەموو تەمەنی لە پێناو نیشتیمان وکوردایەتی بە سەر بەرزی تێپەڕاند ڕۆژی یەکشەمبە بە هۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لێکردین خەم وپەژارەیەکی زۆری خستە سەر شانمان. مەلەکشاهی شێعرەکانی ئەوین بوون بۆ ئەویندارانی سەربەستی کوردستان،ئەو نووسەر و ئەدیبەی کورد هەرکات پێنووسی ئەگرتە دەست لینووسی ئەبوو بە گەوهەر ودوڕ و مەرجان، کیژان ولاوان وبیرمەندانی ئەخستە سەمای ئازادی هەستی دلگەرمی سەربەستی نیشتیمان و سروودی خۆراگری ئەلاواندەوە. هەربۆیە جێی خۆیەتی دڵۆپ دلۆپ ئەسرین هەڵڕیژین بە سەر گڵکۆی پیرۆزی ئەوخاکەی کە جەلالی لە ئامێز گرت ولێی ستاندین ئەو بوو بە خاوەنی داییکی نیشتیمان وئێمە ماینەوە. یەکیتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خودالێخۆشبوو سەرەخۆشی لە تەواوی شاعیران ونووسەران وئەدیبانی کورد دەکات و لە خودای گەورە داواکارین ڕوحی بە بەهەشتی ب

کۆچی دووایی مامۆستایەکی نیشتیمانپەروەر و خۆشەویست لە شاری شنۆ

Image
 ڕۆژی یەکشەمبە ڕێکەوتی ١١ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی حاجی مامۆستا مەلا باییز خاڵی ئاقایی بە هۆی پەتای کڕۆنا لە شاری شنۆ کۆچی دووایی کرد. حاجی مامۆستا مەلا باییز زانایەکی نیشتیمانپەروەر و ڕووحۆش و قسەخۆشی شاری شنۆ بوو، هەرچەند بڵەی مرۆڤێکی بەسەبر و مەجلیسی و دڵفرافان و دڵسۆزی خاک و نیشتیمانبوو. حاجی مامۆستا زۆربەی تەمەنی وەک زانایەکی ئایینی و خووتبەخوێنی مزگەوتی گووندی تاژاندەرێی شنۆ بردەسەر و لە گێژاوی هێرشی ئیسلامیزمی ڕادیکاڵدا بۆ سەر کوردستان و شاری شنۆ ڕۆڵێکی ئەرێنی هەبوو لە دژایەتی ئەو تەفەکووڕاتە غەڵەتەدا. یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی دەکات لە بنەماڵەی خودالێخۆشبوو و خەڵکی شاری شنۆ و زانایانی ئایینی نیشتیمانپەروەر، جێگای بەهەشتی بەرین بێت. انا للە وانا الیە راجعون یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ١١ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی

پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دووایی حاجی مامۆستا عبداللە ئەحمەدە

Image
 ڕۆژی شەمبە ڕێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی بەڕێز حاجی مامۆستا عبداللە ئەحمەدی کوڕی خودالێخۆشبوو حاجی مامۆستا حوسێن سیاوانەیی بە هۆی نەخۆشی لە شاری شنۆ کۆچی دووایی کرد. حاجی مامۆستا عبداللە مامۆستایەکی نیشتیمانپەروەر و زانایەکی بەلیمەتی بوواری ئاییینی لە شاری شنۆ بوو، خودالێخۆشبوو مرۆڤێکی میانەڕەو و لە سەرخۆ بوو، هاو شێوەی باوکی ڕەحمەتی لە ڕیبازی زانایانی سووننەت وجەماعەت دوور نەکەوتەوە و تەدخوولی لە سیاسەتەکانی ڕژیم نەبوو و هیچکات باوەڕی بە سیستمی ویلایەتی فەقیهی ئێران نەبوو، پێویستە بڵەین باوکی خودالێخۆشبووی تەنیا بە تاوانی بەرەنگاری لە خولەفای ڕاشدین لە لایەن ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەرکرا وپاش چەندرؤژ لە ئازادکرانی کۆچی دووایی کرد، دووجار بۆ زۆربەی خەڵکی شنۆ ئاشکرا بوو کە لە لایەن ڕژیم بە لێدانی دەرزی گیانی پاکی بە خاکی نیشتیمان ئەسپارد. یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی دەکات لە بنەماڵەی بەڕیزیان وخەڵکی شاری شنۆ وهەموو زانایانی ئایینی نیشتیمانپەروەر، جێگای بەهەشتی بەرین بێت. انا للە وانا الیە راجعون ١١ی ٨ی ١٣٩٩ی هەتاوی