پەیامی هاوخەمی یزاکا بە بۆنەی کۆچی دووایی شاعیری نەتەوەییمان مەلەکشای

 هاونیشتیمانیانی بەڕێز، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان وشاعیر وئەدیبانی کورد


بەداخەوە هەواڵی کۆچی دووایی شاعیری گەورەی نەتەوەییمان لە وەرزی بەدشوومی کڕۆنادا، هەموومانی تاساند وخەمباری کردین.

جەلال مەلەکشا ئەو شاعیرە بەتووانا ونیشتیمانپەروەرەی گەلەکەمان کە هەموو تەمەنی لە پێناو نیشتیمان وکوردایەتی بە سەر بەرزی تێپەڕاند ڕۆژی یەکشەمبە بە هۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لێکردین خەم وپەژارەیەکی زۆری خستە سەر شانمان.

مەلەکشاهی شێعرەکانی ئەوین بوون بۆ ئەویندارانی سەربەستی کوردستان،ئەو نووسەر و ئەدیبەی کورد هەرکات پێنووسی ئەگرتە دەست لینووسی ئەبوو بە گەوهەر ودوڕ و مەرجان، کیژان ولاوان وبیرمەندانی ئەخستە سەمای ئازادی هەستی دلگەرمی سەربەستی نیشتیمان و سروودی خۆراگری ئەلاواندەوە.

هەربۆیە جێی خۆیەتی دڵۆپ دلۆپ ئەسرین هەڵڕیژین بە سەر گڵکۆی پیرۆزی ئەوخاکەی کە جەلالی لە ئامێز گرت ولێی ستاندین ئەو بوو بە خاوەنی داییکی نیشتیمان وئێمە ماینەوە.

یەکیتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خودالێخۆشبوو سەرەخۆشی لە تەواوی شاعیران ونووسەران وئەدیبانی کورد دەکات و لە خودای گەورە داواکارین ڕوحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات. ئامیین

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

١١ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی


Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد