دین ودەوڵەت : بەشی یەکەم. هیوا ئەحمەدی
دین و حکوومه‌ت
دیارده‌ی جیاوازی دین له حکوومه‌ت، دیارده‌یه‌کی تازه و ئه‌مڕۆیی نییه، به‌ڵام دروشمی جیاوازی دین له سیاسه‌ت زۆر له‌مێژ نییه که‌وتۆته سه‌ر زار و زمانان و خه‌ریکه ده‌که‌وێته ناو بازنه‌ی باوه‌ڕی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات و جێگای خۆی له نێو دڵی سیاسه‌ت وانانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌کاته‌وه.
ئه‌وه که ده‌ڵێن دین له حکوومه‌ت جودا بێ، هه‌م به قازانجی دین و حکوومه‌ته و هه‌میش کارێکی ئاسایی و ئاسان و ئه‌قڵانییه. به‌ڵام لێک جیا کردنه‌وه و هه‌ڵاواردنی دین له سیاسه‌ت به ئاسانی و سانایی دین له حکوومه‌ت نایهتهبهرچاو.
بۆ ئه‌وه‌ی راستی ئه‌و بابه‌ته زیاتر ده‌رکه‌وێ، واباشه به پێناسه‌یه‌کی کورت له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت، حکوومه‌ت، سیاسه‌ت و دین، به‌قووڵایی باسه‌که‌دا شۆڕ بینه‌وه؛
state ده‌وڵه‌ت:
ده‌وڵه‌ت بریتییه له هێزی ئیجرایی یان ده‌زگای جێبه‌جێ کردن و به ئه‌نجام گه‌یاندنی بڕیارات و یاسای هه‌ر وڵاتێک که له یاسای بنه‌ڕه‌تی یان له پاڕڵمانی ئه‌و وڵاته سه‌رچاوه ده‌گرێت. زۆر جار به هه‌ڵه به گشت ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ری وڵاتێک ده‌ڵێن ده‌وڵه‌ت!
Government:حکوومه‌ت
حکوومه‌ت له بواری وشه‌ییه‌وه یانی فه‌رمانڕه‌وایی و حوکمڕانی کردن و له بواری دهستهواژهییهوه بریتییه له سیستمێکی حقووقی و حه‌قیقی که هه‌رسێ به‌شی قه‌زایی، یاسایی (یاسادانان) وئیجرایی ده‌گرێته‌وه و به گشتی له شێوه‌ی ئیداره کردنی وڵاتێک‌دا خۆ ده‌بینێته‌وه.
ئه‌رک و کاری حکوومه‌ت له هه‌ر وڵاتێک‌دا له‌و چوار خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا خۆ ده‌نوێنێ؛
١ ـ به‌رگری و دیفاع له به‌رابه‌ر هێرشی ده‌ره‌کی دا
٢ ـ پاراستنی نه‌زم و هێمنی له وڵات دا
٣ ـ سزادانی ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌زمی کۆمه‌ڵگا ده‌شێوێنن و له یاسای کۆمه‌ڵگا سه‌رپێچی ده‌که‌ن
٤ ـ دابین کردنی کهلەوپهل و پێداویستییه‌کانی ژیانی خه‌ڵک و به گشتی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتێک له چوارچێوه‌ی یه‌که‌یه‌کی جوغرافی و دێموگرافیدا.
شێوه‌ی حکوومه‌تداری و بێچمی حکوومه‌ته‌کان به پێی دابه‌شکردنه‌کانی ئه‌ره‌ستوو و ئه‌فلاتوون بریتییه له؛
پادشاهی واته حکوومه‌تی سه‌ڵته‌نه‌تی Monarchy
واته ئه‌شرافی، Aristocracy
دێموکراسی یا خه‌ڵکسالاری Democracy
تئۆکراتی یا دینسالاریTheocracy
توتالیتێر واته ته‌ک حیزبی(چین)Totalitarian
پاڕڵمانی (ئیسرائیل)Parliamentary
واته کۆماریRepublic
ئانارشیزمAnarchy
ژینۆکراسی یا نوخبهسالاریGenocratic
کراتوکراسی یا قودرهتسالاری
تیموکراسی یا مالکسالاری
مریتۆکراسی یا ئۆلیگاریشی واته شایسته‌سالاری،
ئیستبدادی و هتد...
( فرهنگ اصطلاحات و مکاتب سیاسی، داریوش آشوری، ص١٤٣ـ ١٤١)
سیاسه‌ت؛
سیاسه‌ت له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا دو مانای لێک جیاوازیان هه‌یه. له رۆژهه‌ڵاتدا وشه‌یه‌کی نه‌رێنییه که به مانای پێکراو، فێڵباز و سازشکار، مجازات، پاداش، درۆ و زۆر چه‌مکی له‌و شێوه به‌کار هاتووه. ته‌نانه‌ت له رووی ماناییه‌وه نه‌قڵ و نهزیلهشی لێ درووست کراوه و که‌وتۆته سه‌ر زار و زمانی خه‌ڵکی ئاسایی شه‌قام و کۆڵانان. بۆ نمونه زۆر جار بیستراوه ده‌ڵێن: فڵانی زۆر سیاسه‌تمه‌داره، خۆ له ئاوی خوڕێن نادات! واته زۆر پێکراو و فێڵه‌زانه، ناخیچێ... یا فڵانی به‌سیاسه‌ته، ده‌زانێ کوێ نیسکان دێنێ واته ده‌زانێ چی به قازانجه. که‌وابوو سیاسه‌ت قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه..
به‌ڵام له رۆژئاوادا چه‌مکی سیاسه‌ت واته پۆلیتیک له‌بواری وشه‌ییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یۆنانی قه‌دیم که به شار یان خودی شوێنی نیشته‌جێی خه‌ڵک کووتراوه که له وشه‌ی پۆلیس به‌واتای خه‌ڵک وه‌رگیراوه. که‌وابوو پۆلیتیک یان سیاسه‌ت هه‌ر له‌و له‌فزه‌وه هاتووه و به مانای شارۆمه‌ند لێکدراوه‌ته‌وه. به‌ڵام له بواری دهستهواژهییهوه زۆر ته‌عریف و پێناسه‌ی جیاوازی بۆ کراوه که لێره‌دا هیندێک له‌و پێناسانه ئاماژه‌یان پێده‌کرێت؛
ــ ماکسوێبێر(Max Weber) ـ کۆمه‌ڵناسی به‌ناوبانگی ئاڵمانی ـ پێی وایه سیاسه‌ت هه‌وڵی به‌شداری کردن و به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌موو پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا دایه.
ــ سیاسه‌ت هه‌وڵێکه بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی پێداویستییه‌کانی ماددی و مه‌عنه‌وی کۆمه‌ڵگای ئینسانی له چاره‌نووسێکی هاوبه‌شدا.
ــ سیاسه‌ت یانی دۆزینه‌وه‌ی رێگاێکی زانستی بۆ دابین کردنی ژیانێکی عه‌قڵانی به له‌به‌رچاوگرتنی مێعیار و پێوانهبایەخ داره‌کانی ناو قه‌واره‌ی کۆمه‌ڵگا.
ــ سیاسه‌ت یانی به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه و پلانی کاریی به پێی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگا بۆ دابین کردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی خوازراو و چاوه‌ڕوان کراو.
به‌ڵام من پێم وایه ئه‌و یه‌که‌یان راسته‌قینه‌ترین پێناسه‌یه‌که ده‌ڵێ: سیاسه‌تی راسته‌قینه بریتییه له زانستێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ لێک گرێدانی چاره‌نووسی هاوبه‌شی خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگایه‌ک به له‌به‌رچاو گرتنی فه‌رهه‌نگ و به‌هاکانی کۆمه‌ڵگا له رێگای قودره‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌وه
دین
دین یا ئایین وشه‌یه‌کی کۆنی ئه‌وێستاییه که له سه‌ره‌تاوه دێئنا یا دهئنا بووه و به مانای ویژدانی رووحی و هێزی ناسینه. به‌ڵام له پێناسه‌ی ئه‌مڕۆیی دا دین بریتییه له باوه‌ڕێکی متافیزیکیو مه‌عنه‌وی که به هۆی مووقهدهساتێکهوه پێوه‌ندییەکی کۆمه‌ڵایه‌تی پته‌و له نێوان کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک، یان کۆمه‌ڵگاکاندا پێک دێنێ و له‌ده‌وری باوه‌ڕێکی هاوسان کۆیان ده‌کاته‌وه..
ئێستا به‌له‌به‌ر چاوگرتنی پێناسه‌ی ئه‌و دیاردانه، درێژه به باسهکهدهدهین..
جیاوازی دین و حکوومه‌ت
هه‌ریه‌ک له کۆمه‌ڵگا ئینسانییه‌کان واته ئه‌و وڵاتانه‌ی ئێستا کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌ییان پێک هێناوه، به پێی یه‌کێک له‌و سیستمه حکوومه‌تیانه ئیداره ده‌کرێن. هیچ وڵاتێک هاوکات به‌دوو شێوه‌ی حکوومه‌تداری، وڵاته‌که‌ی به‌ڕێوه ناچێت. که‌وابوو زۆر درووسته ئه‌گه‌ر بڵێین حکوومه‌تێک به یه‌ک سیستم به‌ڕێوه‌ده‌چی و تێکه‌ڵاوی سیستمێکی دیکه ناکرێ. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر حکوومه‌تێک ئیسلامی بێ، خۆ ناکرێ هاوکات ئه‌و حکوومه‌ته کۆمۆنیست‌یش بێ. یا ئه‌گه‌ر پادشایی بێ، ناکرێ هاوکات کۆماریش بێ!
که‌وابوو دینیش سیستمێکی تایبه‌ته بۆ حکوومه‌ت کردن و به‌رنامه و چوارچێوه‌ی کاریی خۆی جیاواز له سیستمه‌کانی دیکه‌یه.
ئه‌گه‌ر وڵاتێک به حکوومه‌تێکی غه‌یره دینی به‌ڕێوه‌ده‌چێ، نابێ دین و ئایین خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و حکوومه‌ته تێکه‌ڵ بکات. چوونکه حکوومه‌تی دینی یه‌کێک له‌و حکوومه‌تانه‌یه که نه ته‌نیا هیچ وێک چوونێکی له‌گه‌ڵ سیستمه حکوومه‌تییه‌کانی دیکه نییه، بگره زۆریشیان له‌گه‌ڵ ناته‌بایه و فاکته‌کانی زۆر جیاواز و ناوازه‌یه.
جیایی دین له ده‌وڵه‌ت
ده‌سته واژه‌ی جیایی دین له ده‌وڵه‌ت بۆ یه‌که‌مجار له سه‌ده‌ی ١٧ی زایینی دا راجێز ویلیامز که‌شیشی پرۆتێستان له دوڕگه‌ی ماساچۆسێتی ئامریکا به‌کاری برد.
پێوه‌ندی و جیاوازی نێوان دین و ده‌وڵه‌ت وه‌ک هه‌موو دیارده‌کانی دیکه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر بواری پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی، ئابووری و دینی خه‌ڵکی ناو قه‌واره‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه. به جۆرێک هه‌ریه‌ک له‌و دیاردانه له‌ناو کۆمه‌ڵگادا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زیاتری هه‌بێ، بێگوومان قورسایی زیاتری له ده‌سه‌ڵات و ده‌زگای ئیجرایی کۆمه‌ڵگادا ده‌بێ. به‌ڵام ئه‌و پێوانه له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی دیکه به هۆی فرەچهشنی و هێندێک هۆی دیکه‌وه جیاوازی هه‌یه.
بۆ شه‌رح و شرۆڤه‌ی زیاتری ئه‌و باسه، باس له چه‌ند فاکتۆری سه‌ره‌کی ده‌که‌ین که شوێندانه‌ریان له‌و ره‌وته‌دا هه‌یه.
ــ تازه بوونه‌وه و به‌سه‌رده‌می کردنی ده‌سه‌ڵات
ــ وه‌به‌رچاو گرتنی ئه‌زموونه‌کانی رابردوو
ــ فره چەشنی ( پلۆڕالیزم )
ــ هه‌ڵکردن و تاب هێنان ( تولێڕانس )
ــ ڕه‌چاو کردنی پڕۆسه‌ی ده‌وڵه‌ت ، نه‌ته‌وه
ــ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌زموونه تاقی کراوه‌کان
له‌و پڕۆسه‌یه‌دا نۆرمه‌کانی کۆمه‌ڵگای کۆن تێکده‌شکێن. تابۆ، هه‌نجار و بایەخهکان وه‌ک خۆیان نامێنن. بۆ وێنه خوا یا خوایه‌کان تایبه‌تیتر پێناسه‌ده‌کرێن. ده‌سه‌ڵات له ده‌ست شاـ دا قه‌تیس ناکرێ. ده‌سه‌ڵاتی باوک وه‌ک که‌سی یه‌که‌می بنه ماڵه، به‌رته‌سک ده‌کرێ. عه‌شیره و سه‌رۆک عه‌شیره نامێنێ. تاکه‌کان زیاتر خۆ ده‌رده‌خه‌ن. سه‌ربه‌خۆیی مانا ده‌کرێته‌وه. دینداری مانای تازه‌تر په‌یدا ده‌کا و ئه‌مڕۆیی ده‌کرێت. ره‌گه‌زه‌کان بوونی خۆیان ده‌سه‌لمێنن.به‌گشتی هه‌موو دیارده کۆنه‌کان به بێ ئه‌وه‌ی له‌ناو بچن، به‌راوه‌ژوو ده‌بنه‌وه .
کێشه‌یه‌ک که له‌و دۆخه‌دا دهخوڵقی، ئه‌وه‌یه که له نێوان دیارده‌کانی کۆمه‌ڵگادا بۆ خۆ سه‌پاندن و زه‌ق بوونه‌وه‌یان وه‌ک فاکتۆرێکی به‌هێز،کێبه‌رکێ و ململانی درووست ده‌بێ. بۆ وێنه دین خۆ به‌شێوه‌ی سیاسی نیشان ده‌دات. واته دین سیاسی ده‌کرێ ( ئیسلامی سیاسی)، مه‌زهه‌به‌کان ده‌گژ یه‌کتر ڕۆدێن ( شێعه و سوننه) ، ره‌گه‌زی نێر و مێ ده‌که‌ونه ململانی و فێمێنیزم له دایک ده‌بێ، تۆڵه ستاندنهوهله رابردوو فرچک ده‌گرێ، ناسیۆنالیزم وه‌ک دیارده‌یه‌کی به‌هێز دێته مه‌یدان و هتد....
هه‌ر وه‌ک مێژوو نیشانی داوه، کاتێ له ئوروپا ئه‌و پڕۆسه‌یه ده‌ستی پێ‌کرد، هه‌موو ئه‌و دیاردانه‌ی تێدا به‌دیهات. ته‌نانه‌ت شه‌ڕ و کێشه‌کان زۆرتر له رێگای ئایین وه‌ک به‌هێزترین فاکتۆر سه‌ریان هه‌ڵدا. بۆ نموونه ؛
شه‌ڕه‌کانی سه‌ده‌ی ١٦ی جووتیارانی ئاڵمانی، کاپێلی سوئیس، شه‌ڕی ٨٠ساڵه‌ی ئیمپراتووری مووقهدهسی رۆم، شه‌ڕی ناوخۆیی و مه‌زهه‌بی فه‌ڕانسه‌وییه‌کان و چه‌ندین شه‌ڕی دیکه.
جگه له‌وانه‌ش شه‌ڕ له‌نێوان فئۆدالیزم، بورژوازی نۆپا، شه‌ڕی فه‌رهه‌نگه‌کان، فه‌رمانڕه‌واکان و ده‌یان جۆری دیکه‌ی له‌و چه‌شنه، به‌رهه‌می ئه‌و پرۆسه‌یه بوو.
به‌ڵام ئاکامی ئه‌و شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوونانه، پڕۆسه‌یه‌کی ئیجرایی به نێوی ده‌وڵه‌ت پێکهات که جانلاک و مونتێنسکۆ له پشت ئه‌و پڕۆسه‌یه بوون. جان لاک پێی وابوو که ده‌وڵه‌ت نوێنه‌ری ئاسمان نییه، به‌ڵکه ده‌زگایه‌کی ئیجراییه که ده‌بێ به کرده‌وه کاروباری خه‌ڵک جێبه‌جێ بکات. ئه‌وه‌بوو که ده‌وڵه‌ت به کرده‌وه خۆی له دین جیا کرده‌وه. به‌ڵام جان لاک پێی وابوو که خه‌ڵک و ده‌وڵه‌ت ناتوانن قه‌زاوه‌ت و داوه‌ری له سه‌ر ئایین بکه‌ن که حه‌قیقه‌ت و راسته یا خود نا... پێی وابوو ئه‌گه‌ر حه‌قیقه‌تیش روون بیته‌وه دیسان ده‌وڵه‌ت ناتوانێ ئه‌و راستییه به‌سه‌ر که‌س دا فه‌رز بکا و بیسهپینێ.که‌وابوو تۆلێرانس و هه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ دیارده‌کان به‌شێک له پێویستییه‌کانی ده‌وڵه‌ته.
ویلیان پێن ده‌ڵی: هه‌ر وڵاتێک بیهه‌وێ ئابووریکی روو به گه‌شه‌ی هه‌بێ ، ده‌بێ دین له ده‌وڵه‌ت جیا کاته‌وه و له هه‌مان کات دا دیارده‌ی فره ئایینی په‌سند بکا و کێشه بۆ ئایین نهخولقێنێ.
رووداوی دریفووس و پاشانیش له‌دایک بوونی یاسای لائیسیتهی فه‌ڕانسه له ساڵی ١٩٠٥ بوو که ده‌ڵێ هه‌موو دینێک ئازاده به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ئیمتیاز به هیچ دینێک نادات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سیستمی لائیسیته له فه‌ڕانسه جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ لائیسیتهی تورکیه. هه‌ر دووکی ئه‌وانه‌ش جیاوازیان هه‌یه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی بریتانیا و وڵاتانی سکاندیناوی. له فه‌ڕانسه لائیسیتهیهکی عه‌مه‌لی هه‌یه به‌ڵام له تورکیه به هۆی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌واو ئایینی، دین له‌سه‌ر ئیجرائاتی ده‌وڵه‌ت شوێندانه‌ر بووه. له بریتانیا و سکاندیناوی دین به فەرمی ناسراوه و یاسای ئه‌و وڵاتانه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی دینی تێدایه. بۆ نموونه له نۆ‌رویژ بەپێی یاسا ده‌بێ منداڵ له سێ ساڵی بچێته کلیسا و ئاوی کلیسای پێداکرێ و له ١٨ ساڵیش خۆی بچێته کلیسا و بڕیار بدا ئاخۆ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه سووره یان نا....
به‌ڵام دین و سیاسه‌ت له رۆژئاوا داجودایی دین و سیاسه‌ت به واتای هه‌ڵاواردنی دین له سیاسه‌ت کارێکی ئاسایی و ئاسان نییه و پێویستی به پێناسه‌کردنی ئه‌و چه‌مکانه‌وه هه‌یه که هۆی ئه‌و جیاوازییه پێک دێنن. بۆ وێنه کاتێک باسی به‌ختیاری و خۆشبه‌ختی مرۆڤ یان کۆمه‌ڵگا ده‌کرێ، ده‌بێ چه‌مک و مانای خۆشبه‌ختی و به‌ختیاری تاک یان کۆمەڵگە روانگهجیاوازییهکانهوه، شێ که‌ینه‌وه و پێناسه‌کانیان بناسێنین. له‌وانه‌یه چه‌مکی به‌خته‌وه‌ری و به‌ختیاری له روانگه‌ی مه‌کته‌بێکی عیلمانییه‌وه هه‌مان مانا بدات که مه‌کته‌بێکی دینی پێناسه‌ی بۆ کردووه. یان جاری وایه هه‌ردووکیان له پێناسه‌و بایه‌خ پێدان دا یه‌ک ده‌گرنه‌وه و لێک جیا ناکرێنه‌وه. چوونکه پێوه‌ندی به جه‌وهه‌ر و زاتی ئینسانه‌وه هه‌یه و زه‌مان و زمان، پێی ناگۆڕدرێن. وه‌ک مه‌عنه‌ویات و باوه‌ڕمه‌ند بوون به به‌ها ئینسانی و مه‌عنه‌وییه‌کان. بۆ وێنه باوه‌ڕ به داهێنه‌ر و خولقێنه‌ر، به سروشت و ژینگه، به ژین ، چاکه، جوانی، گه‌ردوون و زۆر یه‌ک له‌و بابه‌تانه که له ژیانی رۆژانه‌دا وه‌ک دیاردهبهرچاو و پێویسته‌کان سه‌یر ده‌کرێن. به‌ڵام جاری واشه دیارده‌کان پێناسه‌ی جیاوازیان بۆ ده‌کرێ و به چه‌ند جور مانا ده‌گرنه‌وه. هه‌رچه‌ند هێندێک جار له ماناشدا یه‌کتر ده‌گرنه‌وه و نیاز و پێویستییه‌کانی مرۆڤ ده‌سه‌لمێنن.
به‌گشتی جیاوازی و دوور کردنه‌وه‌ی دین له سیاسه‌ت به‌مانا و واتای؛
ـ دژبه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌ت و عۆڕف و یاسا و به گشتی سه‌رچاوه دینییه‌کان
ـ لابردن و ههڵاوادرنی باوه‌ڕمه‌ندانی دینی له حکوومه‌ت و دونیای سیاسه‌ت
ـ ڕێگه‌نه‌دان به تێکه‌ڵاوی دین و ده‌وڵه‌ت به واتای نه‌هێشتنی رۆڵی دین له ده‌وڵه‌ت دا
ـ سڕێنه‌وه‌ی ئاسه‌وار و شوێندانه‌ری دین له بنچینه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات دا
ـ جیاکردنه‌وه‌و هه‌ڵاواردنی باوه‌ڕمه‌ندانی دینی له قه‌واره‌و پێکهاتهجۆراوجۆرهکانی کۆمه‌ڵگادا
ئه‌گه‌رچی ئه‌و راستییه له‌که‌س شاراوه نییه که گرینگ‌ترین و به‌رچاوترین نیشانه‌ی بڕواداریی، ئیمان و باوه‌ڕی به خودا، وه‌ک به‌رزترین بوونه‌وه‌ر و ته‌نیاترین داهێنه‌ره. که‌وابوو ئه‌و باوه‌ڕه له هه‌ر کوێ و هه‌رکه‌س دا ره‌نگ بداته‌وه ، شیمانه‌ی باوه‌ڕمه‌ندیی و بڕواداریی لێ ده‌کرێ و به باوه‌ڕمه‌ند پێناسه‌ده‌کرێت.
به پێی ئه‌و پێناسه مه‌عریفییه زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌ڕواڵه‌ت دژایه‌تی دین ده‌که‌ن و به توندی خه‌ڵکی رۆژهه‌لات به‌تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ده‌گژ ئه‌و دیارده‌یه راده‌که‌ن، خۆیان، دێڕه‌کانی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاته‌کانیان، به‌ناوی خوا وه رازاندۆته‌وه.
با نموونه بێنینه‌وه؛
ــ یه‌کێک له به‌ڵگه‌نامه فه‌ڕمییه‌کانی ماف و ئازادییه‌کانی شارۆمه‌ندانی فه‌ڕانسه‌وی، به‌یاننامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له‌و وڵاته‌دایه که له ساڵی ١٧٨٩ ی زایینی به فه‌رمی ناسرا و به‌کار هێندرا.
)The Declaration of the Human Rights – 1789(
له پاراگڕافی کۆتایی ئه‌و به‌یاننامه‌دا ئاوا هاتوو که ده‌ڵێ:
“In consequence whereof, the National Assembly recognizes and declares, in the presence and under the auspices of the Supreme Being, the following Rights of Man and of the Citizen”.
واته : لێژنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی فه‌ڕانسه له باره‌گای خوا و له ژێر چاوه‌دێری ئه‌ودا، ماف و ئازادییه‌کانی مرۆڤ و شارۆمه‌ندانی ئه‌و ڵاته به فەرمی ده‌ناسێ و جێبه‌جێی ده‌کات.
ــ له یاسای بنه‌ڕه‌تی ئاڵمان که ژێرخانی حکوومه‌ت و سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه، ئاوا نووسراوه؛
هه‌روه‌ک له‌به‌رابه‌ر خوادا به‌رپرسین، له ئاست خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌ش به‌رپرسین که یه‌کسانی بپارێزین و مافی یه‌کگرتوویی ئوروپای یه‌کگرتوو و ئاشتی جیهانی ره‌چاو که‌ین. ئه‌وه‌ش ده‌قی نووسراوه‌که‌ی ئه‌و یاسایه؛
ImBewustsein seiner VerantwortungvorGott und den Menschen, von demWillenbeseelt, alsgleichberchtigtesGlied in einemvereinten Europa demfrieden der Welt zudienen, hat sich das
Deutsche Volk kraft seiner verfassungsgebendenGewalt dieses Gerundgesetzgegeben”.
ــ له پاراگڕافی یه‌که‌می یاسای بنه‌ڕه‌تی کانادا،(١٩٨٢) به‌رزیی و گه‌وره‌یی خوا و حکوومه‌تی یاسا به فەرمی ناسراوه. مافی شارۆمه‌ندی، عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و دابین کردنی ماف و که‌ڕامه‌تی ئینسان به‌رز نرخاوه.
“Whereas Canada is founded upon principles that recognize the supremacy of God and the rule of law, the Canadian Charter of Rights and Freedoms guarantees the rights and freedoms …”
ــ ئامریکا نموونه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و راستییه‌که له یه‌که‌م پاراگڕافی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا که ساڵی ١٨٦١ ی زایینی داڕێژراوه ئاوا هاتووه:
“We the people of the Confederate states , each State acting in its sovereing and independent character , in order to form a permanent federal government
جودایی دین و سیاسه‌ت به واتای هه‌ڵاواردنی دین له سیاسه‌ت کارێکی ئاسایی و ئاسان نییه و پێویستی به پێناسه‌کردنی ئه‌و چه‌مکانه‌وه هه‌یه که هۆی ئه‌و جیاوازییه پێک دێنن. بۆ وێنه کاتێک باسی به‌ختیاری و خۆشبه‌ختی مرۆڤ یان کۆمه‌ڵگا ده‌کرێ، ده‌بێ چه‌مک و مانای خۆشبه‌ختی و به‌ختیاری تاک یان کۆمەڵگە روانگهجیاوازییهکانهوه، شێ که‌ینه‌وه و پێناسه‌کانیان بناسێنین. له‌وانه‌یه چه‌مکی به‌خته‌وه‌ری و به‌ختیاری له روانگه‌ی مه‌کته‌بێکی عیلمانییه‌وه هه‌مان مانا بدات که مه‌کته‌بێکی دینی پێناسه‌ی بۆ کردووه. یان جاری وایه هه‌ردووکیان له پێناسه‌و بایه‌خ پێدان دا یه‌ک ده‌گرنه‌وه و لێک جیا ناکرێنه‌وه. چوونکه پێوه‌ندی به جه‌وهه‌ر و زاتی ئینسانه‌وه هه‌یه و زه‌مان و زمان، پێی ناگۆڕدرێن. وه‌ک مه‌عنه‌ویات و باوه‌ڕمه‌ند بوون به به‌ها ئینسانی و مه‌عنه‌وییه‌کان. بۆ وێنه باوه‌ڕ به داهێنه‌ر و خولقێنه‌ر، به سروشت و ژینگه، به ژین ، چاکه، جوانی، گه‌ردوون و زۆر یه‌ک له‌و بابه‌تانه که له ژیانی رۆژانه‌دا وه‌ک دیاردهبهرچاو و پێویسته‌کان سه‌یر ده‌کرێن. به‌ڵام جاری واشه دیارده‌کان پێناسه‌ی جیاوازیان بۆ ده‌کرێ و به چه‌ند جور مانا ده‌گرنه‌وه. هه‌رچه‌ند هێندێک جار له ماناشدا یه‌کتر ده‌گرنه‌وه و نیاز و پێویستییه‌کانی مرۆڤ ده‌سه‌لمێنن.
به‌گشتی جیاوازی و دوور کردنه‌وه‌ی دین له سیاسه‌ت به‌مانا و واتای؛
ـ دژبه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌ت و عۆڕف و یاسا و به گشتی سه‌رچاوه دینییه‌کان
ـ لابردن و ههڵاوادرنی باوه‌ڕمه‌ندانی دینی له حکوومه‌ت و دونیای سیاسه‌ت
ـ ڕێگه‌نه‌دان به تێکه‌ڵاوی دین و ده‌وڵه‌ت به واتای نه‌هێشتنی رۆڵی دین له ده‌وڵه‌ت دا
ـ سڕێنه‌وه‌ی ئاسه‌وار و شوێندانه‌ری دین له بنچینه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات دا
ـ جیاکردنه‌وه‌و هه‌ڵاواردنی باوه‌ڕمه‌ندانی دینی له قه‌واره‌و پێکهاتهجۆراوجۆرهکانی کۆمه‌ڵگادا
ئه‌گه‌رچی ئه‌و راستییه له‌که‌س شاراوه نییه که گرینگ‌ترین و به‌رچاوترین نیشانه‌ی بڕواداریی، ئیمان و باوه‌ڕی به خودا، وه‌ک به‌رزترین بوونه‌وه‌ر و ته‌نیاترین داهێنه‌ره. که‌وابوو ئه‌و باوه‌ڕه له هه‌ر کوێ و هه‌رکه‌س دا ره‌نگ بداته‌وه ، شیمانه‌ی باوه‌ڕمه‌ندیی و بڕواداریی لێ ده‌کرێ و به باوه‌ڕمه‌ند پێناسه‌ده‌کرێت.
به پێی ئه‌و پێناسه مه‌عریفییه زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌ڕواڵه‌ت دژایه‌تی دین ده‌که‌ن و به توندی خه‌ڵکی رۆژهه‌لات به‌تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ده‌گژ ئه‌و دیارده‌یه راده‌که‌ن، خۆیان، دێڕه‌کانی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاته‌کانیان، به‌ناوی خوا وه رازاندۆته‌وه.
با نموونه بێنینه‌وه؛
ــ یه‌کێک له به‌ڵگه‌نامه فه‌ڕمییه‌کانی ماف و ئازادییه‌کانی شارۆمه‌ندانی فه‌ڕانسه‌وی، به‌یاننامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له‌و وڵاته‌دایه که له ساڵی ١٧٨٩ ی زایینی به فه‌رمی ناسرا و به‌کار هێندرا.
)The Declaration of the Human Rights – 1789(
له پاراگڕافی کۆتایی ئه‌و به‌یاننامه‌دا ئاوا هاتوو که ده‌ڵێ:
“In consequence whereof, the National Assembly recognizes and declares, in the presence and under the auspices of the Supreme Being, the following Rights of Man and of the Citizen”.
واته : لێژنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی فه‌ڕانسه له باره‌گای خوا و له ژێر چاوه‌دێری ئه‌ودا، ماف و ئازادییه‌کانی مرۆڤ و شارۆمه‌ندانی ئه‌و ڵاته به فەرمی ده‌ناسێ و جێبه‌جێی ده‌کات.
ــ له یاسای بنه‌ڕه‌تی ئاڵمان که ژێرخانی حکوومه‌ت و سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه، ئاوا نووسراوه؛
هه‌روه‌ک له‌به‌رابه‌ر خوادا به‌رپرسین، له ئاست خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌ش به‌رپرسین که یه‌کسانی بپارێزین و مافی یه‌کگرتوویی ئوروپای یه‌کگرتوو و ئاشتی جیهانی ره‌چاو که‌ین. ئه‌وه‌ش ده‌قی نووسراوه‌که‌ی ئه‌و یاسایه؛
ImBewustsein seiner VerantwortungvorGott und den Menschen, von demWillenbeseelt, alsgleichberchtigtesGlied in einemvereinten Europa demfrieden der Welt zudienen, hat sich das
Deutsche Volk kraft seiner verfassungsgebendenGewalt dieses Gerundgesetzgegeben”.
ــ له پاراگڕافی یه‌که‌می یاسای بنه‌ڕه‌تی کانادا،(١٩٨٢) به‌رزیی و گه‌وره‌یی خوا و حکوومه‌تی یاسا به فەرمی ناسراوه. مافی شارۆمه‌ندی، عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و دابین کردنی ماف و که‌ڕامه‌تی ئینسان به‌رز نرخاوه.
“Whereas Canada is founded upon principles that recognize the supremacy of God and the rule of law, the Canadian Charter of Rights and Freedoms guarantees the rights and freedoms …”
ــ ئامریکا نموونه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و راستییه‌که له یه‌که‌م پاراگڕافی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا که ساڵی ١٨٦١ ی زایینی داڕێژراوه ئاوا هاتووه:
“We the people of the Confederate states , each State acting in its sovereing and independent character , in order to form a permanent federal government , stablish justice , insure d
omestic tranquillity , and secure the belessings of liberty to ourselves and our posterity ; invoking the favor and guidance of Almighty God ; do ordain and establish this Constitution for the Confederate States of America.”
واته ؛ ئێمه به یاری خوا یاسای بنه‌ڕه‌تی بۆ ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا له‌سه‌ر ئه‌ساسی گه‌وره‌یی و سه‌ربه‌خۆیی هه‌تا سه‌ری ناوچهفیدراڵهکانی ئه‌و وڵاته داده‌ڕێژین که به‌دیهێنه‌ری عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئاسایش و .... بۆ ئێمه و وچه‌ی داهاتوو بێ.
ئه‌وه‌ی که ئاماژه‌ی پێکرا ته‌نیا نموونه‌یه‌ک بوو له یاسای بنه‌ڕه‌تی چه‌ند وڵاتی به‌رچاو و رادیکاڵ که له ئاستی جیهانی دا شوێندانه‌ر و کاریگه‌رن.
سیاسه‌ت و دژایه‌تی دینی
له مێژووی سیاسی هاوچه‌رخی وڵاتانی ئیسلامی به‌تایبه‌ت ئێران و ده‌ر و جیرانه‌کانی ئه‌و وڵاته، میژژو زۆر جار شاهیدی هه‌ڵوێستی سیاسی دژه دینی و به گشتی دژه باوه‌ڕی مه‌عنه‌وی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه بووه که یا به‌مه‌به‌ستی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆڕی و هێژموونی حکوومه‌تیی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا ، دژایه‌تیان کردووه یان به بیانووی گوێ رایه‌ڵی رۆژئاواییه‌کان و به نیشانه‌ی پێشکه‌وتن تووشی ئه‌و نابهرابهرییهبوونه. که‌مال ئاتاتورک له تورکیه و ڕه‌زا شا له ئێران دوو نموونه‌ی هه‌ر به‌رچاوی ئه‌و ڕاستییه بوونه. هه‌ردووکیان دژایه‌تی باوه‌ڕی خه‌ڵک و دین و مه‌زهه‌بیان کردووه و وهباڵهکهشیان خستۆته ملی رۆژئاواییه‌کان. ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ئه‌و پاشخانه فکرییه له نێو هێز و لایه‌نه سیاسی و ته‌نانه‌ت شۆڕشگێره‌کانیش دا ده‌بیندرێ. له حاڵێکدا له رۆژ ئاوا ده‌کرێ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و راستییه بسه‌لمێندرێ. چوونکه یه‌کێک له ئه‌سله نه‌گۆڕه‌کانی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاتانی رۆژئاوا ، رێزگرتن له دین و مه‌زهه‌ب و باوه‌ڕی مه‌عنه‌وی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه‌یه. بۆ نموونه ؛
ـ خاڵی پازده‌هه‌م له یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاتی سوئیس ده‌ڵێ : ئازادی دین و فه‌لسه‌فه دوو شتی نه‌گۆڕن. هه‌موو خه‌ڵک مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه دین و فه‌لسه‌فه به ئازادی هه‌ڵبژێرن و هه‌وڵی بۆ بده‌ن.
“the freedom of religion and philosophy is guaranteed.
All persons have the right to choose their religion or philosophical convictions freely, and to profess them alone or in community with others.
ئه‌وه له حالێک‌دا بوو که ره‌زاشا، کوڕه‌که‌ی خۆی له‌و وڵاته ده‌رسی ده‌خوێند و لانی که‌م له‌و یاسایه ئاگادار بوو.
ـ کانادا سه‌باره‌ت به ماف و ئازادییهسهرهتاییهکان (Fundamental Freedoms) له یاسای بنه‌ڕه‌تی دا ئاوا ده‌نووسێ:
Everyone has the following feedoms:
(a) freedom of conscience and religion.
(b) freedom of thought, belief, opinion and expression, including freedom of the press and other media of communication.
(c) freedom of peaceful assembly; and
(d) freedom of association”.
واته: هه‌رکه‌سێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه؛ که ئازادی دین و ئایینی هه‌بێ، ئازادی فکری و باوه‌ڕیی هه‌بێ، ئازادی کۆڕ و کۆبوونه‌وه و ڕێپێوان و پێکهێنانی ئین.جی.ئۆ و هتد.... هه‌بێ.
یاسای بنه‌ڕه‌تی ئیسپانیا ( بڕگه‌ی ماف‌و ئازادی، خاڵی ١٦ ) ده‌ڵێ:
ئازادی، دین، مه‌زهه‌ب، ئیدئۆلۆژی و بنچینه‌ی فکری خه‌ڵک به‌ته‌واوی ئازاده و هیچ سنوورێکی نییه.
ـ خاڵی هه‌شته‌م له یاسای بنه‌ڕه‌تی ئیتالیا، تایبه‌ت کراوه به باس کردن له یه‌کسانیی رێکخراوه دینییه‌کان ده‌گه‌ڵ باقی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگا و ده‌ڵی: رێکخراوه دینییه‌کان له به‌رانبه‌ر یاسادا ، ئازادی یه‌کسانیان هه‌یه. Religious denominations are equall free before the law”.
ـ خاڵی چواره‌می بڕگه‌ی مافهبنچینهییهکانی ئاڵمان،
Die Freiheit des Glaubens, des Gewissens,
und die Freiheit des Religiosen und weltanschaulichenBekenntnissessindunverletzlich.
Die ungestorteReligionsausubungwirdgewahrleistet”.
ئازادی دینی و باوه‌ڕی مه‌عریفی به تاک و کۆ ئازاده و به ته‌واوی پشتیوانی لێ ده‌کرێ.
خاڵی ده‌هه‌می به‌یاننامه‌ی مافی مرۆڤی فه‌ڕانسه (
No one may be disturbed on account of his opinions, even religious ones, as long as the manifestation of such opinions does not interfere with the established Law and Order”.
هیچکه‌س نابێ به هۆی بیروبۆچوونی دینی ئازاری پێبگات و ....
سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه، ئێمه به کرده‌وه ده‌بینین که له وڵاتانی رۆژئاوادا، بێ ڕێزی کردن به دین و باوه‌ڕی خه‌ڵک هێڵی سووره و که‌س ئه‌و سنوره نابه‌زێنێ.
له وڵاتی نۆروێژ شا و دین له سه‌رەوەی ره‌خنه‌ن و یاسا وه‌ک هێڵی سوور چاویان لی ده‌کات و که‌س ناتوانێ پێشێلی ئه‌و ئه‌سڵه یاساییه بکات.
هیوا ئەحمەدی
یزاکا ٩ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی
Comments
Post a Comment