دین و دەوڵەت؛ بەشی دووهەم. هیوا ئەحمەدی
جیایی دین له ده‌وڵه‌ت ده‌سته واژه‌ی جیایی دین له ده‌وڵه‌ت بۆ یه‌که‌مجار له سه‌ده‌ی ١٧ی زایینی دا راجێز ویلیامز که‌شیشی پرۆتێستان له دوڕگه‌ی ماساچۆسێتی ئامریکا به‌کاری برد. پێوه‌ندی و جیاوازی نێوان دین و ده‌وڵه‌ت وه‌ک هه‌موو دیارده‌کانی دیکه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر بواری پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی، ئابووری و دینی خه‌ڵکی ناو قه‌واره‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه. به جۆرێک هه‌ریه‌ک له‌و دیاردانه له‌ناو کۆمه‌ڵگادا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زیاتری هه‌بێ، بێگوومان قورسایی زیاتری له ده‌سه‌ڵات و ده‌زگای ئیجرایی کۆمه‌ڵگادا ده‌بێ. به‌ڵام ئه‌و پێوانه له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی دیکه به هۆی فرەچهشنی و هێندێک هۆی دیکه‌وه جیاوازی هه‌یه. بۆ شه‌رح و شرۆڤه‌ی زیاتری ئه‌و باسه، باس له چه‌ند فاکتۆری سه‌ره‌کی ده‌که‌ین که شوێندانه‌ریان له‌و ره‌وته‌دا هه‌یه. ــ تازه بوونه‌وه و به‌سه‌رده‌می کردنی ده‌سه‌ڵات ــ وه‌به‌رچاو گرتنی ئه‌زموونه‌کانی رابردوو ــ فره چەشنی ( پلۆڕالیزم ) ــ هه‌ڵکردن و تاب هێنان ( تولێڕانس ) ــ ڕه‌چاو کردنی پڕۆسه‌ی ده‌وڵه‌ت ، نه‌ته‌وه ــ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌زموونه تاقی کراوه‌کان له‌و پڕ