Posts

Showing posts from June, 2020

ڕاگەیەندراوی یزاکا لەمەڕ شەهیدکرانی ڕاسانیانی ژینگەپارێز

Image
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، لەمەڕ شەهیدکرانی سێ چالاکوانی ژینگەپاریزی ناوچەی پاوە  ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. دەقی ڕگەیەندراوەکە بەم  چەشنەی خوارەوەیە خەڵکی شؤڕشگێری کوردستان، ژینگەپارێزانی نیشتیمان هەروەک ئاگادارن ڕۆژی یەکشەم ٨ی پوشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی سێ چالاکی ژینگەپارێز بە هۆی سووتان لە دارستانەکانی پاوە گیانیان بەختی سەوزایی کوردستان کرد ڕژیمی دژە مرۆیی ئێران لە درێژەی پیلانە نگریسەکانی خۆی بۆ سووتاندنی ژینگە و دارستانەکانی کوردستان بە شێوەیەکی سیستماتیک و بەرنامە داڕێژراو، ساڵانێکە بە شێوازی جؤراوجۆر ئاگڕ بەردەداتە دارستان و ژینگەی نیشتیمان دیارە ئەم سیاسەتە چەپەڵەی کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران بۆ هیچ لایەنێک نامۆ نییەو ڕای گشتی ئاگاداری ئەو پیلانە نگریسەی ڕژیمن، مخابن ئەمجارەش بەهۆی ئاگربەردانی دارستانەکانی دەفەری هەورامانی ڕازاوە وبووکی کوردستان لە ناوچەی [مەڕەخێل وبۆزین] ئاگریان بەردایە جەستەی نیشتیمان، بەم هۆیەوەش ڕاسانیانی ژینگەپارێز هەروەک و ڕابردوو هەستان بۆ گووژاندنەوەی ئاگرەکە، بەلام بەداخەوە سێ لاوی دڵسۆزی نیشتیمان خۆیان کرد بە قەقنەس و جەستەیان ب

کورد بۆ ژیان خەبات ئەکات نەک بۆ مەرگ مەلا عەلی سێڵاو

Image
  کورد بۆ ژیان خەبات ئەکات نەک بۆ مەرگ نەتەوەی کورد بە درێژایی مێژوو چ لە سەردەمی دسەڵاتی ئیمپڕاتۆرییەتی ماد و چ دووای ماد و سەردەمی دەسەڵاتی ئیسلام و هەنووکەش هیچکات چاوی تەماع و داگیرکاری لە سەر وڵات و نەتەوەکانیتر نەبووە و هیچکات هیچ هەنگاوێکیشی بۆ ئەو مەبەستە نەگڕتۆتە پێش" بەڵام بە پێچەوانە هەمیشە نەتەوە داگیرکار و شۆڤێنی و ڕاسیسمەکانی دەوروبەر بە پشتیوانی زلهێزانی دەرەکی خاک و نیشتیمانی کوردیان کردۆتە مەیدانی ڕمبازێنی خۆیان و کوردستانیان داگیر و لەت لەت کردووە و موڵک و سامانی ئەو نەتەوە ئاشتیخوازەیان دزیوە و لاوانی بێ تاوانیان لە کوونجی زیندان کردووە، و بە دەیانهەزار لاوی بێ تاوانی ئەم نیشتیمانەیان لە سێدارە  و تیڕۆریان کردوون هەر جۆرە هەستی ئازادیخوازی و ڕزگارییەکیان بە قورسترین چەکەکانیان وەڵام داوەتەوە وئاگریان لە دارستان و ژینگەی کوردستان بەرداوە یانیش ئەنفال و کیمیابارانیان کردووە، بەو حاڵەش کورد و ئازادیخوازان و شۆڕشگێرانی کورد هەمیشە بە شێوەیەکی مرۆیانە و پەسندکراوەکانی ڕێکخراوەی مافی مرۆیەکان هەنگاوی ناوە و لە وڵاتی خۆیان داوای مافی زەوتکراوی خۆیان کردوە کو

ئیدانەکردنی لە سێدارەدانی هیدایەت عبداللەپوور

Image
ئیدانەکردنی لە سێدارەدانی هیدایەت عبداللەپوور بەندکراوی سیاسی هیدایەت عبداللەپوور کوڕی ئەبووبەکر خەڵکی شنؤ لە ڕێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن ڕژیمی دژە مرۆیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گرتووخانەی پاریزگای ورمێ شەهید دەکرێت. هیدایەت بە تۆمەتی پەیویندی لە گەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن بەناو دادگای ئینقلابی ئیسلامی بە ئێعدام حوکمی دەدرێت بۆێە ئەو سەزایە پاش تێپەڕبوونی نیزیکەی ٤ ساڵ لە ٢٠ بانەمەڕی ١٣٩٩ لە زیندان بەرەو شوێنێکی نادیار ڕایدەگوێزن و مانگێک دواتر بنەماڵەکەی ئاگادار دەکەنەوە کە هیدایەت لە ٢٢ی بانەمەڕی ١٣٩٩ لە سێدارە دراوە. دیارە بە پێی یاسای هەموو وڵاتێک پێویستە پێش لە سێدارەدانی هەر تاوانبارێک بۆ کۆتاجار دەبێت لەگەڵ بنەماڵەکەی چاو پێکەوتن بکات، بەڵام رژیمی دژە کوردی ئێران ئەو مافەشی بە هیدایەت و بنەماڵەکەی نەدا و لەمانگی رەمەزانی پیرۆز دوور لە دیدی خەڵکی ئێران و جیهان هیدایەت بە دڕندانەترین شێوە شەهید دەکات و تەرمەکەشی ڕادەستی بنەماڵەکەی ناکاتەوە. یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، ئەم کردەوە نامروفانەی ڕژیمی پەت و س

کؤچی دووایی کەسایەتێکی نیشتمانپەروەر و باوکی تێکؤشەرێکی کوردستان.

Image
الحمد للە الذی لا یبقی الا وجهە و لا یدوم الا ملکە ڕۆژی دووشەمبە ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی کەسایەتی خؤشناو و نیشتمانپەروەر و باوکی فەرماندەیەکی کەلەکەمان کاک سەید تەها سەید ئەحمەدی، لە شاری پیرانشار بە هؤی نەخؤشی کۆچی دووایی کرد ولە ناو ئاپؤووای جەماوەری ئەم شارە بە خاکی نیشتمان ئەسپێردر خودالێخؤشبوو کەسایەتییەکی دڵسؤز و باوکی فەرماندەی تێکؤشەری کەلەکەمان کاک سەید ڕەسوڵ  سەید ئەحمەدی بوو، کە ساڵانێکی زؤر وەک پێشمەرکەیەکی  تێکؤشەر خزمەتی بە کەل و نیشتمان دەکرد یزاکا وێڕای هاوخەمی سەرەخؤشی لە سەرجەم ئەندامانی بنەمالەی خودالێخؤشبوو بە تایبەت هاوڕێی تیکؤشەر کاک سەید ڕەسول دەکاک. لە خودا ئەپاڕینەوە بە بەهەشتی بەرین شادی بکات و سەبووریش بدات بە بنەماڵەی بەڕێزیان انا للە و انا الیە راجعون یزاکا ٢ی پووشپەڕی ١٢٩٩ ی هەتاوی

ئیدانە کردنی بۆمبارانی باشووری کوردستان

ئیدانە کردنی بۆمبارانی باشووری کوردستان و بنکە وبارگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە لایەن جینایەتکارانی سپای پاسداڕان و دەوڵەتی تورک بە ناوی خودای بەخشەندە و دلۆڤان سەرلە بەیانی ١٦ی ژوئەنی ٢٠٢٠ی زایینی، تۆپخانەکانی ڕژیمی دژەمڕۆیی ئێران و دەوڵەتی تورکی ڤاشیست، دەڤەری سیدەکان و چۆمان و حاجی ئۆمەران سەر بە باشووری کوردستانیان بە چڕی بۆمباران کرد بەم هۆیەوە دەغڵ و دان و ڕەز و کێڵگە و لەوەڕگەکانی ئەم ناوچانە تووشی سووتان بوون و خەسارەتێکی مەزن لە خەڵکی بێ دیفاع کەوت" یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەم جینایەتە لە لایەن کوردکوژانی تورک و پاسداڕانی تیڕۆریستی ئێران، داوا لەڕای گشتی و کۆڕ و کۆمەڵە بەشەر دۆستەکان و ڕێکخراوەکانی ژینگە پارێز دەکات بە گژ ئەم هێرشە نامرۆڤانەی داگیرکەران بچنەوە و ڕێگا نەدەن لەوە زیاتر پێشێلی یاسا وسەروەری وڵاتێکیتر بکەن. هەروەها داوا لە زانایانی ئایینی ئیسلام لە سەرتاسەری جیهان و بە تایبەتی کوردستان دەکەین دەنگی ناڕزایەتی و ئیدانە کردنی خۆیان بەرز بکەنەوە و لە ئاست ئەو پەلامار و پێشێلکاریانەی دەوڵەتە کوردکوژەکانی ئێران و تورک

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ێایینی و نیشتمان پەروەر

Image
مامۆستایەکی ئایینی و دڵسۆزێکی نیشتیمان کۆچی دوایی کرد ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردان ١٣٩٩ی هەتاوی، مامۆستا سەید (ئەحمەد سەعدەیی ) زانای ئایینی و نیشتیمانپەروەر لە شاری مهاباد کۆچی دوایی کرد مامۆستا سەید "ئەحمەد سەعدەیی" لە ساڵی ١٣١١ی هەتاوی لە گوندی خنخنەی سەر بە "نەغەدە" لەدایک بووە و لە تەمەنی لاویەتیدا و لە حوجرەی فەقێیایەتیدا لە گوندی ئاڕنێ نەغەدە بوو بە ئەندامی کۆمەڵەی ژێ ـ کاف و سوێندخواردووی سەردەمی کۆماری کوردستان. مامۆستا سەید دوای نسکۆی کۆماری کوردستان گەڕاوە خانەقای " شێخی بورهان" و درێژەی بەخوێندی ئایینی دا لە ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوی لەسەر داوای "ئەحمەد تۆفێق" دەورەی کادریی حیزبیی لە شێخان بینیوە پاشان لە لایەن ساواک بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەستبەسەر دەکرێت ولە زیندانەکانی "ورمێ" و "زەنجان" ئەو پێنج ساڵانەی تێپەڕ کردوە" لە دوای شەڕی شاری "نەغەدە" ناوبراو ماڵی گواستەوە بۆ شاری "مەهاباد" و تا کۆتایی ژیانی لەمهاباد مایەوە  تەرمی خودا لێخۆشبوو بە بەشداری خەڵکی دەڤەرەکە لە

زامێکی قوڵی ساڕێژنەکراو: مامۆستا برایم مەجیدپوور

:                           زامێکی قوڵی  ساڕێژ نەکراو .      برینێک کە ساڕێژ بونی  زۆر  گرانە ، خەسارێک  قەرەبــو  کردنـەوەی  محاڵ نییە  بەڵام  زۆر قورسە، چونکە لە جەستە  نیە و لـەدڵانـە . ئەگەر بە چارەسەر   نەکراویش  بمێنێتەوە مەترسی گەورەی داهاتومانە. هەر بۆیە  چارەسەر کردنی   ئەرکی ویژدانیو شەڕەفو کەڕامەتمانە وئەوەندە  دێنێ  گیانیشی لە پێناو بنێین.    دەگەڕێمەوە  بۆ  سەردەمی  سەرکەوتنی  شۆڕشی  گەلانی  ئـێران  کە ڕێـژیمی نگریسی  پاشایەتی  ڕوخاند . کوردیش  زۆر  لەخۆی  زیاتر  مایـەی  بـۆ دانـاو قوربانی بۆدا، چونکە  ئەگەر  گەلانیتری  ئێرانی  جارێک  مافو  ئـازادیەکانیان پێشیل کرابو بۆ کورد دووقات بوو. یانی ئەگەر خەڵکی ئێران ئازدیودێمۆکڕاسی  و چارە نوسیان  ژێر  پێی  خرابوو ، زەوتکردنی   مافی  نەتەوایەتی  بـۆ کورد سەرباری  ئەوانـە بـوو. کورد  کۆماری  بەدەستی  پـاشایەتی  لـێی  تێکدرابـوو. پێشەوای  لەدار درابوو، زمان و کلتورو فەرهەنگی  قەدەغە  بوو ، لەو پێناوەدا  گەلێک  قوربانی  بەنرخی  دابوو. گەلانی  ئێران و کورد  لە سەر  گۆڕ کردنی سیستم و دەسەڵاتی پاشایەتی   یەکدەنگ و یەک هەڵوێ