کەمپەینی "پێکەوە بەرەو یادی ٢٢ی پووشپەڕ" دەست بە کار دەکات

ئاگاداری
کەمپەینی "پێکەوە بەرەو یادی ٢٢ی پووشپەڕ" دەست بە کار دەکات
بە بۆنەی سی ساڵەی تێرۆری رێبەری ناوداری کورد، دوکتورعەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی و، بە مەبەستی مەحکووم کردنی "تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران"، کەمپەینی "پێکەوە بەرەو یادی ٢٢ی پووشپەڕ" چالاکییەکانی خۆی دەست پێ‌دەکات.
ئەم کەمپەینە کە بە درووشمی "د.قاسملوو شکۆی خەباتی خەڵکی کوردستانە" لە تۆڕە کۆمەڵەیەتییەکانی تێلگرام و ئێنستاگرام چالاکییەکانی خۆی دەست پێدەکات، بەم بۆنەوە یەکێتییەکەمان وێڕای پشتیوانی خۆی بۆ کەمپەینەکە لە هەموو کوردانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات و ناوخۆی وڵات داوا دەکات بەشداری چالاکانە لەم کەمپەینەدا بکەن و ڕژیمی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تیڕۆڕکردنی ڕێبەرانی کورد و چالاکانی سیاسی ئیدانە بکەن، هیواخووازی سەرکەوتنی کەمپەینەکە دەکەین.

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

۰/٤/۱۳۹۸

Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد