Posts

ئایەتوڵڵا موحەممەد جەواد موحەققی یەزدی لە لایەن ڕژیمی ئێران جارێکیتر دەستبەسەرکرایەوە.

Image
ئایەتوڵڵا موحەممەد جوادی یەزدی جارێکیتر لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرایەوە.. ئایەتوڵڵا موحەممەد جەوادی یەزدی لە داییک بووی ساڵی ١٣٢٥ کۆچی لە شاری ئەردەکانی سەر بە پارێزگای یەزد لە داییک بووە و لە ڕووی فیقهی شیعی قوتابی سەید سادقی  شیرازی یە، ناو براو سێ دەورە ئەندامی پاڕڵمانی ڕژیمی ئێران بووە و یەکێک لە موخالیفانی سەرسەختی بەیتی ڕێبەری و سیستمی ویلایەتی فەقیهی ئێرانە و دژی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بە نیسبەت وڵاتان و ناوخۆ. لە ساڵی ١٣٩٤ ی هەتاوی بە هۆی دژایەی لە گەڵ ڕێبەری ئێران و بانگەشەکانی بە دژی ڕژیمی تیڕۆریست بۆماوەی ٩ مانگ زیندانی کرا لە شاری قوم و ٣ ساڵیش خەلعی لیباس کرا. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە وتار و ئاخاوتنە ئاگرینەکانیدا دژایەتی خۆی دەڕبڕی بە هۆی دست تێوەردانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاروباری وڵاتان و پشتیوانی لە تاقمە تیڕۆریستەکانی حیزبوڵڵا و حەشد و هتد و هەروەها بە تووندی ئیدانەی وتاری لایەنگرانی ڕژیمی کرد کە بانگەشەی پشتیوانیکردن لە لوبنان و جیهاد و بەشداری کردنیان لە شەڕی ئەم تاقمە لە گەڵ ئیسڕائیل دەکرد و، وتی هێرشە تیڕۆریستییەکانی حە

بەرز و پیرۆز بێ یادی لە داییک بوونی پێشەوای باواڕداران

Image
بەرز و پیرۆز بێ یادی لە داییک بوونی پێشەوای باوەڕداران.. مسوڵمانان و باوەڕدارانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام:  ٢٥ی خەرمانان بەرانبەر بە ١٢ی رەبیعولئەوەڵی ساڵی عامولفیل ڕۆژێکی مێژووییە بۆ گشت مسوڵمانانی جیهان، ئەم ڕۆژە پێشەوای مڕۆڤایەتی خۆشەویست و سەروەری مسوڵمانان موحەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا لە داییک بوو، مەولودی پێغەمبەری ئیسلام سڵاوی خودای لە سەر بێت ڕزگاری مرۆڤایەتی لە تاریکای جەهل و گوومڕاهی و نەفامی بوو، ڕزگاری توێژی هەژار و لێقەوماو و کۆیلە و ئافرەتان بوو، ڕزگاری چەوساوەکان و مافخوراوان بوو، هەربۆیە هەموو ساڵێک باوەڕداران یادی مەولودی سەروەری کائینات بەرز ڕادەگرن و بە بەخشش و میوانداری و مەولودی خوێندنەوە و شیرینی دان پیرۆز بایی لە یەکتر دەکەن و سەردانی هەژاران و بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەکەن.. یەکیەتی زانایانی ئایینی یادی مەولودی خۆشەویست لە هەموو مسوڵمانانی جیهان و چووار پارچەی کوردستان و بنەماڵەی شەهیدان پیرۆزبایی دەکات. جێژنتان پڕ خۆشی بێت. یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ٢٥ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی

پەیامی یزاکابە بۆنەی ساڵوەگەڕی تیڕۆڕی شەهیدی ڕێبەرمان دوکتۆر شەڕەفکدی و هاوڕێیانی

Image
پەیامی یزاکابە بۆنەی ساڵوەگەڕی تیڕۆڕی شەهیدی ڕێبەرمان دوکتۆر شەڕەفکدی و هاوڕێیانی خەڵکی مافخوڕاوی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاونیشتیمانیان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. ٢٦ی خەرمانانی هەرساڵێک بیرهێنانەوەی جینایەتێکی لەبیرنەکراوی ڕژیمی کورد کوژی ئیسلامی ئێرانە کە  ناجووامێرانە ڕێبەری ناوداری گەلی کورد و سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و چەند هاوڕێی دیکەی حیزبی لە شاری بێڕڵینی ئاڵمان، دایە بەر دەستڕێژی گووللە و شەهیدی کردن. تیڕۆڕی ڕێبەرانمان نەک لە خەبات و بەربەرەکانێ لە گەڵ دێوەزمەی تاریکپەرەستی ویڵایەتی فەقیهی ئێران سڵی نەکردووینەتەوە بگرە شێلگیتری کردوین بە گەییشتن بە ئازادی و مافەڕەواکانمان. شەهید دوکتۆر سادقی شەڕەفکەندی ڕێبەرێکی لێوەشاوە و خۆنەویست و نەتەوەیی و نیشتیمانویست بوو،  شەڕەفکەندی ترسێکی گەورە بوو بۆ ناخی تیڕۆریسم و دیکتاتۆری لە نەک تەنیا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڵکو بە گشتی لە ئێراندا، هەر ئەو هۆکارەش بوو کە کۆماری تیڕۆریست و ئازادی کوژی ئێران، هەوڵی لە ناوبردنی بدات چوونکە تاریکپەرەستان ئەوکاتە چاوەکانیان کوێر و جەستەیان زەبوون دەبێ کە ڕەوشەنایی ئازادی،

ڕاگەیاندراوی کۆمەڵێک مامۆستای ئایینی و ڕێبوارانی تەریقەتی نەقشبەندی و قادری لە شاری سەقز و بانە لە ساڵیادی شۆڕشی ژینا

Image
ڕاگەیاندروای کۆمەڵێک مامۆستای ئایینی و تەریقەتەکانی نەقشبەندی و قادری لە شاری سەقز و بانە لە ساڵیادی شۆڕشی ژینا بە ناوی خوای دادوەرو بێ هاوتا، درودو سەلام بۆ گیانی پێغەمبەر و یارو یاوەرو شوێنکەوتوانی: جەماوەری خەڵکی کوردستان، باوەڕداران، ڕوون و ئاشکرایە کە پەیامی خوای گەورە بۆ مرۆڤایەتی بەندایەتی خوا و ئاوەدان کردنەوەی زەویی و جێگیر کردنی داد و بنەبڕکردنی ستەم و چەوسانەوەو چینایەتیە ، لەم سۆنگەوە پێغەمبەرانی خوا درودی خوایان لە سەر بێت کەوتونە بەر ئازارو دژایەتی ستەمکاران و ملهوڕانی سەردەمی خۆیا. جێگای خۆیەتی باوەڕداران ڕاستین و پێشەواو زانایانی ئایینی و هەڵگرانی ئەم پەیامە بەرزە بۆ دەرخستنی ڕووی جوانی و مرۆڤ دۆستی و ژیان دۆستی ئایینەجوان و بێگەردەکەو بانگەشەو برەو پێدانی، پێ بەپێی ئەو خۆشەویستانە کە پێغەمبەرانن هەنگاو هەڵبگرن و گوێڕایەڵی فەرمانی خوا بکەن و ئایینە پڕ لەداد و ئازادیەکەی، لە شێوان و چەواشەکاری و کەڵکاژۆیی داگیرکەران و ستەمکاران بە دوور بگرن و ڕوی ڕاستی و دروستی ئەوئایینە لە پەنا بونی خەڵکی دادویست و ماف ویست و ئازادی ویست نیشان بدەن  هەر بۆێکە وەکو شانازیک زانایانی ئایین

پەیامی یزاکا لە ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی

Image
پەیامی یزاکا لە ساڵوەگەڕی شەهید کرانی ژینا ئەمینی: ژینا ئەمینی خەڵکی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢٢ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی بە مەبەستی سەردانی کردنی خزمان هاوڕا لە گەڵ براکەی لە شاری تاران دەکەونە بەر شاڵاوی هێزەکانی ئینتزامی ئەو شارە و بە بیانووی دیار بوونی چەند تاڵە موویەک لە قژی کچەکوردی بێ تاوانی کورد، دەستبەسەر دەکرێت و دەکەوێتە ژێر ئەشکەنجە و لێدان کە بەداخەوە توشی خوێنبەربوونی مێشک دەبێت و لە ڕۆژی ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی گیان ئەبەخشێت و ناجووامێرانە شەهید دەکرێت.  ئەو کردەوە نامرۆڤانەی کۆماری دژە کوردی ئێران خەڵکی کوردی هەژاند، هەربۆیە لە گۆڕستانی ئاخچەلەری شاری سەقز بە مەبەستی ناڕزایەتی و ئیدانە کردنی ئەو جینایەتییە خۆپێشاندانێکیان بەرە و شەقامەکانی ناو شار بە ڕێ خست، دیارە پارتە سیاسیەکانی کوردی ڕۆژهەڵاتیش پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان لەو خۆپێشاندانە دەڕبڕی، دەنگدانەوەی ئەو جینایەتە لە ناو ئێران و ناڕزایەتی خەڵکی کورد گەڵانی دیکەی ئێرانیش وەک فارس و بەلوچ و تورک هاوڕا کرد و بوو بە شۆڕشێکی بەرینی ئێرانی بە دژی ڕژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی ئێران. شارەکانی تاران و ئیس

پەیامی پیرۆزبایی یزاکا بە بۆنە ٢٥ی گەڵاوێژ ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

Image
پەیامی پیرۆزبایی یزاکا بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. بەڕێزان ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگە وئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٧٩هەمین ساڵوەگەری دامەزرانی حیزبی دێموکرات، پیرۆزباییتان لێدەکات و وێڕای پشتیوانی خۆمان لەو حیزبە نەتەوەییە هیوادارین بە ئامانج بگەن. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبێکی موودێڕن و سەردەم و خاوەن پڕۆسەیەیکی گەوەری بیری نەتەوەیی بوو، دامەزراندنی ئەو حیزبە وەک یەکەم حیزبی موودێڕنی کوردی لە چووار پارچەی کوردستان زەروورەتێکی مێژوویی و پێویست بوو. بە دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خوواست و ئامانجەکانی گەلی کورد پێی نایە قۆناغێکیتر و لە شۆڕشێکی کلاسیکەوە بەرەو بەڕۆژبوون و هاوتا بوونی خوواستەکانی جیهانی و پەسندکراوەکانی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی هەنگاوێکی ئەرێنی و مێژوویی نا. ئێستا پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٧٨ ساڵ خەبات و بەربەرەکانێ بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی گەل،ئەم ڕێبازە هەروا شێلگیرانەتر لە جاران ڕۆڵەکانی گەلەکەمان وەفادارن بەو ڕێبازە و خەڵک

مشتوومڕ لە نێوان تەمەنی هاوسەرگیری عایشە و پێغەمبەری ئیسلام.. ناوی نووسەر بە شێوەی نهێنی دەنووسرێ: مامۆستا زانا .... ڕ

Image
بــه نـێوی خوای گــه وره.. ئـاخۆحـەزرەتی عــــــــایشــــه ..ڕەزای خوای لێ بێت.. لــه عـومری ۹سـاڵی شووی بـه پێغه مبەر(درودی خوای لێ بێت)کــردووه؟ جێی خۆێتی تـاقیقات ولێکۆڵینەوه لـه سـەر ئـەم بـابـەته و  زۆر لـه بـابـەتەکانی تر بکرێ که لـه  مـەجالیسی خسووسی وگشتیدا گلەیی وگـازندەیی لێدەکـەوێتەوه، وبـه شێوویەکی ئـاکادیمی سـەردەمێانـه شیی بکرێته وه. کـه ئەوبـابـەتـه(زەواجی عـایشه ) یەکێک لـه  گرینگترین بـابـەتەکانه  بـۆتـه جێگای مشتوو مڕێکی زۆر له نێوان بیرمـەندانی ئیسلامی وغـەیره ئیسلامی.. دەنێو ئێمه دا وامەشهووره که عایشه له تەمەنی۹ساڵەگی شووی به پێغەمبەر کردووه مامۆستاکانی ئێمەش بێ فکر کردنەوه  (ئـه وڕەوتـه) له مینبەرەکان دووپات دەکەنەوه  که پڕسیار له مامۆستا  کرا، چـۆن شتیوا ده بێ؟ بۆ قووتاربون له باسەکه پـەنا بۆ پـاساوی سـه یرو سەمەره دێنن که گۆێا ئـەوه له تـایبـەتمه ندێکانی(خواص) پێغەمبەره" بۆ خـەڵکی ترنــابێ! یـــا ، لـه بـەرەوەی عـەرەبستان زۆر گـەرمه کچی ۹ساڵه بـه قـەوارەی ۱۹ساڵه ئەچوو، ڕاستی ئـەوەیه  نـاعیلاجییە ئەگینا ئـەو جوابـانـه، جواب نین..  (۱)زانستێکان، ئه وه ده رده