Posts

Showing posts from February, 2026

ئیخوانییەکانی پیرانشاربە پاڵپشتی ئیتلاعات ڕێگری دەکەن لە دامەزراندنی مامۆستایانی خۆشناو لە مزگەوتەکان.

Image
دوای دەست لەکارکێشانەوەی مەلا وەسیم موحەسێل، بەهۆی نەخۆشیەوە - کە وەک ئیمام و وتارخوێنی مزگەوتی فەرهەنگ لە شاری پیرانشار دەناسێنرێت و ناوبراو سەر بە بزووتنەوەی ئیخوان موسلیمینە- کەسێک بە ناوی مەلا موراد مەلۆ  (مەلا موراد بن دەڕڕێ) وەک جێنشینی خۆی بە خەڵکی نوێژخوێنی گەڕەکی مزگەوتی فەرهەنگ دەناسێنێت بەڵام خەڵک بە گشتی قەبوڵی ناکەن لەبەرامبەردا مەلا ئەمیر خالیدی کە پێشتر لە گوندی جەلدیان ئەرکی مامۆستایی و خوتبەخوێنی هەبووە، دێنن بۆ مزگەوتی خۆیان. لە درێژەدا لایەنگرانی اخوان و ئەندامانی ئەو حیزبە ئیسلامی سیاسییە کە زیاتر سەر بە ڕژیمی ئێرانن ڕاپۆرت لە سەر مەلا ئەمیر خالیدی دەنووسن و ناوبراو وەک ئەندام و لایەنگری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناوزەد دەکەن، پرسێک کە وادیارە بووە هۆی ڕێگریکردن لە بەردەوامی بوونی ناوبراو لە ئیشی پێشنوێژخوێنی و مانەوەی لە مزگەوتەکەدا. یەکەم: چەند خاڵێکی گرنگ لە شیکردنەوەی ئەم بابەتەدا هەیە مزگەوت وەک دامەزراوەیەکی جەماوەری" لە نەریتی ئیسلامی و کۆمەڵگای کوردیدا مزگەوت شوێنی عیبادەت و بنکەی کۆمەڵایەتی خەڵکی ناوچەکەیە و بەزۆری هەڵبژاردن یان قبوڵکردنی ئیمامی...

پیرۆزبایی هاوپەیمانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن مامۆستایانی ئایینی ئیسلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Image
پیرۆزبایی هاوپەیمانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن مامۆستایانی ئایینی لە ناوخۆی وڵات ڕێبەران و کادر و پێشمەرگە و گریلاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێشمەرگە و چالاکڤانانی شار، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و کەم ئەندامانی ڕێگەی ئازادی، زیندانیانی سیاسی ورە پۆڵایین. ئەمڕۆ هەواڵی زیدە دڵخۆشکەری هاوپەیمانی و یەکگرتنی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گۆڤەندی خستە دڵی وردودرشتی دڵسۆزانی گەل و نیشتمان و بەرچاوی هەموو گەلی خۆرهەڵاتی نیشتمانی بۆ داهاتوویەکی گەش ڕوون کردەوە.  دەردی گەلانی ژێردەستە بە درێژای میژوو پەرتەوازە بوونیان بووە و باسکی بەهێزیان لە ساتی یەکبووندا بووە. یەکگرتن چالاکیەکی ئەرێنی و جێی ڕێزی ئایین و ئاوەزمەندانە و ڕوونی دەکەینەوە بەپێی بنەمای پیرۆزی نیشتمان و فەڕزبوونی بەرگری لە گەل و نیشتمان ئەرکی هەموو خەڵکی کوردی موسوڵمانە کە لە پشتی ئەو هاوپەیمانیە بێستن و هەموو هەوڵێکی ماددی و مەعنەوی بۆ مانەوەی ئەو یەکبوونە و سەرخستنی شۆڕشی ڕزگاری خوازی کورد لە خۆرهەڵاتی نیشتمان بدەن. لەکۆتاییدا پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش دەکەین بە سەرجەم کادر و پێشمەرگە و گریلاکانی شار و شاخ و ب...

زمان ماکی پنج گرتنی شوناسی نەتەوەیی و مەزنترین خاڵی هاوبەشی وێژەرانیەتی بۆ یەکبوون و پێک هێنانی نەتەوە

Image
زمان ماکی پنج گرتنی شوناسی نەتەوەیی و مەزنترین خاڵی هاوبەشی وێژەرانیەتی بۆ یەکبوون و پێک هێنانی نەتەوە. دووی ڕەشەمەی هەموو ساڵێک سترانی ((شیرین و خۆشە زمانی کوردی)) هەموو ڕۆژهەڵات دادەگرێت و لە ڕێکخراوە ڕامیارکانەوە بۆ دوانگە ئایینی و مزگەوتەکان باسی زمانی دایکی دەبێتە سەردێڕی باس و ئاخافتنیان. ئەمە واتای ئەوەیە کە زمانی کوردی لە پانتای کوردستانی گەورە بەگشتی نەک تەنها ئامرازی پەیوەندی و ڕاگۆڕینەوەیە بەڵکوو چەکی هێرشە بۆسەر زمانە داگیرکەرە سەردەستەکان و قەڵغانی بەرگرییە لە هەمبەر هەموو هێرشێکیاندا. یەکێک لە خەباتەکانی پێشمەرگە بێ‌پسانەوە ئەوە بووە کە وێڕای خەباتی چەکداری بە فێرکاری زمانی کوردی و ئاگاکردنەوەی خەڵکانی کوردستان گورزێکی بەهێزتر لە گولـلەی تفەنگ و نەڕەی تۆپ بەسەر دوژمنانی داگیرکەری کوردستاندا بدات. کورد لە خەباتی زمانی کوردی وەک ئامرازی بەرگریدا تێچووی زۆری داوە کە دەتوانین ئاماژە بکەین بە بەندکرانی چەندین مامۆستای زمانی کوردی تەنها بە تاوانی فێرکردنی خۆبەخشانەی زمانی کوردی. یەکیەکی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران (یزاکا) ڕوونی دەکاتەوە کە سەرەکیترین چارەسەری پرسی زمانی کو...

پەیامی مامۆستایان و چالاکڤانانی ئایینی لە ناوخۆی وڵات بە بۆنەی چلەی شەهیدانی بەفرانباری خوێنینەوە

Image
پەیامی مامۆستایان و چالاکڤانانی ئایینی لە ناوخۆی وڵات بە بۆنەی چلەی شەهیدانی بەفرانباری خوێنینەوە جەماوەری بەشەرەف و خۆڕاگری ئێران و کوردستان، چالاکڤانانی مەدەنی و سیاسی، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانیانی پۆڵایینی سیاسی، ئێمە وەک کۆمەڵێک مامۆستا و چالاکوانی ئایینیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی چلەی ماتەمینی شەهیدانی بەفرانباری خوێنینەوە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم بنەماڵەی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی دەکەین. بەتایبەت شەهیدانی بەفرانباری خوێنین لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت دڵی نیشتمان واتا ئیلام و کرماشان. دەستی بوێری و دلێریتان دەگووشین و بەڵێنتان پێ دەدەین تا گەیشتن بە ئامانجی ئەو شەهیدانە ئێمەش وێڕای جەماوەری وەزاڵە هاتووی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەست لە هەوڵ و خەبات دژی ڕژێمی داگیرکەر هەڵناگرین. ڕژێمی خوێنمژی بەناو ئیسلامی مەبەستی بوو بە ڕژاندنی خوێنی ڕۆڵە نەبەردەکانمان گەلی ستەم لێکراوی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئامرازی ترس و ناهومێدی لە هەوڵ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان سارد بکاتەوە. بەڵام ڕەنگ و بۆنی ئەو خوێنانە بووە هێمای بەردەوامی خەبات و یەکگرتنی شەقام دژ...

بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پەیامێکی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان و کوردستان و خێرخوازان کرد.

Image
بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پەیامێکی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان و کوردستان و خێرخوازان کرد. پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەحمەت و لێبوردن و بەخشش لە هەموو لایەک دەکەین و داواکارین کە لەم ڕۆژە پڕ خێر و بەرەکەتە خێرخوازەکان زیاتر لە جاران ڕۆحی هاوسۆزی و هاوکاری زیندوو ڕابگرن و بەرپرسیارێتی ئایینی و مرۆیی خۆیان بەرامبەر بە کەسانی پێویست و نەدار و لێقەوماو بەجێ بگەیەنن. یه کیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران به تایبەتی جەخت له سەڕ پێویستی هاوکاری دارایی و ڕۆحی بۆ بنەماڵەی  شەهیدان و زیندانیانی سیاسی کورد دەکەینەوە و داوا له خێرخوازان، بازرگانان، دام و دەزگامەدەنیەکان و خەڵکی دەوڵەمەند دەکەین که به ڕادەی توانای خۆیان به شداری چالاکانه له دابینکردنی پێداویستییەکانی بژێوی و روحی و پەڕوەڕدەیی ئەو بنەماڵانەبکه ن. بەڕێزان باوەڕداران: فەلسەفەی ڕاستەقینەی ڕۆژووگرتن تەنها خۆبەدوورگرتن نییە لە خواردن و خواردنەوە، بەڵکو مەشقێکی کردارییە بۆ تێگەیشتن لە ئازارەکانی برسی و بەهێزکردنی هەستی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و بڵاوکردنەوەی دادپەروەری و میهرەبانی لە کۆمەڵگا...