پەیامی پیرۆزبایی یزاکا بە بۆنە ٢٥ی گەڵاوێژ ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
پەیامی پیرۆزبایی یزاکا بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. بەڕێزان ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگە وئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٧٩هەمین ساڵوەگەری دامەزرانی حیزبی دێموکرات، پیرۆزباییتان لێدەکات و وێڕای پشتیوانی خۆمان لەو حیزبە نەتەوەییە هیوادارین بە ئامانج بگەن. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبێکی موودێڕن و سەردەم و خاوەن پڕۆسەیەیکی گەوەری بیری نەتەوەیی بوو، دامەزراندنی ئەو حیزبە وەک یەکەم حیزبی موودێڕنی کوردی لە چووار پارچەی کوردستان زەروورەتێکی مێژوویی و پێویست بوو. بە دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خوواست و ئامانجەکانی گەلی کورد پێی نایە قۆناغێکیتر و لە شۆڕشێکی کلاسیکەوە بەرەو بەڕۆژبوون و هاوتا بوونی خوواستەکانی جیهانی و پەسندکراوەکانی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی هەنگاوێکی ئەرێنی و مێژوویی نا. ئێستا پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٧٨ ساڵ خەبات و بەربەرەکانێ بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی گەل،ئەم ڕێبازە هەروا شێلگیرانەتر لە جاران ڕۆڵەکانی گەلەکەمان وەفادارن بەو ڕێبازە و خەڵک