Posts

Showing posts from October, 2020

پیرۆزبایی جێژنی مەولوودی پێشەوایی مسوڵمانان

Image
 بە بۆنەی ساڵڕۆژی مەولودی پێشەوای مسوڵمانان حەزرەتی محەممەد دروود وسڵاوی خودای لە سەر بێت یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی دەکات لە سەر جەم مسوڵمانانی جیهان وچووار پارچەی کوردستان وبنەماڵەی سەر بەرزی شەهیدان وزیندانیانی خۆراگری سیاسی و هەموو تێکۆشەرانی کوردستان. باوەڕداران، پێشەوای مسوڵمانان بۆ ڕزگاری چەوساوەکان ولەناوبردنی ستەمی مرۆیی وچینایەتی وهەرەسی دەسەڵاتی پاوانخووازان و بەدیهاتنی ڕەوشتی بەرزی مرۆڤایەتی وئازادی زۆر بوێرانە بانگەشەی بۆ کردو لەم ڕاستایەشدا زەحمەت وماندووبوونێکی بێ وێنەی لە خۆ نیشاندا ئەوەش وانەیەکمان فێر دەکات کە مڕۆڤی باوەردار ئەبێت لە ئاستی ستەم وزۆرداری پاوانخوازان ودیکتاتۆڕەکان بوەستێت وڕێگەنەدات سیستمی توتالیتیر و ئیستبدادی چ بەزهەبی چ غەیرە مەزهەبی پەڕ وباڵ بگرێت وجارێکیتر مرۆڤایەتی تووشی قەیران و ستەمی جۆراوجۆر بێتەوە. پێغەمبەر نموونەیەکی جووانی ڕەوشت ونەرم ونیام ومیانەڕەوی بوو، دژی هەر جۆرە تووند وتیژی وئیفڕاتگەرایی بوو، بۆیە ئیمەش دەبیت ڕێڕەوی ئەو سەردارە بەرزەی مرۆڤایەتی بگرینە پێش ونەهێڵین ڕێبازی پێشەوامان بە دەست تاقمێکی درۆزن و بەرژەوەن

حاجی مامۆستا عبداللە سورخابی کەسایەتی ئایینی ونیشتیمانپەروەرەی پیرانشار کۆچی دووایی کرد

Image
ڕۆژی یەکشەمبە ڕێکەوتی ٤ی ٨ی ١٣٩٩ی هەتاوی جەنابی حاجی مامۆستا عبداللە سورخابی مامۆستای ئایینی و نیشتیمانپاروەی شاری پیرانشار بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دووایی کرد. حاجی مامۆستا عبداللە مامۆستایەکی نیشتیمانپەروەر و مرۆڤدۆست وخۆشناوی پیرانشار و شنۆ ومەهاباد ونەغەدە بوو، خودالێخۆشبوو لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران بە دژی ڕژیمی پاشایەتی و هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران و زەخت وگووشاری ڕژیمە دوواکەوتووەکەی ویلایەتی فەقیهی ئێران بۆ سەر گەلی کورد و مامۆستایانی ئایینی سووننە مەزهەب، هاوشێوەی زۆرێک لە دڵسۆزانی گەل ونیشتیمان ڕیبازی دێموکرات هەڵدەبژێرێت وهەر لە سەرەتای ساڵەکانی ٥٨ی هەتاو ی تاکو ٦٢ی هەتاوی وەک هەیئەتی ئیجڕایی حیزبی دێموکرات وئەندامی کۆمیتەی شارستانی پیرانشار چالاکییەکانی دەست پێدەکات . حاجی مامۆستا عبداللە کوری حاجی مەلا عەلی سورخابی لە ساڵی ١٣٠٩ی هەتاوی لە گووندی قەڵاتەڕەشی پیرانشار لە داییک بووە، سەرەتای خوێندنی وانەکانی ئایینی لە خزمەت باوکی کتێبەکانی وەک قورئان وشێخ عەتار وگولستانی سەعدی خوێندووە، بۆدرێژەدان بە خوێندن لە ناوچەی لاجان وشنۆ وموکرایان لە زۆربەی ئەو ح

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر لە شاری شنۆ

Image
کل نفس ذائقە الموت ثم الینا ترجعون رۆژی پێنج شەنبە ڕێکەوتی ١ی ٨ی ١٣٩٩ی هەتاوی حاجی مامۆستا مەلا ڕەحمان ئەحمەدی پێشنوێژخوێنی مزگەوتی مەلا تەها لە شاری شنۆ لە تەمەنی ٦١ ساڵێدا کۆچی دووایی کرد. خودالێخۆشبوو لە ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لە گووندی بەردەقەلی پیرانشار لە بنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەر لە داییک بوو، سەرەتایی مناڵی بۆ خوێندنی وانەکانی ئایینی دەچێت بۆ حوجرەی گووندی شێلمجاڕان، پاشان لە زۆربەی گووندەکانی پیرانشار وشنۆ درێژە بە خوێندن دەدات لە ساڵە ٥٩ی هەتاوی لە گووندی گەرگوول ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێت و لە شاری شنۆ لە ئاوایی سەردەرێ وەک خووتبە خوێن وپێشنوێژی ئەو گووندە ئەرکی ئایینی دەگرێتە ئەستۆ وپاشان لە گووندی دێشيمس ژیانی هاوسەری پێک دێنێت. دواجار لە ئاوایی حەسەن نووران دەبێت بە مالای ئاوایی وتا ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی هەر لەو گووندە دەمێنێتەوە پاشان لە مزگەوتی مەلا تەهای شنۆیە دادەمەزرێت تا کۆتایی ژیانی. حاجی مەلا ڕەحمان مرۆڤێکی خۆشناو و ناسراو نیشتیمانپەروەر و دۆستی هەمیشەیی حیزبی دێموکڕات و خەباتی ڕەوای گەلەکەی بوو، خۆشەویستی ئەو بۆ گەل و نیشتیمان لە کەس شاراوە نەبوو هەر بۆیەش جێگای ڕێز وخۆش

دەستبەسەرکرانی مامۆستایەکی ئایینی

Image
  بێ ڕێزی و زەخت و گووشارەکانی ڕژیمی دژە کورد و سووننەی ئێران بۆ سەر چالاکانی سیاسی و مەدەنی و جیابیرانی مەزهەبی بەردەوامە. لەو پەیوەندییەشدا مامۆستا ڕەسوڵ حەمزەپوور مامۆستای ئاوایی ئەندێزی سەر بە شاری پیرانشار لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا. دیارە ڕژیمی ویلایەتی فەقیهی ئێران کە لە دژایەتی مەزهەبی سووننە و نەتەوە بێ بەشەکانی ئێران دا بەردەوام خەریکی تیڕۆڕ و دوورخستنەوەی زانایانی ئایینی و دەستبەسەرکردنیان خۆی نەبوواردووە هەروەک ئاگادارن لە بەلووچستان مەولانا فەزلولا کوهی زانایی ئایینی، تەنیا بە تۆمەتی پشتیوانی لە خۆپێشاندەرانی ٩٧ دەستبەسەر کرا و سەزای ٦ ساڵ و ٤ مانگی بە سەرداشکایەوە، ئەمجارەش مامۆستا ڕەسوڵ مامۆستایی ئایینی و کەسایەتی ناوچەی لاجان هەر بە تۆمەتێ دژایەتی ڕژیم دەستبەسەر کرا. پێویستە زانایانی ئایینی و خەڵکی بەشەڕەفی کوردستان لە مەڕ ئەم بێ ڕێزی و گووشارانە بێ هەڵوێست نەبن و دەنگی ناڕزایەتی خۆیان بە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران بگەیەنن. یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ١٤ی ٧ی ١٣٩٩ی هەتاوی

پرسەنامەی یزاکا بە بۆنەی کۆچی دووایی بابا شێخ

Image
کۆچی دووایی کەسایەتی ناودار و خۆشناوی کورد ورێبەری کوردانی ئیزەدی شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل ناسراو بە {بابا شێخ} لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا  ڕۆژی پێنج شەنبە ڕێکەوتی ١٠ی ٧ی ١٣٩٩ ی هەتاوی بەرانبەر بە ١ی ١٠ی ٢٠٢٠ی زایینی باباشێخ ڕێبەری کوردانی ئیزەدی کۆچی دووایی کرد، لە دەستدانی بەرزەپیاوانی ئاشتیخوواز و خۆشناوی کورد خەسارێکی مەزنە بۆ ئاشتی و پێکەوەژیانی بیروباوەڕە جیاوازەکانی کوردستان. ڕۆڵی ئەرێنی باباشێخ لە پێکەوەژیان و ئاشتەوایی ناوماڵی کورد هیچکات لە  یاد ناچێت، باباشێخ هەرچەند ڕێبەرێکی ڕوحی کوردانی ئیزەدی بوو بەڵام جێگای ڕێز و خۆشەویستی هەموو دانیشتووانی کوردستان بوو بە مسوڵمان و مەسیحی و یارسان و ...هتد یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی دەکات لە ماڵباتی باباشێخ و هەموو کوردانی ئێزەدی هیوادارین کورد و کوردستان هەمیشە نموونەی پێکەوەژیان و ئاشتەوایی مرۆڤایەتی بن. انا للە وانا الیە راجعون یزاکا ١١ی ٧ی ١٣٩٩ی هەتاوی