بێ ڕێزی بە مەزهەبی سووننە و دەستبەسەرکرانی زانایای ئایینی
بێ ڕێزی بە پیرۆزییەکانی مەزهەبی سووننە و دەستبەسەرکردنی زانایانی ئایینی و چالاکوانانی مەزهەبی لە کۆماری ئیسلامیدا بەردەوامە دیارە سیستمی دەسەڵاتی ڕژیمی ئێران، سەرەرڕای دژایەتی گەلانی ئێران و کەمینە نەتەوەیی وئیتنیکەکان و ئایینزاکان هەر لە سەرەتاوە لە دژایەتی باوەڕدارانی سووننەمەزهەب بەتایبەت کوردە سووننەکانی ئێران و چووارپارچەی کوردستان بووە، لە هیچ کەس و لایەنێک شاراوە نییە ئەم ڕژیمە دژە ئایینی و مرۆییەی ویلایەتی نابەحەقی فەقیە لە ئێراندا بە دەیان وبگرە سەدان جار ئەم بێ ڕێزیانەی دووپاک کردۆتەوە هەم بەشێوازی تیڕۆڕی زانایانی ئایینی و هەمیش بە بێ ڕێزی کردن بە بۆنە و شوێنە پیرۆزەکان وهەمیش بە تێکدان و ڕووخاندنی مزگەوت و تەکیە و خانەقاکان لە ناوچە سووننەنشینەکان، ئەم کردەوە دڕندانە و نامڕۆیانەی ڕژیم لە سەردەمی موودێڕنیتە و شارستانییەتی ئەمڕۆی جیهان، بەداخەوە هەمیشە بێ وەڵام ماوەتەوە و نەوڵاتانی ئیسلامی نە کۆڕ و کومەڵە مرۆفدۆستەکان و نە مامۆستایانی ئایینی و وکۆمەڵگاش بە گشتی هیچ هەڵوێستێکی بوێرانەیان لە خۆ نیشان نەداوە وچاویان لە ئاستی ئەو هەموو خوێنە بەناحەق ڕژاوە و ئەو هەموو بێ ڕێ