ئۆلگویەک بۆ خەباتکاری موسوڵمان، مەلا برایم مەجیدپوور
ئۆلگویەک بۆ خەباتکاری موسوڵمان بەناوی خواوەندی دەهەندەی دلۆڤان بۆ گەلێکی خاوەن بڕواو ئیمان ،بۆ موسوڵمانێکی کە لە ڕووی لێکدانەوەو هەڵسەنگاندن ئیسلامی قبوڵ کردوە ، ئەوەی سەلماندوە کە محەممەد ناردراوی خوایە بۆ ڕێنوێنی مرۆڤەکان ، دەبێی ڕەفتارو کرداری ئەو ناردراوە ببێتە ئۆلگو بۆ خەباتکارێکی موسوڵمان. بڕوانن محەممەد ( ص) کراوەتە مەعموری ئەنجامدان و ڕاگەیاندنی فەرمانەکانی خواو ناساندنی ئیسلام وهاندانی مرۆڤ بۆ دۆزینەوەی ڕاستە ڕێگاو گەیشتن بە دوا مەنزڵگەی بەختەوەری لەسەر زە...