زۆر بوونی حیزبی ئیسلامی سیاسی بە چ مەبەستێک! مامۆستا برایم مەجیدپوور

بەناوی خوای دڵاوای دلۆڤان بۆکورد هەڵخەڵەتاندنە . لە رۆژگاری ئەوڕۆدا حیزب و سازمان و تاقمی زۆر لەهەموو ئیدەو ئایینەکان لە دنیادا بە تایبەت لە کوردستان جیگایەکیان بۆ خۆیان پاوان کردوە، لە ژێر ناوی جۆراوجۆر دژایەتی یەکتریش دەکەن، لەڕاستیدا سەرجەم مرۆڤەکانیان لێک کردوە بە دوژمن هیچیان ئەوانیتر قبوڵ ناکەن. هەموشیان دەزانن ئەو کێشەو ململانەیە تەواونابێ، لە زیان و کوشتن و ماڵوێرانیش زیاتر...