Posts

Showing posts from June, 2019

کەمپەینی "پێکەوە بەرەو یادی ٢٢ی پووشپەڕ" دەست بە کار دەکات

Image
ئاگاداری کەمپەینی "پێکەوە بەرەو یادی ٢٢ی پووشپەڕ" دەست بە کار دەکات بە بۆنەی سی ساڵەی تێرۆری رێبەری ناوداری کورد، دوکتورعەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی و، بە مەبەستی مەحکووم کردنی "تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران"، کەمپەینی "پێکەوە بەرەو یادی ٢٢ی پووشپەڕ" چالاکییەکانی خۆی دەست پێ‌دەکات. ئەم کەمپەینە کە بە درووشمی "د.قاسملوو شکۆی خەباتی خەڵکی کوردستانە" لە تۆڕە کۆمەڵەیەتییەکانی تێلگرام و ئێنستاگرام چالاکییەکانی خۆی دەست پێدەکات، بەم بۆنەوە یەکێتییەکەمان وێڕای پشتیوانی خۆی بۆ کەمپەینەکە لە هەموو کوردانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات و ناوخۆی وڵات داوا دەکات بەشداری چالاکانە لەم کەمپەینەدا بکەن و ڕژیمی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تیڕۆڕکردنی ڕێبەرانی کورد و چالاکانی سیاسی ئیدانە بکەن، هیواخووازی سەرکەوتنی کەمپەینەکە دەکەین. یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ۰/٤/۱۳۹۸

بێ ڕێزی و زەخت و گووشار لە سەر مامۆستایانی ئایینی سووننەی کورد بەردەوامە.

Image
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپا جارێکیتر مامۆستای ئایینی شاری بانە، مامۆستا عبدالباقی سعیدی پێشنوێژ و خووتبەخوێنی پێشووی مزگەوتی تەرخان ئاوای شاری بانە بە هۆی ڕەخنە لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی جارێکیتر بانگهێشتی دادگای شاری هەمەدان کرایەوە و بە پێی ڕاپۆرتی ئەم سەرچاوەیە، ناوبراو دەبێت ڕێکەوتی ۹ی پووشەپەڕی ئەمساڵ خۆی بە دادگا بناسێنێت، پێویستە بڵەین مامۆستا عبدالباقی سەرماوەزی ساڵی پاریش بانگهێشت کرابوو و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بێ ڕێزی پێکرابوو و تەهیدیان کردبوو بە زندان کردن. ناوبراو ماوەیەک بوو لە پیشەی مامۆستایەتی بێبەش کرابوو.  یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای پشتیوانی خۆی لە ئەم مامۆستایە و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی کورووستان ئەم جۆرە کردەوە و گووشارانەی ڕژیمی ئێران ئیدانە دەکات و داواش لە خەڵکی باوەڕمەندی کوردستان دەکات پاڵپشتی خۆیان بۆ مامۆستایانی ئایینی نیشتیمانپەروەردووپاتە بکەنەوە و دەنگی ناڕزایەتی خۆیان بگەیەنن بە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی .ئێران یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ٤/٤/۱۳۹۸ هەتاوی

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی خۆشناو لە دەڤەری نەغەدە

Image
کل نفس ذائقة الموت کۆچی دووایی زانا و خۆشەویست و کەسایەتی دەڤەری نەغەدە و پیرانشار مامۆستا حوسێن قەزا کۆچی دووایی کرد: مەلا حوسێن ناسراو بە مەلا قەزا کوری رەسوول لە سالی 1313لە گووندی پووکەی باشووری کوردستان لەدایک بووە، لە تەمەنی دووساڵی باوک و دایکی لەدەس داوە، پاشان نیڕدراوەتە رۆژ هەلات لای خزمانی،  پاشان وەبەر خۆیندنی وانەی ئایینی نڕاوەو، لەخزمەت مەلا ئەحمەدی حاجی عەدەو مەلا ساحب سرف و نەحوی خۆیندوەو درێژەی خۆیندنی لای قازی خزر و مەلا ئەحمەدی ئیسکی بەغدادی و مەلا تەهای شامخی  مەلا بداغی داوەو لەسالی 1342لای مەلا عەلی دربکەی ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتوە و  هاوسەرگیری کردووە، پاشان لە گووندی بەرکەمران بۆتە خووتبەخوێن و پێشنوێژی مزگەوت ،  زیارەتی حەج دەکات و لەسالی 1361نیشتەجێی پیرانشار دەبێ و لەتەمەنی هەشتاو شەش سالی لە کاتی نۆێژی تەراویح تووشی جەڵتە دەبێت و سەرەنجام لە جۆزەردان1398 لە نەخۆشخانەی نەغەدە کۆچی دوایی دەکات. ماموستا کەسێکی خۆش نێوی مەنتیقەو باوەر پێکراوی خەلک بوو کەسایەتی بەرێزیان ببوە هۆی رێزی تایبەتی خەلک و تەنانەت هەلس و کەوتی بەریزیان بەجۆرێک بووە کە هەموو کەس

پیرۆزبایی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆز

Image
بە ناوی خوداوەندی دلۆڤان بە بۆنەی جێژنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە سەرجەم باوەڕدارانی موسوڵمان و هەر چووارپارچەی کوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی خۆڕاگر و کادرو پێشمەرگەکانی کوردستان دەکەین، هیوادارین ئەم جێژنە جێژنی خۆشی وشادی هەموو لایەک بێت و ئاشتی و ئازادی لە ژێر دەستی داگیرکەرانی کوردستان بەدی بێت. وەک یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران داوا لە هەموو لایەک دەکەین بە بۆنەی ئەم جێژنە ئایینییە سەردانی گۆڕی شەهیدان و بنەماڵەی ڕێزداریان و زیندانیانی سیاسی بکەن و سەخاوەت بنوێنن و دڵشادیان بکەن کە بێ شک بێبەش نابن لە ئەجر وپاداشی خوداوەندی بەخشەندە، جێژنتان پیرۆز و ژیانتان شاد و سڵامەت بێت یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ۱۲/۳/۱۳۹۸ 

جێژن، مەلابرایم مەجیدپووری

Image
تاعەت    قبوڵ  جێژن پیرۆز . بەناوی خوای بێهاوتا . وشەی جێژن بۆ ئەوڕۆژانە بەکار دەهێندرێی کە کارێکی گەورەی تێدا ئەنجام درابێی ، خۆشەویستێک یان پیاو ماقوڵیکی تێدا لەدایک بوبێی و هیتر . جێژنی ڕەمەزانیش بۆ کەسانی خاوەن بڕوای ئایینی  یەکێک لەو ڕۆژە  پیرۆزانەیە کە بەبۆنەی سەرکەوتن  لە بەجێهێنانی ئەرکێکی قورسی خوایی بەڕێوە دەچێ. پیرۆزە چونکە خوا لە ئایەتی (١٨٢ ) سوڕەی بەقەڕەدا فەرمویە : { ئەی گەلی  بڕواداران بۆتان نوسراوە بەڕۆژو بن ، هەروەک بۆ ئەوانی پێش ئێوەش نوسراوە .تادوایی } ڕەمەزان بۆیە پیرۆزە چونکە ناردنی قورئان لەودا  دەستی پێکراوە . پیرۆزە چونکە دەرسی ئازایەتیو خۆڕاگریە لەبەرانبەر  پاراستنی  باوەڕو ئیمان ، سوربونە لە سەر  بەردەوامی ڕێگا بەرەو ئامانج. ڕەوتێکە بۆ نەچونە  ژێرباری زاڵم و زۆرداران . خۆڕاهێنانە بەپاکی بۆ درێژەدانی ڕێگای ژیان ، خۆڕزگارکردنە لە وەدواکەوتنی بوتە بێگیانو  گیاندارەکان.. خوا لە ئایەتی (١٨٥ ) سوڕەی بەقەرەدا فەرمویە: { رەمەزان مانگێکە  قورئانی تێدا نازڵ کراووە ، ڕێنوێنە بۆ خەڵک و زۆر  نیشانەی شارەزایی  بۆ لێک هاوێر کردنی پاک و ناپاکی تیدایە .}  پیرۆزە چونکە  ورەو

پرسەوسەرەخۆشی

Image
بسم اللە الرحمن الرحیم كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ  ﴾ [آل عمران: 185] بە هۆی کۆچی لە ناکاوی برازای شەهیدی ڕێبەری گەلەکەمان، شەهید دکتۆر عبدالرحمن قاسملو و کوری دکتۆر عەلی قاسملو، واتە دکتۆر ناسری قاسملو کە بە هۆی جەڵدە کۆچی دووایی کرد، یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای هاوخەمی خۆمان، پرسەو سەرەخۆشی  ئاراستەی هەموو ئەندامانی بنەماڵەی خودا لێخۆشبوو و خەڵکی شاری ورمێ و گووندی قاسملو دەکەین و لە خودای دلۆڤان ئەپاڕێینەوە بە بەهەشتی بەرین شادی بکات و  سەبووری بدات بە بنەماڵەی خودالێخۆشبوو انا للە و انا الیە راجعون یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ۱۲/۳/۱۳۹۸