Posts

Showing posts from July, 2025

پەیامی پرسە و هاوخەمی بە بۆنەی شەهید بوونی سێ ڕۆڵەی نیشتیمان لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری ئاویەری سنە.

Image
پەیامی پرسە و هاوخەمی یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی شەهید بوونی سێ ڕۆڵەی نیشتیمان لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری ئاویەری سنە. بەداخەوە بە هۆی گوژاندنەوەی ئاگری ئاویەری سنە: سێ ڕۆڵەی نیشتیمان سێ تێکۆشەری سەوزایی کوردستان سێ چالاکی ژینگەپارێز بە ناوەکانی حەمید مورادی، چیاکۆ یوسفنژاد، خەبات ئەمینی سەر بە ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی" شنەی نەوژینی کوردستان، شەهید بوون.  بەم بۆنەوەی وەک یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خەمباری ئەو پۆلە شەهیدە و دۆستان و هاوژینگەپارێزان و خەڵکی سنەی بریندار و کوردستان دەکەین، کە ڕۆڵە بوێر و بەجەرگەکانیان لە پێناو سروشتی جوانی کوردستان گیانی خۆیان فیدا کرد. بی گوومان ئەم شەهیدانەی ڕێگای سەوز، هێمای پابەندبوون و شەرەف و خۆشەویستی بۆ سروشت و خاکی پیرۆزی کوردستان بوون؛ یادەوەرییان هەمیشە سەوز دەبێت و ڕێگاکەیان دەبێتە چرایەک لەسەر ڕێگای پاراستنی ژینگە و بەرگریکردن لە نیشتمان.  ڕۆحیان شاد بێت، ڕێگایان پڕ لە ژیان بێت،سەری ڕێز و پێزانینی خۆمان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێبازی نیشتیمانپەروری دادەنوێنین. یەکیەتی ...

پەیامی پرسە و هاوخەمی بە بۆنەی گیان لە دەستدانی ژینگەپارێزی نیشتیمان حەمید مرادی

Image
پەیامی پرسەو سەرەخۆشی یزاکا بە بۆنەی گیانلەدەستدانی ژینگەپارێزی نیشتیمان حەمید مرادی: پەیامی سەرەخۆشی لەگەڵ ئەوپەڕی خەم و داخەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و دۆستان و هاوکاران و کۆمەڵگەی ژینگەپارێزی وڵات و بەتایبەت خەڵکی هۆشیار و قەدرزانی کوردستان دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی دڵتەزێنی ئەو تێکۆشەرە ماندوونەناس و خێرخوازەی شەهیدی نیشتیمان بەڕێوەبەری بەڕێزی کۆمەڵەی "شنه نەوژینی کوردستان"، شادرڤان حامید مورادی. ژیانی پڕ خێر و بەرەکەتی خۆی لە دۆزی پاراستنی سروشت و پەروەردەی ژینگە و بەئاگاهێنانەوەی ویژدانی ئینسانی کۆمەڵگای کوردستان، بەسەر بردووە و ناوبانگە باشەکەی بۆ هەتا هەتایە لە یاد دەمێنێتەوە. داواکارین لە خودای گەورە ڕەحمەت و ئارامی هەمیشەیی ببەخشێتە ئازیزی کۆچکردوو و سەبووریش بدات بە بنەماڵە و  هاوڕێیان و  خەڵکی سنە شاری شەهیدان وکۆمەڵەی شنەی نەوژین و هەموو دڵسۆزانی ژینگەی نیشتمان. یادی هەمیشەیی بێت و ڕێبازەکەی بەردەوام . یەکیەتی زانایانی ئایینی کورستانی ئێران ٣/٥/١٤٠٤ی هەتاوی.

ئیسلامی سیاسی و سەرهەڵدانێکی نوێ لە بیرۆکەی بوونیادگەڕایی نوێدا. مامۆستا عەلی سێڵاو

Image
ئیسلامی سیاسی و سەرهەڵدانێکی نوێ لە بیرۆکەی بوونیادگەڕایی نوێدا مامۆستا عەلی سێڵاو دەستەواژەی ئیسلامی سیاسی  ئاماژەیە بۆ بزاڤێکی فیکری و سیاسی یان ڕەوتێکی  ئامانجدار بە مەبەستی دامەزراندن یان پاراستنی حکومەتێکی  سیاسی ئایینی لەسەر بنەمای فکری و یاسایی  و ئەرزشە ئیسلامییەکان لە کۆمەڵگای باوەڕدار دا. ئەم چەمکە لە سەدەی بیست سەری هەڵدا و ، بەتایبەتی دوای ڕووخانی خەلافەتی عوسمانی، دامەزرێنەی فیکری ئیسلامی سیاسی حەسەن بەنایە لە ساڵی ١٩٢٨ زایینی لە میسر دامەزرێندرا. ئیسلامی سیاسی  زیاتر هەوڵێکە بۆ بەکارهێنانی ئیسلام وەک چوارچێوەیەکی سیاسی و حکومی، بەو مانایە ئیسلام تەنیا ئایینێکی شەخسی و عیبادەتی نەبێت بەڵکو دەبێ ئیسلام ئایینی کلتووری و نیزامی و کۆمەڵایەتی و حکومیش بێت.  پەیڕەوانی ئەم بیرۆکەیە پێیان وایە ئیسلام تەنها ئایینێکی شەخسی نییە، بەڵکو پێویستە هەموو لایەنەکانی ژیان لەخۆ بگرێت، لەوانە سیاسەت، ئابووری، پەروەردە، یاسا، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بگرە یاسا بۆ جۆری بیرکردنەوە و خۆرد و خۆراکیش، بەو واتایە ئیسلام دەبێ دەخالەت لە هەموو ئەرک و وەزایفی تاکی باوەڕدار ب...

پەیامی ماتەمینی یزاکا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی تێڕۆڕی دوکتۆر قاسملوو

Image
پەیامی سەرەخۆشی یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران لە ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو: لە ساڵیادی تیرۆرکردنی کارەساتبارانەی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، سەرکردەی لێوەشاوە وڕۆشەنبیر و سیاسەتمەداری دووربین گەلەکەمان کە ژیانی خۆی بۆ ئازادی و دادپەروەری و مافەکانی گەلی کورد تەرخان کرد، بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە یادی ئەو پیاوە مەزنە دەکەینەوە. تیرۆرکردنی دوکتور قاسملوو لە  ٢٢ی پوشپەڕی ١٣٦٨ی هەتاوی لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا، نەک هەر خەسارێکی گەورە بۆ گەلی کورد، بەڵکو برینێکی قووڵ بوو بۆ جەستەی هەوڵە ئاشتیخوازانە و دیالۆگەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشە نەتەوەیی و ئینسانییەکان لە کوردستان و ئێراندا. قاسملوو هێمای حیکمەتی سیاسی و ڕاستگۆیی لە قسەکردن و ئاشتیخوازی لە کرداردا بوو. وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵە گەورەکەی دێموکرات و نەتەوەی کورد و هەموو بیرمەندانی ئازاد، جارێکی دیکە جەخت لەسەر پابەندبوونمان بە ئایدیالی ئەم شەهیدەی ڕێگای ئازادی دەکەینەوە، داواش دەکەین ڕەهەندەکانی ئەم تاوانە ڕوون بکرێتەوە و تاوانباران دادگایی بکرێن. یاد و ڕێبازی ئەبەدی بێت. یەکیە...