Posts

Showing posts from June, 2025

سەرەتای ساڵی تازەی ١٤٤٧ی کۆچیتان پیرۆز بێ.

Image
سەرەتا بەم بۆنەوەی گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هەموو ساڵێکتان پڕ خێر و خۆشی بێت. باوەڕداران ساڵنامەی مانگی هیجری لای موسڵمانان زۆر پیرۆزە، چونکە بە یەکێک لە گەورەترین و مێژوویترین ڕووداوەکانی ئیسلام دەناسرێت، کۆچی پێغەمبەر محمد (صلی الله علیه وسلم) لە مەککەوە بۆ مەدینە و ئەم کۆچکردنە سەرەتای پێکهێنانی ئووممەتی ئیسلامی (نەتەوەی ئیسلامی) و دامەزراندنی یەکەمین حکومەتی ئیسلامی بوو لە مەدین. بڕواری کۆچی لای باوەڕدارانی ئیسلام بەرەکەتە سەرەتای درووست بوونی ئوومەتی ئیسلامی بە کۆچکردنی موسڵمانان لە زوڵم و ئەشکەنجەی موشریکەکانی مەککە دەست پێدەکات و ڕزگاریان بوو و توانیان کۆمەڵگایەک لە مەدینە لەسەر بنەمای ئیمان و دادپەروەری و برایەتی بنیات بنێن. وەرچەرخانێکە لە مێژووی ئیسلامدا، ئەو کۆچکردنە سەرەتای سەرهەڵدانی ئیسلام و بڵاوبوونەوەی پەیامەکەی بوو لە سەرانسەری نیمچە دورگەی عەرەبی و پاشان لە سەرانسەری جیهاندا. سەرچاوەی کاتی عیبادەتی ئیسلامییە زۆربەی عیبادەتەکانی موسڵمانان، وەکو بەڕۆژووبوون لە مانگی ڕەمەزاندا وحەج لە زولحیجە وجەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربان، هەموویان بە پشتبەستن بەم ساڵنامەیە ئەنج...

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

Image
کل نفس ذائقة الموت ثم الینا ترجعون. صدق الله العظیم بە داخەوە ڕۆژی یەکشەمبە ڕێکەوتی ١٨/٣/١٤٠٤ی هەتاوی  جەنابی مامۆستا سەید عەبدولڕەحمان عەبدوڵاپور مامۆستای گووندی شێوەسماکی شنۆ کۆچی دووایی کرد. مامۆستا کەسایەتییەکی خۆشناو و قسەخۆش و ئەوپەڕی نیشتیمانپەروەری بوو، ساڵانێک لە گووندەکانی دەڤەری دۆڵێ ی خەریکی ئەرکی ئایینی و ڕێنوێنی کۆمەڵانی خەڵکی ناوچەکە بوو، مرۆڤێکی ڕوح سووک و کۆمەڵایەتی بوو بۆیە لە هەڕ جێگایەک وەک مامۆستا و خووتبەخوێن دامەزرابا زۆر بەزوویی دەکەوتە بەر دڵان و پیر و گەنج و مناڵی ئەو شوێنە دەبوون بە ڕەفیقی و هاوڕێ، مامۆستا لە بوواری ئەدەبیش چالاکی زۆری هەبوو و لە زۆر کۆڕ و کوبوونە و کلاسەکانی زمانەوانیدا لە شاری شنۆ کە لە لایەن پسپۆڕانی زمانناسەوە ڕێک دەخرا بەشداری دەکرد، کەسایەتی ئایینی و کورد پەروەری مامۆستای کۆچ کردوو ببووە هۆکارێک کە خەڵکی دەڤەری شنۆ، پیرانشار و دۆڵ و دۆڵ دەشتەبێڵ خۆشیان بوێت و ڕێزی زیاتری بگرن.. خودا لێخۆشبوو ماوەیەکی دیار لە گووندە خنجیلانەکەی شێوەسماکی شنۆ گیرسابوویەوە و ئەرکە ئایینی و کوردایەتییەکەی بووێرانە و سەربەرزانە ئەنجام دەدا.. یەکیەتی زانا...

پەیامی پیرۆزبایی جێژنی قوربانی لە لایەن یزاکا

Image
اللە اکبر الله اکبر اللە اکبر، لا الە الا اللە واللە اکبر اللە اکبر و للە الحمد... مسوڵمانانی جهان و، بە تایبەت مسوڵمانانی چووار پارچەی کوردستان، زیارەتکارانی ماڵی خودا، مامۆستایانی ئایینی دڵسۆز و شۆڕشگێران، و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، لە لایەن یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێرانەوە، بە بۆنەی جێژنی قوربان جێژنی مسوڵمانان گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەین و لە پەروەردگارمان ئەپاڕێینەوە زیارەتی زیارەتکاران و قوربانیکەرانی ئەوجێژنە قەبوڵ بێت و خودای گەورە بیکات بە بەرەکەت بۆ ڕزگاری گەلەکەمان لە ژێر ستەمی دوژمنانی دێررینمان. هاو نیشتیمانیانی خۆشەویست، لە کاتێکدا ئەمساڵیش جێژنی پیرۆزی قوربان یاد دەکەینەوە کە هەروا دوژمنان بە شێوازی جۆراوجۆر خەریکی دژایەتی و دوژمنایەتی گەلەکەمانن، بەداخەوە ئەمساڵ جگە لە زەختی سیاسی بۆ سەر نیشتمانمان، زەختی ئابووریش بە نیسبەت ساڵانی پێشوو بەرۆکی بنەماڵەکانی کوردستانیان بە گشتی و ڕۆژهەڵات و باشوور بە تایبەتی چەندقات زیاتر تەنیوە، ئەم سیاسەتی برسیکردنەی دوژمنان لە سەروبەندی جێژنی قوربانی پیرۆزەوە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە دوژمن بێ جیاوازی لە باوەڕی ئایینی...

مامۆستا لۆقمان ئەمینی بە دانانی بارمتە ئازاد بوو

Image
مامۆستا لۆقمان ئەمینی بە دانانی بارمتە ئازاد بوو بە پێی هەواڵی پێگەییشتوو بە وێبلاگی یزاکا حاجی مامۆستا ئەمینی خووتبەخوێنی مزگەوتی چوواری نەبی پارێزگای سنە ئەمڕۆ دوشەمبە ڕێکەوتی ١٢/٣/١٤٠٤ی هەتاوی پاش زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە لایەن دادگای ناشەرعی بەناوی دادگای مامۆستایانی ئایینی سنە، بە دانانی بارمتە بۆ ماوەی کاتی تا پێڕاگەییشتن بە ڕەوتی دادگاییەکەی ئازاد کرا... حاجی مامۆستا لۆقمان ئەمینی کەسایەتی ئایینی و خۆشناوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێشتر بە ١١ ساڵ زیندانی بە تۆمەتی پەیوەندی بە حیزبی کوردی سیاسی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، و هەڵگرتنی چەک و پشتگیری شۆڕشی ژن ژیان ئازاد سەزا درابوو کە لانیکەم ٥ ساڵ لەو سەزایە دەبێ لە زیندان بەسەر بەرێت. مامۆستا لۆقمان، مامۆستایەکی ڕاستگۆ و چاونەترس و حەقبێژە، بۆیە بۆتە چقڵی چاوی تایکپەرەستانی جەهل و جینایەت و تیڕۆڕی کۆماڕی ئیسلامی ئێران، تۆمەتی ئەمجارە بۆ سەر مامۆستا تۆمەتێکی بێ شەرمانەیە نەک تەنیا لە سەر مامۆستا بەڵکو هێرشێکە بۆ سەر سووننەمەزهەبەکانی کورد و ڕاستەوخۆ دژایەتی پیرۆزییەکانی مسوڵمانانە، چوونکێ ئاخووندە خوڕافەپەرەستەکانی ویلایەتی بەنا...