Posts

Showing posts from May, 2025

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

Image
هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلاساڵەی دەمامە... هاونیشتیمانیان و باوەڕدارانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.. لاوان و دڵسۆزان و کچ و کوڕانی وڵاتی شەهیدان و کوردستانی داگیرکراو.. دوژمنی خاک و خوێنمان ساڵهایە لە گشت پیلان و ئاژاوە و لێدان و دەربەدەری و جیهاد و سێدارە هتد کەڵکی وەرگرتووە بۆ لەناوبردنی کورد و یەکێتی ناوماڵی کورد و بەدناوکردنی دانیشتوانی کوردستان، کوشتن و بڕین و جیهاد و ناردنی ئیدز و مادەهۆشبەرەکان و جاشگەری نەیتوانی ئیرادە و یەکێتی گەلەکەمان سست و لەناوبەرێت، بۆیە ئەمجارە بەکەڵک وەرگرتن لە ئایین و ڕێگەپێدان بە بەناو ئیسلامی سیاسی و سەلەفییەتی مەدخەلی خەریکە هەر جۆرە چالاکی و بگرە پەیداکردنی بژێوی ژیانی ڕۆژانە دەگرنە بەرهێرش و بۆ ئەوەی ڕێگایەک و قوژبنێک بدۆزێتەوە بۆ دەرباز بوون لە کوشتنی لاوانی بێ کاری وڵاتمان ئەو کۆمەڵە خەواریجەی بەرداوەتە گیانی خەڵکەکەمان و ڕۆژانە بە هێرش لە ڕوانگەی ئایینیەوە، خەڵکی پێ کافر و تاوانبار و کوشتنیان حەڵاڵ دەکات... بێ گوومان ئایین فرۆش و گیرفان بۆگەنی بە ناو مەلای ئایینی لە کوردستان زۆرن کە ئایینیان کردۆتە دوکانی کۆکردنەوەی پارەی سەرشۆڕی و جاشایەتیان هەڵ...

مانگێک بە سەر دەستبەسەر بوونی تێدەپەڕێت.

Image
خەڵکی ڕێزدار و ئاگاداری کوردستان و دۆست و هاوەڵ و ئازیزان و سەرجەم مامۆستایانی سووننە مەزهەب و ڕاستبێژی ئایینی ئیسلام، حیزب و ڕێکخراوە مرۆڤدۆست و ئازادی خووازەکان. هەر وەک ئاگادارن زیاتر لە مانگێکە کە دادگای ناشەرعیی ڕۆحانییەتی هەمەدان مامۆستای ئایینی و دڵسۆزی ئیسلامی ڕاستین وناسراو و کۆمەڵایەتی  و کەسایەتی خۆشەویستمان، جەنابی مامۆستا لۆقمان ئەمینی هەروا لە ژێر دەستی ڕەشی ڕژیمی تاریکپەرەست و دژە مرۆیی کۆماری ئیسلامی ئێراندایە. بە پشت بەستن بە بەدواداچوون و بەڵێنەکانی دادگای ڕۆحانییەتی هەمەدان، بڕیار بوو دوای چەند ڕۆژ، مامۆستا ئازاد بکرێت، بەڵام ئێستا زیاتر لە مانگێک تێپەڕیوە، هێشتا هیچ هەواڵێک لە ئازادکردنی ئەو پایە بەرزەمان نییە. ئێمە یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، ئەم بابەته لە بەڕچاوی ڕای گشتی کورد و ئازادیخوازان دەورژێنین و ڕایدەگەیەنین که بە لەبەرچاوگرتنی باری دەروونی و جەستەیی مامۆستا لۆقمان بە هۆی نەخۆشی درێژخایەنانەی ساڵانێکه پێیوە گرفتار بووە ئەوپەڕی نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین و هۆشداڕی بە ڕژیمی دژە سووننە و کوردی ئێران دەدەین کە جەنابی مامۆستا بە واتای میلیۆنان ...

زیارەتی ماڵی خودا وەک ئەرکێکی ئایینی.. سۆران

Image
وَأَذِّنْ فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ يَأْتُوكَ رِجَالًا وَعَلَى كُلِّ ضَامِرٍ يَأْتِينَ مِنْ كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ... حج ٢٧ حەج لە ئیسلامدا زیارەت موسڵمانانە بۆ شاری مەککە لە وەرزێکی دیاریکراوی هەموو ساڵێک، ئەوەش ڕێوڕەسمی تایبەتی خۆی هەیە کە پێی دەوترێت ڕێوڕەسمی حەج و ئەرکێکی تەواوی تەمەنە بۆ هەموو موسڵمانێکی پێگەیشتوو و بەتوان، حەج پایەی پێنجەمی ئیسلامە، وەک پێغەمبەر محمد صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: «ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە: شایەتحاڵی ئەوەی کە جگە لە خودا هیچ خودایەک نییە و محمد پێغەمبەری خودایە، نوێژ دامەزراندووە، زەکات دەدات، ڕۆژوو لە مانگی ڕەمەزاندا، حەج دەکات بۆ ماڵی خودا بۆ ئەوانەی توانایان هەیە. حەج فەرزێکی تاکەکەسییە لەسەر هەموو موسڵمانێکی پێگەیشتوو و بەتوانا، وەک لە قورئاندا هاتووە: "وە بانگەوازی خەڵک بکەن بۆ حەج، بۆ ئەوەی بە پێ و بە هەموو وشترێکی لاوازەوە لە هەموو دوورێکەوە بێنە لات." ڕێوڕەسمی حەج لە هەشتەمی زولحیجە دەست پێدەکات، کاتێک حاجی لە کاتە دیاریکراوەکانی حەجەوە ئیحرامی لەبەر دەکات،  پاشان دەچێتە مەککە بۆ ئەنجامدانی تەواف القدم، پاشان دەچێتە مینا بۆ...

دەستبەسەرکرانی دوو مامۆستای ئایینی لە شاری سەردەشت

Image
دەستبەسەرکرانی دوو مامۆستای ئایینی لە شاری سەردەشت. دیسان ڕژیمی تیڕۆریست و دژە ئینسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ژاری تاڵی خۆی بە سەر مامۆستایانی ئایینی کورد هەڵ ڕشت و لە درێژەی تەوژمی دژایەتی لە گەڵ سووننەمەزهەبەکان بە تایبەت کوردانی سووننە مەزهەب، ئەمجارە دوو خووتبەخوێنی مزگەوتەکانی بێورانی سەرێ و خوارێی شاری سەردەشت لە ڕێکەوتی ١٥/٢/١٤٠٤ی هەتاوی، بە ناوەکانی مامۆستا سەلام مەحمودیان و حەسەن خزری بە تۆمەتی چالاکی لە دژایەتی ڕژیمی جەهل و تیڕۆر و خوڕافاتدا، هەیەکەیان بە ٢ ساڵ زیندانی و ٢٠ میلیۆن تمەنی پارەی ئێرانی سەزا دا... یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، جارێکیتر ئەو پیلانگێڕیەی ڕژیمی ئاخووندەکانی ئێران بە دژی ئایینی سووننە مەزهەب و مامۆستایانی خۆشەویستمان ئیدانە دەکات و داوا دەکەین گەلەکەمان هەروەک چۆن مامۆستایان پاڵپشتی هەمیشەی گەلەکەیان بوونە ئەوانیش بە تەنیا جێیان نەهێڵن و ڕێگە نەدەن دوژمن بەم شێوەیە هەر ڕۆژە و بە بیانوویەکی داتاشراو مامۆستاکانمان زیندانی بکات. لە هیچ کەس شاراوە نییە کە ڕژیمی ئێران لە هەر جۆرە جینایەت و ستەم و ئازاردانی هەر توێژێکی کۆمەڵگای ئێرانی بە گشتی و کور...