بەرز و پیرۆز بێ یادی لە داییک بوونی پێشەوای باواڕداران
بەرز و پیرۆز بێ یادی لە داییک بوونی پێشەوای باوەڕداران.. مسوڵمانان و باوەڕدارانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام: ٢٥ی خەرمانان بەرانبەر بە ١٢ی رەبیعولئەوەڵی ساڵی عامولفیل ڕۆژێکی مێژووییە بۆ گشت مسوڵمانانی جیهان، ئەم ڕۆژە پێشەوای مڕۆڤایەتی خۆشەویست و سەروەری مسوڵمانان موحەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا لە داییک بوو، مەولودی پێغەمبەری ئیسلام سڵاوی خودای لە سەر بێت ڕزگاری مرۆڤایەتی لە تاریکای جەهل و گوومڕاهی و نەفامی بوو، ڕزگاری توێژی هەژار و لێقەوماو و کۆیلە و ئافرەتان بوو، ڕزگاری چەوساوەکان و مافخوراوان بوو، هەربۆیە هەموو ساڵێک باوەڕداران یادی مەولودی سەروەری کائینات بەرز ڕادەگرن و بە بەخشش و میوانداری و مەولودی خوێندنەوە و شیرینی دان پیرۆز بایی لە یەکتر دەکەن و سەردانی هەژاران و بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەکەن.. یەکیەتی زانایانی ئایینی یادی مەولودی خۆشەویست لە هەموو مسوڵمانانی جیهان و چووار پارچەی کوردستان و بنەماڵەی شەهیدان پیرۆزبایی دەکات. جێژنتان پڕ خۆشی بێت. یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ٢٥ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی