سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکانمان بەداخەوە مامۆستا موحەممەد خزرنژاد خەڵکی بۆکان کە ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا دەستبەسەر کرابوو...
لە لایەن دادگای جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی ئێراندا بە سێدارە سەزا دراوە..
دەستبەسەرکرانی مامۆستا موحەممەد خزرنژاد لە دوای ڕێوڕەسمی یادی ئەسعەد ڕەحیمی یەکێک لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بووە کە ناوبراو لەم ڕێوڕەسمەدا لە مزگەوتی ئیفتخاری بۆکان وتاری پێشکەش کردبوو و ڕەخنەی لە تووندی لە شێوازی هەڵسوکەوتی حکوومەت دژە مرۆیی لەگەڵ خۆپیشاندەران گرتبوو.
مامۆستا موحەممەد لە کاتی دەستبەسەرکردنی بە تۆمەتی افساد فی الارض و هاندان و پشتیوانی کردنی خۆپێشاندەرانی شۆڕشی ژینا بە ١٥ ساڵ زیندانی حوکم درابوو، بەڵام دژبەرانی سووننە مەزهەب و کورد، بەو سەزایە ڕازی نین و سێدارەی لاوان و کەسایەتی ئایینەییەکانی کورد و سووننە دڵی پڕ لە قینیان ئارام دەکاتەوە.
کۆماری جینایەتکاری ئێران، لە درێژەی لەسێدارەدان و تیڕۆری مامۆستایانی ئایینی کورد لە بلوچستان و کوردستان ڕاشکاوانە دژایەتی خۆیان لە گەڵ سووننەمەزهەبەکان دەردەبڕێت هەر لەم ماوەیەدا چەندین مامۆستای ئایینی سووننەمەزهەبی کورد و بەلوچ کەوتوونەتە بەڕ ڕقو کینی شەمشەمەکوێرەکانی تاریکایی جەهل و جینایەتی ویلایەتی فەقیهی ئێران و بە ئەشکەنجە و سێدارە وتیڕۆر دەیهەوێت ئیرادەی پۆڵایینی شۆڕشگێرانی و کەسایەتییەئایینییەکانمان بڕووخێنێت.
داوا لە خەڵکی مسوڵمانی ئێران بە گشتی و کورد و بەلوچ بە تایبەتی و هەموو جیهان و زانایانی ئایینی ئیسلامی جیهان دەکەین ڕێگر بن لەم ڕەوتە دژە ئینسانییە و چیتر ڕێگە نەدەن کۆماری سێدارەی ئێران لە بێ دەنگی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا خەڵکی مسوڵمان و کورد و بەلوچ لەسێدارە بدات، یان زیندانی درێژخایەنیان بەسەردا بسەپێنێت.
برووخێت ڕژیمی دیکتاتۆر و مرۆڤکوژی کۆماری ئیسلامی ئێران.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
Comments
Post a Comment