٣ ساڵ زیندانی بۆ مامۆستایەکی ئایینیی
لە درێژەی کردەوە دژە ئایینی و دژە نەتەوەیی، کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران لە سەر مامۆستایانی سووننەمەزهەب و کورد لە ئێران، ئەم جارە مامۆستا مەلا ئیبڕاهیم سەلیمی پێش نوێژ و خوتبەخوێنی مزگەوتی چووار یاری نەبی لە شاری پیرانشار کەوتە بە شاڵاوی ڕق و کینی تاریکپەرەستانی جەهل و جینایەتی کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران و بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاندان و شێواندنی ڕای گشتی بە سێ ساڵ زیندان سەزا درا.. مامۆستا مەلا ئیبڕاهیم خەڵکی شاری پیرانشار و مامۆستایەکی ئایینی مزگەوتی چووار یاری نەبی ئەو شارە بوو و جگە لە ڕێنوێنی و هاندانی خەڵکی مسوڵمان بۆ کار و کردەوەی ئایینی و خوداپەسندانە و ئەنجامدانی ئەرکی پێ ئەسپێردراوی مەلایەتی هیچ جۆرە چالاکیەکی دیکە نەبووە و لە شۆڕشی ژینادا پاڵپشتی خەڵک و هاوسۆزی بنەماڵەی شەهیدان و بریندارانی دەستی ستەمی ئاخووندەکانی جەماران بووە، ئەوەش لە ڕووانگەی ئایینی ئیسلامەوە هاوشێوەی ئەرکە ئیسلامییەکانیتر پێویستە، بەڵام کۆماری ویلایەتی فەقیهی ئێران کە ڕاشکاوانە دژایەتی سووننە و نەتەوەجیاوازەکانی ئێران دەکات، ناتوانێت لەبەرانبەر ڕێنوێنییە ئایینییەکانی مسوڵمانان بۆ یەکێتی و تەبایی بێ