بەیاننامە و ڕوونکروونەوەی یزاکا لە مەڕ پیلانێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
بۆ ڕای گشتی و توێژی زانایانی ئایینیی و خەڵکی ئێران و کوردستان و حیزب و کەسایەتییە سیاسی و مەدەنییەکان. هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران بە گشتی و، گەلانی چەوساوە و ئایینە جیابیرەکان لە مەزهەبی شیعی ئەسنا عەشەری باوەڕمەند بە ویلایەتی ڕەهای فەقیهی ئێران، ساڵانێکە لە ژێر تەوژمی زەخت و گووشاری کوماری بە ناو ئیسلامی ئێراندا لە گشت ماف و ئازادییەکان بێ بەش کراون، زەخت و گووشاری لە ڕاددەبەدەری هێزە ئەمنییەکانی کۆماری تیڕۆریستی ئێران بۆ سەر چین و توێژەکانی ئێرانی و کوردستانی هەروا لە زیاد بووندایە شۆڕشی ژینا بەرهەمی ئەم نادادپەروەری و ستەمی ڕەگەزی بە سەر ئافرەتان، خەڵکانی ئێرانی و تۆژە جۆاروجۆرەکانی هاوڕای خۆی کرد، لەم پێناوەشدا مامۆستایانی ئایینیی سووننە مەزهەب و کورد بوێرانە هەڵوێستیان گرت و شان بە شانی ژنان و لاوانی وڵات ڕژانە سەر شەقامەکان و تریبوونی مزگەوتەکانیان بۆ پاڵپشتی خۆپێشاندرەکان بەکار هێنا. کۆماری تیڕۆریستی دوواکەوتووی ئێران هەستی بە مەترسی کرد کەوا حوجرە و مزگەوتەکان خەریکن دەبن بە ڕێبەرایەتی شەقام بۆیە بە پیلانگێڕییەکی داڕێشتراو دەستی کرد بە دەستبەسەر کردن