پشتیوانی و دەستخۆشی یزاکا لە هەڵوێستی مامۆستایانی ئایینی لە مەڕ خۆپێشاندانەکان

 وعتصموا بحبل الله جمیعا و لا تفرقوا...


بەڕێزان مامۆستایانی ئایینی نیشتیمانپەروەری کوردستانی ئێران:

هەڵوێستی ڕاستگۆیانە و بوێرانەتان کە سەرچاوە لە ئایینی ڕاستینی ئیسلامە لە مەڕ پشتیوانیکردنتان لە خەڵکی کوردستان و سەرجەم ئێران، لە دژی کۆماری مرۆڤکوژی بە ناو ئیسلامی ئێران جێگای ڕێز و دەستخۆشییە.


ئێوە وەک هەمیشە سەنگەری بەرگری و بەرخودان و مافویستی گەلە چەوساوەکەتان بوونە و هیچکات بۆ گیرفان و پێگەی ناشەرعی پشتان نەکردۆتە خەڵکەکەتان و لە کاتە هەستیار و گرنگەکاندا، ڕاشکاوانە و بێ باکانە شان بە شانی ڕۆڵە حەقخوازەکانی نیشتیمان هەنگاوتان هەڵگرتووە و ترس نەیتوانیوە لە ئەرکە ئایینی و نەتەوەییەکاندا دوورتان بخاتەوە، ئەم هەڵوێستە جوامێرانەی ئەمجارەتان لە باکوور تاکوو باشوور، لە ڕۆژهەڵات تاکوو ڕۆژئاوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕاستی جێگای دەستخۆشی و پێزانینە.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای پشتیوانی لە دەنگ هەڵبڕانی ئێوە بە دژی کۆماری پەت و خوێن و جینایەتی بە ناو ئیسلامی ئێران، بە ئەرکی خۆی دەزانێت دەستخۆشیتان لێ بکات و لە خودای مەزن بپاڕێینەوە هەمیشە سەربڵندی هەر دووک جیهان بن، هەروەها جێگای خۆیەتی سپاسی پاڵپشتی یەکیەتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانی باشوور و کۆمەڵێک مامۆستای ناسراو و دیاری ئەم بەشەی کوردستانیش بکەین کە براکانیان لە ڕۆژهەڵات فەرامۆش نەکرد و ئیدانەی کردەوە چەپەڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد کە بە دژی خۆپێشاندەرانی ئێران و کوردستان دەستیان لە هیچ جنایەتێک نەپاراست.

هەروەها سپاسی زانایانی ئایینی ئیسلامی بەلووچ بە تایبەت کەسایەتی بەڕێز مەولەوی عەبدوولحەمید ئیسماعیل زەهی دەکەین کە پاڵپشتی خۆیان بۆ گەلی وەزاڵەهاتووی کوردستان دەربڕی.

جارێکیتر سپاس بۆ یەکێتی و تەباییتان لە ئاست پاڵپشتی ئێوە لە گەلەکەتان، دەنگتان هەمیشە بەرز و پێنووستان هەمیشە بە بڕڕ و جەوهەر بێت.


یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٧ی سەرماوەرزی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی


Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد