پیرۆزبایی جێژنی قوربان

 اللە اکبر اللە اکبر اللە اکبر لا الە الا اللە، اللە اکبر اللە اکبر و للە الحمد.

سەرەتا بە بۆنە جێژنی قوربان، جێژنی زیارەتکارانی ماڵی خودا، لە هەموو باوەڕدارانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و حاجیانی کوردستان و بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و هەموو تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاری پیرۆزبایی دەکەین.

جێژنی قوربان(عید الاضحی) یەکێک لەو مەڕاسیمە پڕ نرخانەی ئایینی ئیسلامە کە هەر ساڵە پاش ٩ی ذیحجه واته نۆمینەی حاجیان، ئەنجام دەدرێت، مسوڵمانان بە قوربانیکردنی ئاژەڵ، هاوکاری هەژاران دەکەن و دڵیان شاد دەکەن، قوربانی کردن لە سێ مەزهەبی شافعی، مالکی، حەنبەڵی لە سەر مسوڵمانان سووننەتە و لە مەزهەبی حەنەفی بۆ دەوڵەمەندەکان واجیبە، پاش نوێژی جێژن ئەم ئەرکە ئەنجام دەدرێت.

پاشان مسوڵمانەکانی کوردستان بە سەردانی کردنی یەکتر و گەردن ئازادی لێکتر وەرگرتن بە دانی شیرینی و شکولات و جێژنەکە دەڕازێننەوە، ئەم نەریتە لە ناو کوردەواریدا بڕەوی زۆرە و دەکرێت بەڵەین لە جووانییەکانی مسوڵمانی کوردە بۆ پێشوازی کردنی جێژنی قوربان و تەواو بوونی ئەم فەریزەیە کە یەکێکە لە ئەرکە پیرۆزەکانی ئایینی ئیسلام.

لەڕۆژانی جێژن کە چووار ڕۆژ دەخایەنێت، زۆر پێویستە سەردانی بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و چینی هەژاری کۆمەڵگا بکردرێت و بەشداریان بکەن لە خۆشی و شادییەکانتان.

لە خودای گەورە ئەپاڕێینەوە زیارەتی زیارەتکارانی ماڵی پیرۆزی خۆی قەبوڵ بکات و ئەم زیارەتە بە نەسیب هەر مسوڵمانێک بکات، خودای گەورە جێژنمان پڕ خێر و خۆشی و شادی و ئازادی و ڕزگاری بکات. والسلام علیکم

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

١٨ی پوشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی


Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد