پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆز
پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بە بۆنەی جێژنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز." باوەڕداران و هاونیشتیمانیان و ڕۆژوووانانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ئەوا ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی پێشووتر مانگی پڕ خێر و بەرەکەتی ڕەمەزانمان، بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندو هەمبانەی چاکە و کردەوەی چاکمان پڕ کرد و دەستووراتی پەروەردگاری مەزنمان بەوپەڕی سەربەرزی بە ئەنجام گەیاند. ڕەمەزان مانگی ڕەحمەت و بەخشش و ئازادییە لە تاوان و سەرپێچی ئەوانەی تووانیان ڕەمەزان بە باشی بگرن ڕەزامەندی خوداوەندی گەورەیان بە دەست هێنا، ئەوانەش بە هەر هۆکارێک جا چ هۆکاری نەخۆشی، سەفەر، ئیش و کاری سەخت نەیانتووانی وەک خۆی ڕەمەزان بەڕۆژوو بن پێویستە لە مانگەکانی دوواتر بە ڕۆژوو ببنەوە و قەرزی ڕەمەزان بدەنەوە و پێویستە پێش نوێژی جێژن زەکاتی سەرفترە ببەخشن و دڵی هەژاران شاد بکەن، بەم بۆنەوە یەکیەتییەکەمان پێرۆزباییتان لێدەکات و لە خوداوەند ئەپاڕێینەوە لێمان قەبوڵ بکات و ببێت بە مانگی ئاشتی و ئازادی و ڕزگاری بۆ گەلە چەوساوەکەمان، داواکارین بە سەردانیکردنی بنەماڵەی شەهیدان و زندانیانی سیاسی و هەژاران و دەردەداران ئەرکی ئین