پەیامی یەکیتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ساڵیادی شەهیدبوونی قازی موحەممەد و هاوەڵانی.
پەیامی یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ١٠ی خاکە لێوە، ساڵیادی شەهیدبوونی قازی موحەممەد و هاوەڵانی. بەناوی خوای پەروەردگاری مێهربان ١٠ی خاکەلێوەی هەرساڵێک، بیرهێنانەوەی یەکێک لە بە ئازارترین و لە هەمان کاتدا شانازیترین لاپەڕەکانی مێژووی خەباتی گەلی کوردە؛ ئەو ڕۆژەی کە پێشەوا قازی موحەممەد و هاوەڵانی دڵسۆز بە هەڵوێستێکی پتەو و باوەڕێکی پۆڵایین لە دژی زوڵم و ستەمی بنەماڵەی پەهلەوی وەستانەوە و لە پێناو ئازادی و کەرامەتی ئینسانی و بەدیهێنانی مافەکانی گەلەکەیان گیانی خۆیان بەخت کرد. شەهیدبوونی پێشەوای قازی موحەممەد تەنیا ڕووداوێکی مێژوویی نییە، بەڵکو هێمای بەئاگابوون و هۆشیاری و ئیرادەی نەتەوەیەکە کە هەرگیز تەسلیمی زوڵم و چەوساندنەوە نەبووە. ئەو و هاوەڵەکانی بە فیداکاری و خۆبەخشی خۆیان مەشخەڵی بەرخۆدان و ئازادیخوازیان داگیرساند؛ مەشخەڵێک کە تا ئەمڕۆش لە دڵی نەوە جیاوازەکانی گەلی کورددا بە شەکاوەیی ماوەتەوە. ئێمە یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان، بەڵێنمان بۆ بیروباوەڕە بەرزەکانی ئەو شەهیدانەی ڕێگای حەقیقەت، نوێ دەکەینەوە، و ڕایدەگەیەنین کە ڕێگاکەیان ڕێگای شەرەف و دادپەرو...