Posts

Showing posts from December, 2025

پەیامی یزاکا بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز

Image
پەیامی یزاکا بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز. ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی یادکردنەوەی ئیرادە و قوربانیدان و شەرەفی ئەو تێکۆشەرانەیە کە بە گیان و ئیمانی خۆیان داکۆکییان لە کەرامەتی نەتەوەی کورد کردووە. پێشمەرگە هێمای بەرخۆدانی هۆشیارانە و بەرەنگاربوونەوەی ستەم و پاراستنی ئازادی و ناسنامەی مرۆڤە. یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران (یزاکا) لە دڵەوە پیرۆزبایی لە هەموو پێشمەرگەکانی کوردستان و بە تایبەت پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکات،  ئەو پێشمەرگانەی کە بە درێژایی دەیان ساڵەی خەبات، پشتیان بە هۆشیاری سیاسی و باوەڕی ئەخلاقی و پابەندبوونی نەتەوەیی بەستووە و ئاڵای ئازادی و دادپەروەرییان بەرزکردۆتەوە. بێ گومان ئازایەتی پێشمەرگە نەک هەر خاک و شەرەفی کوردستانی پاراستووە، بەڵکو بەها ئینسانە بەرزەکانی وەک ئازادی و پێکەوەژیان و کەرامەتی مرۆڤ و مافی چارەی خۆنووسیشی پاراستووە. یاد و ناوی شەهیدانی ڕێگای ئازادی بەرز و پیرۆز بێت و جارێکیتر ئەم ڕۆژە لە هەموو تێکۆشەرانی نیشتیمان پیرۆز بێت. بەهیوای سەرکەوتن و شانازی و وەدیهاتنی خواستە ڕەواکانی نەتەوەی کورد. مەرگ و نەمان بۆ داگیرکەران و د...

پەیامی هاوخەمی بە بۆنەی کۆچی دووایی زانای گەوەری گەلەکەمان حاجی مامۆستا عبدالجبار زەرگە زەوی زراری

Image
موت العالم  يُعدّ ثلمة في الإسلام لا يسدها شيء، لأن العلماء هم ورثة الأنبياء وحملة الدين، وبفقدهم يُفقد العلم ويُضل الناس انا للە وانا الیە راجعون.. کۆچی دووایی زانا و ناودار و پیاوچاکی دەڤەری زرارەتی جەنابی حاجی مامۆستا عبدالجبار زەرگەزەوی، باوەڕدارانی مسوڵمانی کوردی لە هەر چووار پارچی کورستان خەمبار و دڵگران کرد. بێ گوومان کۆچی دووایی هەر زانایەک خەسارێکی مەزنە لە جەستەی شەکەتی گەلەکەمان، و ڕەنگە هەرگیز کەسایەتی و زانای ئەوها نەدۆزینەوە کە هاوکات عالم و خوداناس و دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر و دڵپاک بێ، ئەم جۆرە زانایانە بەڕاستی میراتگری پێغەمبەرانن و بۆشایییان هەرگیز پڕ نابێتەوە. ئێمە وەک یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، وێڕای هەوخەمیمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی خودالێخۆشبوو و توێژی ئایینی ئیسلامی کورد و عەشیرەتی زراری لە دەڤەری زرارەتی هەولێر دەکەین و لە بارگای پەروەردگاری حەق ئەپاڕێینەوە بە فردەوسی ئەعلا شادی بکات و سەبووری بە بنەماڵە و هەموو دۆستان و ڕێبوارانی ڕێبازی بدات. ئامین یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ١٥ی سەرماوەرزی ١٤٠٤ی هەتاوی

بەیاننامە یزاکا بە بۆنەی تێکدانی گۆڕستانی باوەڕدارانی ئایینی مەسیحی لە کۆیە و هەموو شوێنەکانیتری کوردستان

Image
بەیاننامە یزاکا بە بۆنەی تێکدانی گۆڕستانی باوەڕدارانی ئایینی مەسیحی لە کۆیە و هەموو شوێنەکانیتری کوردستان. بەناوی پەروەردگاری ئازادی و مرۆڤایەتی و حەقیقەتی ئیسلامی ڕاستەقینەوە. لە سەردەمێکدا کە توندڕەوی وێنەیەکی توندوتیژی و شێواوی ئایین دەخاتە ڕوو، ئەرکی سەرشانی ئێمەیە کە بە چاونەترسی و بە ڕوونی ڕاستییەکان بخەینە ڕوو. ئه وه ی ئه مڕۆ له لایه ن هه ندێک گرووپی توندڕەوه به ناوی “به ڕگری له ئیسلام” ده کرێ – تێکدانی ناوەنده ئاینییەکان، له ناوبردنی گۆڕەکانی سەڕ به ئاینه جیاوازەکان، دروستکردنی دووبەڕەکی له نێوان موسڵمانان، مه سیحی، ئێزیدی و دانیشتووانی دیکەی خاکێک ، نەک تەنها هیچ پەیوه ندییه کی به ئیسلامه وه نییه ، به ڵکو دژایەتی ڕاسته وخۆیه له گەڵ ڕۆحی قورئان و پەیامی قووڵی مرۆیی پێغەمبەڕی ئیسلامە، درود و سڵاوی خودای لە سەر بێت. ئیسلامى ڕاستەقینە ئایینی کەرامەت و ڕێزگرتنە لە مرۆڤ، قورئان ڕێز لە مرۆڤ دەگرێت بە نازناوی ( ولقد کرمنا بنی آدم"وات ئێمە ڕێزمان لە نەوەی ئادەم گرتووە). کەرامەتی مرۆڤ بەبێ گوێدان بە ئایین و مەزهەب و نەتەوە، بنەمایەکی بنەڕەتی ئیسلامە. هەر کارێک کە ببێتە هۆی زەلیلکر...