Posts

Showing posts from March, 2025

پیرۆزبایی یزاکا بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە

Image
پیرۆزبایی یزاکا بە بۆنەی ڕەمەزانی پیرۆزەوە هاونیشتیمانیان و کوردانی چووار پارچەی کوردستان و باوەڕدارانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی خۆڕاگری سیاسی و شۆڕشگێرانی نیشتمان پارێز. ئەم ساڵیش بە سەربەرزیەوە ئەرکە ئایینیەکەمان کە مانگێک خۆ ماندوو کردن و برسی و تینو کردن بوو لە پێناو ڕەزامەندی خوداوەندی مەزن کۆتایی پێ هێنا و فەلسەفی ڕۆژووشمان وەک خۆی گرێدا بە مانگێک بەڕۆژوو بوون و تووانیمان بە حەقیقەتی ڕۆژووگرتن بگەین و چاودێری هەژارانمان کردوو و بەردەوامیش دەبین. بۆیە پێویستە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ بکەین بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنە مەزنە و ڕەزامەندی پەروەردگار، یاخوا جێژنی هەموو لایکتان پیرۆز بێت و کردەوە و کردارتان لەو مانگە و هەموو کاتەکانی ژیانتان پڕ خێر و بەرکەت بێت و خودای گەورە لێتان ڕازی بێت. هیواداری لە ڕۆژانی جێژندا بە سەردانی کردنی بەتایبەت بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی خۆڕاگر، ئەوانیش لە خۆشی و شادییەکانتان بێ بەش نەکەن و بەو هیوایە بتوانن بەخشەندە بن و لێبووردەیی بنوێنن لە گەڵ ئەو کەسانەی ئازاریان داون و ئاشتی و خۆشگووزەرانی بۆ هەموو لایەکتان. یەک...

پەیام و یادکردنەوەی ١٠ی خاکەڵێوە ڕۆژی شەهیدان

Image
پەیامی یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدان و شەهیدکرانی پێشەوای کوردان قازی موحەمەدو هاوڕێیانی لە چووارچرای شاری مهاباد بە دەست دیکتاتوری بنەماڵەی خۆسەپێنی پەهلەوی. هاونیشتیمانیان و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بە تایبەت ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و وەفادارانی ڕێبازی پڕ شکۆی پێشەوای کوردان: ئەمڕۆ   لە ١٠ی خاکەلێوە هاوشێوەی هەموو ساڵێک لە ساڵوەگەڕی  کوژانەوەی ئەستێرەی ناسراوی کورد، پێشەوا قازی موحەممەددا، وەک ئەمەگ وەفاداری و پەیمان نوێ کردنەوە لە گەڵ ڕێبەر و هاوڕێیانیدا ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی شەهیدان یاد دەکەینەوە و تاجە گوڵینە لە سەر گڵکۆی شەهیدان دادەنین.  ئێمە لە حاڵێکدا ئەم یادە دەکەینەوە کە یاد و ناوی پێشەوامان هەروا شکۆمەندانە لە بێشەکی مناڵی کورد دا تاکو گەییشتن بە ئامانجی ڕێبەر وپێشەوامان هەروا دەزرینگێتەوە و ڕێبازی تاقە گوڵی سەحرای کوردستان دەدرەوشێتەوە،  بەڵام بکوژان و خیانەتکاران بە کۆمار و ڕێبەرمان، نەک هەر لە ناو خاکی ئێراندا، بەڵکو لە هەندەرانیش کەوتوونەتە چاڵی لە بیربردنەوە! پێشەوا مرۆڤێکی بە هیزر و ورد...

ئیدانەی دەستبەسەر کرانی شێخ زاهید شەهابی

Image
ئیدانەکردنی دەستبەسەر کرانی شێخ زاهید شەهابی لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئێران. بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە وێبلاگی یزاکا ئەمڕۆ دووشەمبە ڕێکەوتی ٤/١/١٤٠٤ی هەتاوی هێزە دژەگەلی و تیڕۆریستەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، کاتژمێر ٥ی بەیانی هەڵیان کوتاوەتە سەر خانەقاو و ماڵی شێخ زاهید شەهابی لە شاری سەقز و وێڕای بێ ڕێزییەکی زۆر ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. شێخ زاهید شەهابی برای شیخ ئازاد شەهابییە کە ساڵی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی لە لایەن تیڕۆریستەکانی سەر بە سپای پاسداڕان شەهیدکرا، پێویستە بڵەین تاوانی ئەو دوو برایە تەنیا وەفاداری و ڕاستگۆیی بووە لە گەڵ خاک و نیشتمان و ئایینی ئیسلام. بێ گوومان کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەر جۆرە دەنگ و بۆچوونێکی جیاواز لە باوەڕی تیرۆریستی خۆی ترسی هەیە و ڕێگە نادات پڕشەنگی خۆر لە ئێران و ناوچەکەدا بدرەوشێتەوە هەربۆیە تیڕۆریستانی تاریکپەرەست، دژی ڕووناکی و ڕاستگۆیی و ئازادی و جووان پەرەستین.. یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کردەوە نامرۆڤانە و دوژمنکارانەی ڕژیم بە نیسبەت باوەڕی ئایینی کورد و خەڵکی کوردستان و ...