Posts

Showing posts from December, 2024

پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەرز ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان

Image
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.. دەقی پەیامەکە بەناوی بەدیهێنەری ئازادی و ڕزگاری لە ژێر ڕەهێڵەی چەوسانەوەو ستەمکاری. پێشمەرگە گیان لە سەردەستەکان و تێکۆشەران و دڵسۆزانی ئاڵای کوردستان بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەرز گەرمترین پیرۆز باییتان لێ دەکەین و لە خودا ئەپاڕێینەوە بە ئامانجی لەمێژنە کە ڕزگاری گەل و نیشتیمانە بگەن. ( إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنْفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ )[التوبة ئێمەش وەکو یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای پیرۆزبای بە بۆنەی ساڵوەگەڕی 26ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگه وئاڵای پیرۆزی کوردستان به هیوای گێڕانی ئاهەنگێکی پڕشکۆ  له ناوەوەی وڵات له چووارچرای شاری مهاباد، لە خودای دلۆڤان ئاواته خوازین ڕۆژی پێشمەرگە هەمیشە بەرز و پیرۆز بێت. لەناو گەلانی دونیای سەردەم و لەم جیهانە پان و بەرینەدا ڕووداوگەلێک ڕوو دەدەن کە دەرئەنجامەکەی پۆزەتیڤ و شانازیه...

پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دووایی مامۆستا موحەممەد شەڵماشی

Image
کل نفس ذائقة الموت ثم الینا ترجعون  بەداخەوە ٥/١٢/٢٠٢٤ هەواڵی کۆچی دووایی بیرمەند و نووسەر و تێکۆشەر و وەفادارەکەی ڕێبازی قازی پێشەوا، جەنابی مامۆستا مەلا موحەممەد شەڵماشیمان پێ گەییشت. کەسایەتی دیاری  دوو بەشی کوردستانی دابڕاو باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ولە داییک بووی شاری قارەمان پەروەری سەردەشت، مامۆستا موحەممەد شەڵماشی برای شەهیدی ڕێبازی دێموکرات شەهید مەلا ئەحمەد ناسراو بە ئاوارە، بە هۆی نەخۆشی کۆچی دووایی کرد. خودا لێخۆشبوو مامۆستایەکی ڕێبازی تەریقەتی نەقشبەندی و قسەزان و  نووسەری زیاتر لە ٣٠ بەرهەم بوو کە لەو کتێبانە دەکرێ ئاماژە بە مەجلیسی ئەولیا و تیشکی مینبەر و ئامۆژگاری ... بکەین.  ناوی تەواوی موحـەممەد کـوڕی حـمە ئەمینی کـــوڕی موستەفایـــە، لــە ساڵی (۱۹۳۷) لـە گووندی (شـەڵماش)  سـەر بەشاری (سەردەشت) لــە دایک بووە و سەر بـە  هۆزی هــەمەوەنــــدە ..  لــە تەمەنی  حەوت ساڵیـەوە لە خزمەت باوکیـدا (قورئانی پیرۆز) و (ئەحمەدی)  (گوڵستان)و (بوستان)یی خــــوێندووە پــاشان ئیتر دەستی کردووە بـە گەڕان بە ناوچەکانی ئێران و عێراقدا.  ...

شایی یان بەفیڕۆدانی سامان.. یزاکا م ع

Image
شایی یان بە فیڕۆدانی سامان" بێ گوومان هاوسەرگیری و بووک گوواستنەوە و بەشوودانی کیژەکانمان دەبێ پڕ لە خێر و خۆشی بێت و لە هەمان کاتیشدا دەبێ بە پێی پێوەرە ئایینییەکان بە تایبەت ئایینی ئیسلام بێت. پڕۆسەی هاوسەرگیری لە کۆنەوە تاکو هەنووکە لە کوردستان لە کەشێکی پڕ لە خۆشی و هەلهەلە لیداندا بەڕێوەچووە و کلتوورێکی کۆنی کوردەواری بووە لە بانگهێشت کردنی خزمان و ناسیاوان و دۆستان بۆ بەشداری زیاتر لەو پڕۆسە هاوسەرگیریە و کۆمەڵانی خەڵکیش کاتێک بانگهێشتی شایی دەکرێن لەو پەڕی دەستکراوەییدا بە پێی تووانای ماددی و گیرفانی خۆیان بەشدار دەبن و هاوکاری ماڵی بووک یان زاوا دەکەن. دیارە هاوکاری کردن ئەگەر ڕێگرێکی شەرعی لە پشت نەبێ بابەتێکی شیاو و گرنگە و هەرۆەک قورئانی پیرۆزیش ئاماژەی بە هاوکاری باش کردووە لە وەها پڕۆسەیەکی ئیسلامیدا.. کە دەفەرموێت و تعاونوا علی البر والتقوی و لا تعاونوا علی الاثم و العدوان. مائیده ٢ واته هاوکاری یەکتر بن لە چاکەکاریدا نەک لە کاری نەشیاو و خراپەکاریدا.... پێۆیستە ڕاستگۆیانە بڵێم، تاکوو ئەم سەردەمە لە ئێران بە گشتی و لە کوردستان بە تایبەتی بۆنەی بووک گوواستنەوە وهاوکار...