لەسێدارەدانی چالاکوانێکی عەقیدەتی لە کەرەج
الا لعنةالله علی الظالمین لە درێژەی دوژمنکاریەکانی کۆماری دژە ئایین و دژی کوردی ئێران، ئەمجارە چالاکوانێکی دیکەی سووننە مەزهەب بە ناوی ئەییوب کەریمی لە زیندانی قزلحەساری کەرەج ڕۆژی چووارشەمبە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەرزی ١٤٠٢ی هەتاوی لەسێدارەدا.. بۆ گشت لایەک ئاشکرایە ئەو ڕژیمە هەرچەند بە ناوی ئیسلامە بەڵام لە ڕاستیدا دژبەری ڕاستەقینەی ڕێبازی ئیسلام و پیرۆزیەکانی ئیسلامە، هاوکات بە بیانووی ئیسلام بوون و نوێنەرایەتی ئیسلام ڕێگرە لە پێشوەچوونی ئیسلام و ئەو ئازادیانەی ئایینی ئیسلام بۆ گەلانی بە ڕەوا زانیوە. کۆماری پەت و سێدارەی ئێران لە ماوەی تەمەنی ٤٤ ساڵی خۆێیدا هەزاران مامۆستای ئایینی سووننە مەزهەبی لە کورد و بەلوچ و عەڕەب و ئازەری و تورکمان یان تیڕۆر کردووە یان سێدارە و زیندان و دەربەدەری، بە هەزاران پەرتۆک و میدیای خستۆتە بازارەوە بۆ دژایەتی ئیسلام و پیرۆزیەکانی سووننەمەزهەبەکان، لە بێ ڕێزی بە دایکی مسوڵمانەوە بگرە تاکو جێنشینان و یارانی پێغەمەری خودا درود و سڵاوی خودای لە سەر بێت. ڕێگری کردن لە خووتبە و بەڕێوەچوونی بۆنە ئایینیەکان و بانگهێشت کردنی مامۆستایانی ئایینی سووننە مەزهب بۆ ئۆرگان