Posts

Showing posts from December, 2022

پیرۆزبایی بە بۆنەی ساڵی تازەی زایینیی

Image
پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتی زانایانی ئایینی ئێران، بە بۆنەی سەری ساڵی زایینیی  بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینیی پیرۆزبایی دەکەین لە گشت مرۆڤایەتی و باوەڕداران بە تایبەت باوەڕدارانی مسوڵمان و مەسیحی و لە خوداوەندی گەورە ئەپاڕێینەوە ساڵێکی پڕ لە خێر و خۆشی و ئاشتەوایی و ئازادی بێت. سەری ساڵی نوێی زایینیی لە زۆرینەی وڵاتان چ ئیسلامی و یان مەسیحی و غەیرە، ساڵانە بە شێوازی جۆراوجۆر پیرۆزبایی دەکرێت و یادی نوێ بوونەوەی ساڵێکی تازە دەکرێتەوە، ئەم بۆنەیە بەرانبەرە بە یادی لە داییک بوونی حەزرەتی عیسا دروود و سڵاوی خودای لە سەر بیت بۆیە ئێمەی مسوڵمان بێ جیاوازی دانان لە نێوان پێغەمبەرانی خودا" بەرزی دەنرخێنین و پیرۆز بایی دەکەین لە گشت باوەڕداران، لە باوەڕی ئیسلامیدا بە پێی دەقی قورئانی پیرۆز کە دەفەرموێت( لا نفرق بین احد من رسلە و نحن و لە مسلمون) واتە جیاوازی ناخەینە نێوان نوێنەرانی خودا و باوەڕدارین پێیان، ئەم یادە بەرز دەنرخێنین و پیرۆزبایی دەکەین هەم لە مسوڵمانان و هەم لە مەسیحییەکان بە تایبەت دانیشتووانی کوردستان بە هەموو بیروباوەڕێکی ئایینی و مەزهەبی. لە پەروەردگاری ئاشتیخوازیش ئەپاڕێین

پیرۆزبایی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەرز ڕۆژی پێشمەرگە

Image
 هاۆڕێیانی گیانفیدا، قارەمانانی سەنگەری چیا و شەقام، ڕۆڵەکانی دیموکرات" بە بۆنەی ئەم ڕۆژە پڕ شکۆ و سەربەرزیەتان ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەرز کە وەک ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان دیاری کراوە، یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران پیرۆزباییتان لێدەکات و بەڵێن و پەیمان لە گەڵ ئێوە نوێ دەکەینەوە یەکیەتییەکەمان پاڵپشتی هەمیشەیی پێشمەرگەی خاک و وڵات بێت. هەر گەل و نەتەوەیەک سپایەکی پارێزەری وڵات و نیشتیمانی خۆیان هەیە ئێوەش سپای بەرگری لە خاک و نیشتیمانی کوردن، هیوادارین هەمیشە وەک هەڵۆ بەرزە فڕەکان چاودێری بست بە بستی ئەم نیشتیمانە جووانەی کوردستان بن. پێشمەرگە بەرزترین وشەیە، کە ڕۆڵەی کورد شانازی بە پۆشینی ئەم بەرگ و ناوە دەکات، مرۆڤە دڵسۆزەکان و ڕووناکبیرەکانن دەبن بە پێشمەرگە، ئێوە چرای ڕێگای ڕزگاریدەی نیشتیمانن. جارێکیتر ئەم ڕۆژەتان لێ پیرۆزبایی دەکەین و هیوادارین بە ئامانجەکانی ڕێبازی دێموکرات بگەن. سەرکەوێت خەباتی ڕەوای گەلەکەمان بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پێشمەرگەی خاک و وڵات. یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران ٢٥ی سەرماوەرزی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی

ئیدانەکردنی کوشتار و دەستبەسەرکردنی مامۆستایانی ئایینی وخەڵکی ئێران

Image
 هاونیشتیمانیان، ئازادیخووازان و شۆڕشگێرانی شەقام و، گشت ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ: پاش تێپەڕبوونی ٤٣ساڵ بە سەر دەسەڵاتە نگریس و مرۆڤکوژەکەی ویلایەتی نابەحەقی فەقیهی ئێران، ئازار و مەینەتی گەلانی ئێران بە گشتی وبەتایبەتی نەتەوەکانی کورد و بەلوچ ، هەروا ئەم تیڕۆریستانەی کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران لە کوشتن و تاڵان و ڕفاندنی مافخوازانی سیاسی و مەدەنی تێر نەبوونە و ڕۆژانە بەردەوام چالاکانی سیاسی و مەدەنی و مامۆستایانی ئایینی و خەڵکی بێ تاوان بێ شەرمانە لە شەقامەکان بە دڕندانەترین شێوە شەهید و دەستبەسەر دەکەن. ماوەی سێ مانگە خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران شەقامەکانیان بە دژی ڕژیمی تیڕۆریست وخۆسەپێنەری ئێران تەنیوە و داوای مافی ڕەوای خۆیان دەکەن، مافێک کە بە پێی ئایین و یاسای نێونەتەوەیی ڕەوایی پێدراوە بەڵام پاسداڕە جللادەکانی جەهل و جینایەت بە فیشەک وەڵامی خۆپێشاندەران دەدەنەوە و یان دەیانخەنە ناو سیاچاڵە تاریکەکان، تێرۆری کەسایەتی و سووکایەتی کردن بە توێژی زانایانی ئایینی و دووکانداران کە بەشێک بوونە لەو مانگرتن و ناڕزایەتییە جێگای قەبوڵ کردن نییە و پێویستە کۆمەڵگەی نێونەتەوە