Posts

Showing posts from July, 2022

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی

Image
 هاونیشتیمانیان و مسوڵمانانی جیهان و کوردستان: سبەی ڕۆژی شەمبە ڕێکەوتی ١ی ١ی ١٤٤٤ کۆچییە، بەرانبەر بە ٣٠ی ٧ی ٢٠٢٢زایینی، ئەمڕۆژە لە مێژووی ئیسلامدا بە تاریخی ئیسلامی ناودێر کراوە، لەم ڕۆژەدابووکە پێغەمبەری خودا موحەممەدی کوڕی عبداللە بە هۆی زوڵم وستەمی کافرەکانی مەککە ناچار بوو ئامادەکاری بکات بۆ کۆچ کردن و چۆل کردنی زێدی خۆی، هەر بۆیە عومەری کوڕی خەتاب خەلیفەی دووەەمی ئیسلام ئەم ڕۆژەی وەک تاریخی ئیسلامی دیاری کرد. بەم بۆنەوە یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی دەکات لە سەرجەم مسوڵمانان بە تایبەت مسوڵمانانی کوردستان و گشت ئازادیخوازانی کورد و بنەماڵەی شهیدان و ئاوارە و زیندانیانی سیاسی، لە خودای گەورە ئەپاڕێینەوە سەری ساڵی تازەی کۆچی پڕ خێر و خۆشی و ئازادی گەلەکەمان بێت هیوادارین کۆتایی نەدامەتی و ژێردەستەیی و دوور بوون لە کارەسات و ناخۆشی ڕۆژگارمان بێت. ساڵی تازی کۆچیتان پیرۆز بێت. یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران ٢٩/٧/٢٠٢٢

پەیامی یزاکا لە ساڵڕۆژی تیڕۆڕی ڕێبەری ناوداری کورد، دکتۆر قاسملو

Image
 هاونیشتیمانیان و ڕێبوارانی ڕێگای ئازادی و ڕزگاری" لە ساڵوەگەڕی تیڕۆڕی ڕێبەری ناوداری کورد، دکتۆر عەبدولڕەحمانی قاسملو، بە دەست تیرۆریستان کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران لە شارە شوومەکەی ڤیەن، لە وڵاتی  نەمسا، برینەکانمان دەکولێنێتەوە و بیرمان دەخاتەوە لەم جیهانە بەناو دێموکرات و ئازادیخووازانەدا، بێ ئەخلاقی دە سیاسەتدا چۆن بۆتە مۆرکەی گیانی ئازادیخوازان! هزر و ئەندێشەی قاسملو نەک هەر بۆ تاکی کورد و ڕێبوارانی ڕێگای قاسملو، بەڵکو بۆ هەموو ئازادیخوازێک لە ئێران و بگرە جیهانیش جێگای شانازییە، چوونکە قاسملو مەکتەبێکی بەشەردۆست و ئازادیخواز بوو، ئەو لە سەر بنەمای دادپەروەری و ئازادی گەلان و دێموکراسییەکی واقعی وانەبێژ بوو. قاسملو مرۆڤێکی پڕاگماتیسم و ئاشتیخوواز و ڕووناکبیرێکی سیاسی بوو، بۆیە تیڕۆڕی ناجووامێرانەی ئەو لە لایەن تاریکپەرەستانی ولایەتی نابەحەقی کۆماری ئیسلامی ئێران و بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی وڵاتی ئوتریش نەنگ و سەرشۆڕییەکی مێژووییە هەم بۆ دەسەڵاتی ئێران و، هەم بۆ دەسەڵاتی ئوتریش. یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران جارێکیتر پشتیوانی خۆی لە ڕێبازی شەهیدی ڕێبەر و حیزبی دێموکرا

دەست بەسەرکرانی مامۆستایەکی ئایینی

Image
 زەخت و گووشار بۆ سەر مامۆستایانی ئایینی سووننەمەزهەب و کورد، لە لایەن کۆماری دژە مرۆیی ئێران بەردەوامە" ڕۆژی پێنج شەمبە ڕێکەوتی ١٦ی پوشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران، مامۆستایەکی ئایینیی خەڵکی پیرانشار بە ناوی مەلا یونس نەوخا کور خدر دەست بەسەر دەکەن و بۆ ورمێی ڕادەگوێزن. بە پێی زانیارییەکان مەلا یونس نەوخا بە تۆمەتی  ڕەخنەگرتن لە شێوازی بەڕێوەبەری وڵات، و نائەمنی درووست کردن دەست بەسەر کراوە. ڕژیمی دژە ئایینی و دژەکوردی ئێران ساڵانێکە لە دژایەتی باوەڕدارانی سووننە و، مەزهەبە جیاوازەکان بە تایبەت کوردی سووننە مەزهەب، بە تۆمەتی جۆراوجۆر، زانایانی کورد و بەلوچ دەستبەسەر دەکات و دەیاخاتە ژێر گووشار و، زۆر جاریش بە تیڕۆر و شەهیدکردنی مامۆستایانی ئایینیی نیشانیداوە چەندە ڕق و کینی بە نیسبەت کورد و سووننەکان هەیە، ئەمجارەش بە تۆمەتی بێ بنەما، مامۆستا یونسی نەوخای دەستبەسەر و ڕەوانەی بنکەی ئیتلاعاتی ورمێ کرد. ئێمە وەک یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەم جۆرە کردەوە دژە مرۆیی و مەزهەبیانەی کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران، داوا لە

پیرۆزبایی جێژنی قوربان

Image
 اللە اکبر اللە اکبر اللە اکبر لا الە الا اللە، اللە اکبر اللە اکبر و للە الحمد. سەرەتا بە بۆنە جێژنی قوربان، جێژنی زیارەتکارانی ماڵی خودا، لە هەموو باوەڕدارانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و حاجیانی کوردستان و بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و هەموو تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاری پیرۆزبایی دەکەین. جێژنی قوربان(عید الاضحی) یەکێک لەو مەڕاسیمە پڕ نرخانەی ئایینی ئیسلامە کە هەر ساڵە پاش ٩ی ذیحجه واته نۆمینەی حاجیان، ئەنجام دەدرێت، مسوڵمانان بە قوربانیکردنی ئاژەڵ، هاوکاری هەژاران دەکەن و دڵیان شاد دەکەن، قوربانی کردن لە سێ مەزهەبی شافعی، مالکی، حەنبەڵی لە سەر مسوڵمانان سووننەتە و لە مەزهەبی حەنەفی بۆ دەوڵەمەندەکان واجیبە، پاش نوێژی جێژن ئەم ئەرکە ئەنجام دەدرێت. پاشان مسوڵمانەکانی کوردستان بە سەردانی کردنی یەکتر و گەردن ئازادی لێکتر وەرگرتن بە دانی شیرینی و شکولات و جێژنەکە دەڕازێننەوە، ئەم نەریتە لە ناو کوردەواریدا بڕەوی زۆرە و دەکرێت بەڵەین لە جووانییەکانی مسوڵمانی کوردە بۆ پێشوازی کردنی جێژنی قوربان و تەواو بوونی ئەم فەریزەیە کە یەکێکە لە ئەرکە پیرۆزەکانی ئایینی ئیسلام. لەڕۆژانی جێژن کە چووار ڕۆژ دە