پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ٢ی ڕێبەندان ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان. بەڕێزان ڕێبەرایەتی و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. هاونیشتیمانیان و حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان. یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران یادی دامەزرانی کۆماری پڕ شکۆی کوردستان لە ئێوە ئازیزان پیرۆزبایی دەکات. کۆماری کوردستان لە سەردەمێک دامەزرا کە کێشەی نێوان زلهێزانی وەک ڕۆژئاواییەکان و ڕووسیە کە خاکی کوردستانیان لە نێوان خۆیان دابەش و داگیر کردبوو واتە ڕۆژئاواییەکان لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان و ڕووس لە باکوور و ڕۆژئاوا، خەریکی ململانێ کردنی یەکتر بوون لە مەڕ دابین کردنی بەرژەوەندییەکانیان، لە لایەکیترەوە ڕژیمی پەهلەوی تووشی زەعف و پاشەکشە بوو، بۆیە دڵسۆزانی کورد بە سەرۆکایەتی پێشەوای نەمر لە ٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی بە کەڵک وەرگرتن لەم دەرفەتە تووانی لە مهاباد و شارەکانی دەوروبەر کە دوور بوو لە دەست تێوەردانی زلهێزان، بە پاڵپشتی خەڵکی نیشتیمانپەروەر و تێکۆشەرانی بەشەکانیتری کوردستان کۆماری کوردستان دامەزرێنێت. کۆماری کوردستان ...