Posts

Showing posts from May, 2021

ئازادی سنووردار یان بێ سنوور.. مامۆستا ئیبڕاهیم مەجیدپوور

Image
                                                                                    ئازادی             وقل ألحق من ربکم فمن شاء فلیئومن  ومن شاء فلیکفر    پێشەکی دەمەوێی بڵێـم: ئەو بابـەتەی خوارەوە  ڕوی لـە مـوسوڵمانـانە ، خۆشم موسوڵمانم، کەوابو ڕەخنە لەخۆمانە ، چونکە ئەوەی غەیرە ئیسلامن بڕوایان بە دینەکە نیە چبگا بە بڕیارو هەڵوێستەکانی . ئەوەش مافی خۆیانە و ئازادیش هەر ئەوەی دەڵێ. بەزۆر سەپاندن چ ئایـینی بێی وچ ئیدەیی بە باوەڕی من مەحکومە ئازادی وشەیەکە لە شەش پیت  پێک هاتوە، واتە جوتەو تاق نیە. وەدیهێنانیشی هەر دەبێی بە یەکگرتویی بێی و بەتەنیایی ناکرێ. ڕاستە بە پیت کەمە بەڵام ناوەرۆکی ئەو لە ( ٦٠ ) لاپەڕەشدا جیی نابێتەوە . زۆر تەعبیرو تەفسیری لیکراوە ، بەشێوازی جۆراو جۆر دەکار هێندراوە ،بەڵام مخابن بەتەواوی مانای ڕاستەقینەی نە پێکاوە، بەتایبەتی لە وڵاتانی کەنداو بە کوردستانیشەوە ، تا ئێستاش هەر قسەیەو بەکردەوە نەدیتراوە . لەبەر ئەوەی بـەنـەزانی دەکار دەهـێندرێ، کێشەکانی نـەک چارەسەر نـەکردوە بەبڵکو ڕەوتی ژیانیشی  شێواندوەو نەزمی کۆمەڵگاشی تێک داوە.     گومان لەوەدانیە ئازادی بەبێ ئیخ

پەیامی پیرۆبایی بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز

Image
 باوەڕداران و ڕۆژوووانانی مسوڵمان و، هاونیشتیمانیانی بەڕێز" ئەوا ساڵێکیتر لە تاقیکاری مانگێکی پڕ لە بەرەکەت و بەخشش و لێبووردەیی گووزەراین و بەخۆڕاگری و ئەرکداری مانگی ڕەمەزانمان تێ پەڕ کرد. ڕەمەزان نۆیەم مانگی ڕۆژمێری کۆچییە، ئەو مانگە لای مسوڵمانان نرخ و ئەرزشێکی بەرزی هەیە و وەک ڕوکنێکی ئەساسی لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەبینرێت، ڕەمەزان ناوەندی خۆپێگەیاندن و سەربەرزی و خۆشەویستی و دڵسۆزییە، فەلسەفەی ڕۆژووگرتن ڕێگایەکە بەرەو بەدەست هێنانی ڕزامەندی خودای گەورە و دووربوونەوەیە لە خراپەکاری و خەمخۆری هەژارانە، ڕەمەزان پڕە لە لێبووردەیی و ئاشتەوایی و یەکبوون و یەکگرتنەوە. سەرکەوتن و ئەنجامدانی ئەم ئەرکە پیرۆزە ڕاکێشانە بەرەو بەختەوەری و ڕزگاری... یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پیرۆزبایی دەکات لە سەرجەم باواڕدارانی جیهان و چووارپارچەی کوردستان و بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی خۆڕاگری سیاسی و هەموو تێکۆشەرانی بزاڤی ڕزگاریخووازی گەلەکەمان و ئاواتەخووازی بەدیهاتنی سەرجەم مافەڕەواکانمانین. هەروەها داواکارین لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا مناڵانی شەهیدان و زیندانیانی س

لیلةالقدر.. مەلا برایم مەجیدپوور

Image
                       بـەنـاوی خـوای   دڵ ئاواو  دلۆڤان                          لیلة ألقدر خیر من ألف شهر                                شـــەوی  قـــــەدر   مەبەستی سەرەکی لە نوسینی ئەوباسە ئەوەیە چونکە زۆرینەی گەلی کوردستان  بـاوەری ئـایینیان هەیە ،ڕاست وچەپ لە نـەیـارانی ئیسلامیش ڕەفـتارو کرداری هێندێک لە ئایین دارانی لە ڕێگە هەتڵە بوو دەکەنە بەڵگە بۆزەبرلیدان لە ئیسلام،  پێویستە سەبارەت بە فەلسەفەی بەڕێوە بردن وڕێز گرتن لەو بـۆنـانە  بزاندرێـن تا دینداران نـەکەونـە داوی سەوداگەرانی دیـن فـرۆش.شـەوی قـەدر شەوێکە لـە دەیەی ئـاخری مانگی پـیرۆزی رەمـەزان دایـە. لـە لای مـوسوڵـمانـان شـەوێکی گەلێک بە قەدرو بە پیت وبەرەکەتە.لەوەش گرینگتر خوا لە قورئاندا پەسنی ئەو شەوەی بە پیرۆزی داوە. شەوەکە  دەقاودەق دیاری نەکراوە و دەڵـێن : لە  شەوە تاقەکانی دەیەی ئاخری ڕەمەزان دایە .گرینگترین هـۆی پیرۆزی ئەو شەوە لەوە ڕایە کە ناردنی وەحی خوایی بۆ پێغەمبەر(ص) لەومانگەداو لە شەوێکدا دەستی  پێکراوە کە پیی دەڵێن شەوی قەدر. زۆر باوە دەکوترێ قورئان لەو شەوەدا نازڵ کراوە، بەڵام  نـاردنی وەحی خوایی کە قورئا