مانگی چاکسازی، مامۆستا ئیبڕاهیم مەجیدپوو
مانگی چاکسازی کتب علیکم الصیام کما کتب علی الذین من قبلکم. ڕۆژووتان لەسەر نوسراوە هەروەک لەسەرئەوانی پێش ئێوەش نوسراوە . کەمانگی ڕەمەزان دێی موسوڵمانان هەمو توانای خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ کڕینی شتی زیاترلە پێداویستی، بۆبەرەو پیرەوەچونی ئەومانگە پیرۆزە، هەردەڵێی تەنیا لەومانگەدا ئیزنی خواردنی خۆش دراوە! بەڕای من ئەو شتە نە پێویستە ونە ئیسلامیش دەستوری شتێکی وای داوە. بـە پێچەوانـە مـرۆڤ لـەهەمووکات وساتی ژیـانیدا ئـەرکی سەرشانیەتی بـەقەدەرتوانا ژیانی بنەماڵەکەی بەباشترین شیوەی گونجاو دابین بکاوهیچ جیاوازیەک لە نێوان مانگەکاندا نیە.ڕەمەزان مـانگی تـاعـەت وعـیبادەتـە نـەک زۆر خۆری وخۆش خۆری. رەمەزان بـەزاراوەی ئـەوڕۆ مـانـگی چاکـسازیـە، مـانگی ئـاوڕدانـەوەو پێداچونەوەی ڕابـردومانـە. مانگی هـەڵسەنگانـدنی ئاکاروکردەوەکانمانە. مانگی هاوێرکردنی چاکە وخراپەکانمانە.مانگی لێکدانەوەو هـەڵسنگاندی هەڵەو خەتاکانمانە .مانگی پێک گرتنی قازانج و زیـانـەکانـمانـە . مانگی تێڕوانینە لە ڕابـردوو دۆزینەوەی کارتێکەریە ئەرێنی و نەرێنیەکانمانە . مانگی بڕیاردانە لە دوپات