پەیام یزاکا بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە
هاونیشتیمانیانی بەڕێز، باوەڕدارانی ئایینی، حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بە بۆنەی ١٠ی خاکە لێوەی ساڵی ١٤٠٠ هەتاوی پێویستە جارێکیتر یادی بەرزەپیاوانی گەلەکەمان کە بوێرانە دەنگی ئازادیخوازی و ڕزگاری نەتەوەییان بەرز ڕاگرت و لەو پێناوەشدا سەربەرزانە گیانی پاکی خۆیان کردە هەوێنی ئازادیخوازی و سەربەستی نیشتیمان بەرز بنرخێنین و ڕێزیان بگرین. لە ١٠ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٢٦ی هەتاوی قازی محەممەد، پێشەوای گەلەکەمان و سەرۆک کۆماری کوردستان، وێڕای چەندین هاوڕێی تێکۆشەر لە چووارچرای شاری مهاباد لە لایەن ڕژیمی دیکتاتۆری حەمەڕزاشا کە خۆی بە سێبەری خودا پێناسە دەکرد لە سێدارەدران و کۆتایی بە کۆماری کوردستان هات. پێشەوای مەزن لەو سەردەمەدا بە حەق گوڵێک بوو لە ناو بیابان سەری هەڵدا و بوو بە مەشعەلی ڕاسان و بەرخوودانی کوردان، ئەگەرچی پێش دامەزرانی کۆماری کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چەندین شۆڕشی ڕزگاریخووازی نیشتیمان هەبوون بەڵام شۆڕشی نوێ شۆڕشێکی دێموکراتیک و سازمان دراو و خاوەن پڕەنسیپێکی مودێرن و بەرنامەیەکی تۆکمەی سیاسی بوو، گەر بە سەرنجەوە و بە ڕووانگەیەکی سیاسی و زانستییەوە سەیری