Posts

Showing posts from January, 2021

ڕاگەیاندراوی یزاکا لە مەڕ دەستبەسەرکردنی لاوانی کورد

Image
 خەڵکی بە شەڕەفی کوردستان، باوەڕدارانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکان، حیزب و لایەنە سیاسییەکان... کۆماری پەت و سێدارەی ئێران بە دڕێژایی تەمەنی پڕ لە دوژمنکارانەی خۆی بە دژی دانیشتووانی ئێران بە گشتی و نەتەوە بن دەستەکان و باوەڕدارانی ئایین و مەزهەبە جیاوازەکان بە تایبەتی، هیچکات لە کوشتن و زیندانی کردن و تەجاوز و بێ ڕێزی و ماڵوێران کردنی خەڵکەکەمان خۆی نەبوواردووە و بە دڕندانەتەرین شێوە هێرشی بۆ سەر کورد و بەلوج و عەڕەب و باوەڕدارانی غەیرە شیعی ئەنجامداوە... هێرشی ڕژیم لە ساڵەکانی ٥٨ تاکو ٦٢ بۆ سەر شارەکانی کوردستان و قەتڵ و عامی لاوان و بە ساڵاچووانی کورد و کوشتنی دەیان و سەدان مامۆستای ئایینی سوونەمەزهەب لە یاد و بیرەوەری گەلەکەمان هەروا ماوە و جیهان و سەرجەم مرۆڤایەتی شاهیدی ئەو وەحشیگەری ڕژیمی بە ناو ئیسلامی ئێرانن. هەروەک ئاگادارن ماوەیەکە لە درێژەی ئەو جینایەتانەی بە دژی گەلی کورد و بەلوچ و عەرەب بێ بەزەیانە و بێ باکانە لە بێ دەنگی وڵاتانی جیهانی خەریکی لە سێدارەدانی چالاکانی مەزهەبی و سیاسی و هەروەها بە شێوەیەکی هەڕەمەکی لاوان و ئازادیخووان و چالاکانی مەدەنی دەستبە

پیرۆزبایی بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان

Image
   YZAKI یەکیەتیی زانایانی ئایین ی کوردستانی ئێران   ۱۳٩۹/۱۰/۳۰ پیرۆزبایی یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران به‌ بۆنه‌ی دووی رێبه‌ندان بە بۆنەی ساڵوەگەری هەفتاو پێنجەمین ساڵه‌وەگەڕی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە دووی رێبەندانی 1324هەتاوی لە سەردەستی پێشەوای مەزن قازی محەممەدی هەمیشە زیندو، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم کوردستانیانی خۆشەویست وحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وسه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی نیشتمانی داگیرکراومان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەکەین و هیواخوازین لە خوای پەروەردگار کە ئەم رۆژە و ئەو بیرەوەریه‌مان لێ بکات بە سەرەتای هاتنەدی هەموو خەون و خوولیاو مافە نەتەوایەتیه‌کانمان و دەسپێکی دووبارە بوونەوەی کۆمارێکیتر لە ژێرناوی دەولەتی کوردی بە هەرچوار بەشی، بەش کراوی کوردستانی مەزنمان. کوردو کوردستانیانی بەرێز پێویستە بزانین کە نەک هەر کۆماری کوردستان لە راستای بەژەوەندی گەل لە سەردەستی زۆربەی زۆری کەڵە پیاوانی ئایینی ئەو سەردەم هاتە ئاراوە بەڵکو بۆ بەگژداچۆنەوەی ئەو هەموو نابەرابەری و ناعەداڵەتیە چینایەتییه‌ کە لە هەمبەر

لەسێدارەدانی چالاکانی مەزهەبی لە ئێران بەردەوامە

Image
کۆماری ئیسلامی ئێران لە دڕێژەی جینایەتەکانی بە دژی باوەڕدارانی ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەیی بەردەوام چالاکانی مەزهەبی و سیاسی و کۆمەڵایەتی لە سێدارە دەدات. ڕۆژی پێنج شەمبە ڕێکەوتی ١٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی سێ چالاکی مەزهەبی بە ناوەکانی حەمید ڕاست باڵا -- کەبیر سەعادەت-- محەممەد عەلی ئاڕاییش لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد پاش پێنج ساڵ لە دەستبەسەرکردنیان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لەسێدارە دران. یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەم سەزا دژە مرۆییەی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە دژی جیابیران و باوەڕدارانی ئایین و ئیتنیکەکان ئیدانە دەکات و داوا لە گۆمەڵگای نێونەتەوەیی و مافی مرۆڤ و هەموو ڕێکخراو و ئازادیخوازان دەکات بە دژی ئەم بڕیارە نامڕۆڤانەی ڕژیمی دژە مرۆیی ئێران هەڵوێست بگرن و ڕێگا نەدەن ڕژیمی ئێران چیتر بە شێوەی سیستماتیک خەریکی ژینۆسایدی جیابیران و ئازادیحوازان و باوەڕدارانی سووننە مەزهەب لە ئێران و جیهان بێت. هەروەها داوای لە یەکێتی زانایانی جیهانی ئیسلامی و وڵاتانی مسوڵمان و مامۆستایانی ئایینی سووننە مەزهەب دەکەین، لە ئاستی ئەم کردەوە نامرۆڤانە و دژە ئایینیا