پەیامی کۆمەڵێک مامۆستای ئایینی ڕۆژهەڵات لە سەر کوژرانی کوڵبەرانەوە.
بەناوی خودای ئازادی و کوردستان لە لایەن هەندێک لە مامۆستایانی میانڕەو و ئەهلی عیرفان و نیشتمان دۆستی کوردستانەوە. السلام علیکم و رحمت الله و برکاتە هەواڵمان پێ گەیشتووە کە دیسان چەند ڕۆڵەی چەوساوەی گەلەکەمان، لە کاتی کەسبی ناڕەوا و سەپێندراوی کۆڵبەریدا، لەسنوورەکانی بانە، بە تەقەی ناجوامێرانەی سەربازانی داگیرکەر شەهید وبریندار کراون. ئێمە مامۆستایانی ئایینی بانە و کوردستان وێڕای دەربڕینی هاوخەمیمان بۆ کەس و کاری ئەو شەهیدانە و ئاراستە کردنی پرسەمان بۆ سەرجەم خەڵکانی کوردستان، ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕادەگەیەنین : ١_ کوشتنی کۆڵبەران لەسەر سنوور نموونەی زەقی کوشتنی دژبەرانەی بە ئەنقەستە و بە پێی قوڕئان لەعنەتی خودا لەسەر بکوژەکەیەتی. ۲_کوشتنی کۆڵبەران بەهۆی نەبوونی هەلی کار و پشت گوێ خستنی گەنجانی کوردستان و بە دەرەجە دوو لە هەژمار هێنانیانەوە ڕوویداوە. ۳_ئەو بەناو بەرپرس یان بیرمەند یان مامۆستا ئایینیانەی کە بە هەر چەشنێک بێڕێزیەکیان بە کۆڵبەران کردووە و ئەوانیان بە چەک فرۆش و تیرۆریست ناوبردووە، بەپێی شەرع بە هۆی ئەوەوە کە بوونە هۆی هەڵنانی دەسەڵات بۆ کوشتنی کۆڵبەران، حوکمی (معاون فی ...