پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی بە هۆی کۆچی دووایی دایە ئاسیە هیجری
وبشر الصابرون الذين إذا أصابتهم مصيبة قالوا إنا لله وإنا إليه راجعون.. صدق الله العظیم پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی بە هۆی کۆچی دووایی دایە ئاسیە هیجری... ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٢ ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی ئاگادار کراینەوە کە بەداخەوە ، دایە ئاسیە هیجری خۆشکی کاک مسەفای هیجری بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەی بەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی لە شاری نەغەدە کۆچی دووایی کرد و لە ناوئاپۆڕای جەماوەری دڵسۆزی ئەم شارە بە خاکی پاکی نیشتیمان ئەسپێردرا... بەم هۆیەوە یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای هاوخەمی لە گەڵ بەڕێز کاک مستەفای هیجری و سەرجەم بنەماڵەی بەڕێزیان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە بەڕێزیان و بنەماڵەی ڕێزداریان و خەڵکی تێکۆشەری شاری نەغەدە و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی دەکەین، و لە پەروەردگاری بێ هاوتا ئەپاڕێینەوە بە فیردەوسی بەرین شادی بکات و سەبووری ببەخشێتە بنەماڵەی خودالێخۆشبوو و سڵامەتی بۆ بازماندەگانی کۆچکردوو. یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی