پەیامی پیرۆزبایی یزاکا بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان دامەزرانی کۆماری کوردستان
لە ساڵوەگەڕی ٢ی ڕێبەندانی هەر ساڵێکدا یادی ئەو ڕۆژە پڕشکۆیە بە ڕێز و سەری کڕنۆشەوە دەکەینەوە کە قازی پێشەوا لە چووارچرای شاری مهاباد، بە بەشداری گەورەپیاوان و زانایان و کەسایەتی سیاسییەکانی کورد، بە تایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆماری کوردستانی ڕاگەیاند و ڕەسمەن کورد بوو بە خاوەنی دەسەڵاتی خۆیی و تا مێژوومان هەبێت بە بەڕزی و شانازیەوە یاد دەکرێتەوە: کۆماری کوردستان لە کاتێکدا دامەزرا کە شەڕی دووهەمی جیهانی لە نێوان ئاڵمان و بەرەی هاوپەیمانان دەرفەتێکی بۆ گەلی کورد ڕێکخست کە بتووانێت کەڵکی پێویستی لێوەرگرێت و ببێتە خاوەنی کیان و سەربەخۆیی سیاسی و کلتووری خۆی، بەڵام بە هۆی ململانێ ی نێوان ڕووسەکان لە گەڵ ڕژیمی ئەوکاتی پەهلەوی و هاتن و داگیرکاری بەشێکی بەرچاوی خاکی ئێران لە لایەن هاوپەیمانەکانی ئامریکا و بریتانیا و سات و سەودای نێوان دەوڵەتی پەهلەوی لە گەڵ ڕووسەکان بە شێوەی نهێنی و بەڵێن و پەیمانەکانی ئەوڕژیمە فاشیستە بە ڕۆژئاواییەکان وایکرد کە کورد و ئازەریەکان ببنە قوربانی ئەو سات و سەودا نامڕۆڤانەیەی نێوانیان، هەرچەند کۆماری کوردستان تەمەنێکی کورتی هەبوو بەڵام دەسکەوتی زۆر و پڕ نرخ