پەیامی پیرۆزبایی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆز
باوەڕداران و ڕۆژووگران و هاونیشتێمانیان و بنەماڵەی ڕێزداری شەهید و زیندانی سیاسی و شۆڕگێرانی گەل و نیشتیمان" ئەوا ساڵێکیتر لە مانگێکی پڕ بەرەکەت و بەخشش و لێبووردەیی، سلماندمان کە دەتووانین بە سەر هەوای نەفس و دەروونی شەڕئەنگێزدا سەرکەوین و وێڕای ڕزایەتی بارگای حەق، خۆشەویستی و تەبایی و بەخشش و مێهرەبانی پێشکەش بە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بکەین، مانگێک ماندوو بوون و برسیەتی و توونیەتیمان چێشت تاکو هەژاران و لێقەوماوان ببینین و پشت و پەنایان بین و یارمەتیان بدەین. سەرکەوتنی هەموو ئێوە ڕۆژوووانان و باواڕداران لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا پیرۆز بێت" بە سەردانی کردنی بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی خۆڕاگر و بریندارانی شۆڕشی ژینا، خۆشەویستی و یەکیەتیتان بنەخشێنن. جارێکیتر جێژنی مانیگی ڕەمەزانی پیرۆزتان، پیرۆز و پڕ خێر و خۆشی و سەرکەوتن بێت. یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ٢/٢/١٤٠٢ ی هەتاوی